کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەیدانی ئازادی میسر بەرەو کوێ ....کوردستان؟

Saturday, 28/05/2011, 12:00


لە وانەیە گەورەترین پەیامی ڕاپەرینەکەی میسر بۆ دونیا بەگشتی وبۆ میسر بەتایبەتی ئەوە بێ ، لە دوای بە دیهاتنی داواکاری یەکانیان وبەئامانج گەیاندنی خواستی خەلك ،بەردەوام بوونی جەماوەری راپەریووە بۆ گرتنە بەری شۆرشەکەیان بەرێرەوێکی راست ودورست ،ئەوەتا بۆ دوەم جار لە دوای بە جێهێشتنی موبارەک کورسی دەسەڵات ، خەڵکی راپەریوو دێنەوە سەر جادەو داوا دەکەن رەنجی خەلکی وخوێنی شەهیدانی ئازادی بە هەدەر نەچێ وسۆپا رۆڵی خۆی بزانێ ودادگا سەربەخۆیی لەدەست نەداوو بەراستی سەربەخۆ بێت وئامرازی دەستی هیچ لایەنێک نەبێت ولە هەموشی گرنگتر نوسینەوەی دەستوری ووڵات پێش هەڵبژاردنەکان ،ئەمە ئەوە دەگەیەنێ گۆرانکاری کاتێ ئەکرێ چەندە گرنگە وبایەخی خۆی هەیە ،لەوەش گرنگتر وبەبایەختر گرتنەبەری رێرەوی راستێتی ودورستی ئاکامەکانێتی و هێشتنەوەی لە مەودایەی کە خواستی خەڵك بۆی دیاری دەکات و نابێتە هاوشێوەی ئەو شۆرشانەی بەری خۆی ، خەڵکی میسر بەتوانا وهێزی ملیۆنی گۆرانکاری دەسەبەر دەکات و ئەیپارێزێ ،دیارە هەر ئەو هێزە لەبن نەهاتوە بوو لە کاتی راپەرین و خۆپیشاندانەکاندا بوواری بە هێزی ئۆپۆزسیۆن نەدا لە جیاتی دەنگی خەلك و شەقام ئاخافتن لە گەڵ دەسەڵات بکات و بەدەسەبەر کردنی چەند ئامانجێکی سیاسی وپایەی ئیداری وهتد دەنگی شەقام خەفەبکەرێت ولەناببرێت .ئۆپۆزسیۆن زۆر گرنگە ، بەڵام شەری ئەوان لەگەڵ شەری شەقام جیاوازە ، شەقام دڵنیایی وخزمەتگوزاری وعەدالەت و باریگوزەرانی باشتر وهتد ئەوێ بەڵێم ئۆپۆزسیۆن هێز ودەسەڵێتی دارایی ئەوێ بۆ دەسەبەرکردنی پێداویستی خەڵکی ،واتا هیچ ئۆپۆزسیۆنێک نی یە لە دنیا بییەوێ دەسەڵات هەموو کارێک وهەموو خواستێکی خەڵك بەئاکام بگەیەنێ چونکە ئەوکاتە هۆیەك بۆ دورست بوونی نی یە ، تێکرای ئۆپۆزسیۆنی دونیا هێز ودەسەڵات ودارایی ئەوێ وکۆشەشی بۆ ئەکات ،شەقام دورە لەگەمەی دونیای دەسەڵێت دورە لە دونیای دارایی بەڵێم هەر کات ملیۆنی دوروست ئەکات ئەوکات هێزی لەبن نەهاتوو خۆیەتی و توانای گۆرانکاری بەدەستەوەیە .

ئەگەر ئاورێک لە کوردستان بدەینەوەو گەمەی قێزەوەنی دەسەڵات ببینین بەرامبەر خۆپیشاندەران وهەلی زێرینی ئۆپۆزسیۆن ببینین بۆ دانوسات لەجیاتی شەقام ،مەهزەلەیەکی بێتامی دور لە ئاکاری دیموکراسی وبەها ئینسانیەکان بەدی دەکەین ،بۆ چونکە ئەوەی داواکاری هەیە شەقامە ، ئەوەی پێویستی بە ئاوردانەوەیە شەقامە ،ئەوەی ناعەدالەتی بەرامبەر کراوە شەقامە ، ئەوەی لێی شەهید کراوە شەقامە ،ئەوەی بۆ ماوەی دومانگ سەراکانی ئازادیان پر کردبووەوە شەقام بوو ،ئەوەی ،ئەوەی ،ئەوەی ئەوەی ئەوەی ،هەموو وڵامەکانیش هەر شەقامن . بەڵام دەسەڵات بەسەر ئەم هەموو خاڵانەدا باز ئەدا و یەقەی ئۆپۆزسیۆن دەگرێ بۆ ئاخافتن و قەرار دان ،دیارە دەسەڵێتی کوردی زۆر دەمێکە ئیفلاسی خۆی بەیان کردووە ،لەوانەیە لەوکاتەوە بو بێ کە لە هێزێکی شۆرشگێرەوە گۆردران بۆ هێزی بەرژەوەندی تایبەتی و دوجاش شەری ناوخۆیان وەک دێوەزمەیەک پێشکەشی نەتەوی کورد کرد و رەوشتی دور لە ئەخلاقی وکۆپی یەکی نا تەواوی بەعسیان بەخەڵكی پیشاندا ،دواجاریش دەنگی نارەزایی ودەنگی گڕ گرتوی شەقامیان کپ کردو بەرامبەری گوڵی دەستی شەقام گولەیان پێشکەشکردن و لە بەرامبەری گۆران و نوێخوازی ورونیی شەپۆلی زەبروزەنگ وگەندەڵی ووابەستەیی بە کورسیەوەیان هەڵبژارد .بەرای من گەورەترین زیان کە ئۆپۆزسیۆن بە شەقامی گەیان ئەو تێکەڵێویەبوو لە ئامانجەکان وداواکاری یەکان .دەبوا هێزی ئۆپۆزسیۆن زۆر بەدانایی و هۆشیاری یەوە لە گەڵ ئەم بارودۆخە مامەڵەی بکردایە و جیاوازی خۆی وشەقامی وردبکردایەتەوە پێش هەڵەکردن ،دیارە بوونی ئۆپۆزسیۆن دورستەو پێویستی یەکی بەڵگە نەویستە ،بەڵام وەک وتمان پێشتر داواکاری شەقام و ئەوان جیاوازی زۆرە وهەر ئەو جیاوازیانەش حەتمیەتی دوورێگای جیاوازی تەریبی لەگەڵ یەک رۆیشتوومان بۆ دیاری دەکات . بۆ ئەوەی بەدانایی وهۆشیاری زیاتر بابەتی گۆران بکەینە ئەتەکێتی ئەزمونی کوردستان دەبێ لەوە زیاتر رێکبین وکۆك بین لەسەر بابەتەسەرکی یەکان و هەر کەس رۆڵی خۆی بزانێ وبوار نەدەین دەنگی شەقام خەفەبکرێ و بریاری داهاتووی کوردستان بە داهات ببەسترێتەوەو بکرێتە گەمەی نێوان ئۆپۆزسیۆن ودەسەڵات و داواکاری شەقامیش لە بار بەرێ.

28. Mai 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە