جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك خۆی
Saturday, 29/03/2014, 12:00
1156 بینراوە
له‌دوای مردنی جه‌وهه‌رنامق هه‌ر زوو بوو بە پێشبركێ له‌سه‌ر رابردوو و كاری سیاسی له سەر جوڵانه‌وه‌ی نیشتیمانی كوردستان و شوێن په‌نجه‌ی له ناو جولانه‌وه‌كەدا، دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی جەوهەر نامیق لەسەریان نووسی، یان بروسكه‌ی ماته‌مینیان لێدا، بەتایبەتی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، تا ئەمڕۆش راستییه‌كانیان له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان شاردۆته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌ق مابێت له كوردستان ده‌بێت كه‌سه‌كان چۆن له مێژوودا بوون، وه‌ك خۆیان ژیاننامه‌كه‌نیان بڵاوبكرێته‌وه، هەڵبەت له‌گه‌ل راگرتنی دڵی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌مه‌رجێک مێژوو نه‌شێوێندرێت، چونكه هه‌موومان ده‌زانینن كه‌س نییه ژیاننامه‌ی كه‌سوكاره‌كانی خۆی به‌رێژه‌یی نه‌زانێ.
جه‌وهه‌ر نامق یه‌كیك بووه له توخمه سەرەکییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆتایی شەسته‌كان بوو به توخمێكی سه‌ره‌كی ده‌زگای پاراستنی پارتی له سنوری كەركوك، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌كیب و سامی عبدولرحمان هه‌بووه، بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و بیرورایانەی پارتین، یان ئەوانەی بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نایه‌نه‌وه، هه‌روها چه‌په‌كانی ئه‌وكات. ئه‌مه‌ش وا‌ی كرد زوو شوێنی خۆی له ناو دڵی سه‌ركردایه‌تی بكاته‌وه له‌دوای ئاشبه‌تاڵیش وه‌ك كه‌سێكی ناوچه‌ی كەركوك توانی رێگا به سه‌رهه‌ڵدانی بیری كۆمه‌له و یەکێتی نیشتیمانی بگرێت، بۆیە كردیان به به‌رپرسی حه‌لقه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌وانی له‌ناو پارتی گه‌رابونه‌وه و ببوون به جاش و له مه‌فره‌زه‌كانی خاسه خۆیان رێكخستبوو.
له كاره‌ساتی هه‌كاری كاری سه‌كردایه‌تی قیاده موقه‌ته‌ی پێ‌سپێردرا و به هاوبه‌شی سامی و كه‌مال كەركوكی به گوێره‌ی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی ئیستا هه‌ن و له سالی 1979 یەکێتی نیشتیمانی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ئه‌ركی ئه‌وه‌یان كه‌وته سه‌ر، كه په‌یوه‌ندی به میتی توركیاوه بكه‌ن و به هاوبه‌شی حیزبی به‌عسی بتوانن ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له‌ناوببه‌ن، كه یەکێتی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ئومێدێكی به كوردستان به‌خشی بوو. ئه‌وەش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری لێبكه‌وێته‌وه، لە ژێر سەرکردایەتی جەوهەر نامیقدا توانیان بۆ ماوەیەک هه‌یبه‌تی یەکێتیی و جولانه‌وه‌كه نەهێڵن.
له‌دوای ئه‌م كاره‌ساته جەوهەر نامیق لەسەر سیاسەتی قیادە موەقەتە و بنەماڵەی بارزانی بۆ هه‌وه‌ڵدان و لێكهه‌ڵاوشانه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كان بەردەوام دەبێت، كه به روونی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابروو ده‌بیندرێت.
له داوی راپه‌رینی كۆمه‌لانی خه‌ڵك له‌سالی ١٩٩١ به پشتیوانی به‌ره‌ی كوردستانی به‌تایبه‌تی یەکێتی نیشتیمانی جارێكی تر ئه‌و ده‌بێته‌وه به نوێنه‌ری به‌ره‌ی كوردستان له كەركوك و یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌بری به‌شداری كردن له رزگاركردنی كركوك، سه‌ردانی ئه‌و كه‌سه گومانلێكراوانه ده‌كات، كه ده‌ستیان هه‌بووه له شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌كانی یەکێتی و حزبی شیوعی له‌ناوچه‌كه، دیانگه‌یەنێته لای سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی.
له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تا شه‌ری ناوخۆ له‌سه‌ره‌تای شه‌ری ناوخۆ له‌ناو په‌رله‌مانی ره‌سه‌دی ده‌كات بۆ هێزه‌كانی پارتی تا جه‌ماوه‌ی شاری هه‌ولێر توشی دڵه‌راوكێ بكات.
ئه‌و كات یەکێتی به ساغی و سه‌لامه‌تی ناردیانه‌وه بۆ ناو پارتی وه‌ك نێت پاكییه‌ك، له‌داوی ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێته ده‌سته‌راستی دانانی هێلی سه‌ربازی و گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر، له‌ساڵی 1996 له ٣١ ئاب به‌هاوبه‌شی موخابه‌راتی عێراق له ژێر مه‌رحه‌مه‌تی لووله‌ی ده‌بابه‌كانی سوپای عێراق یه‌كه‌م جه‌لسەی په‌رله‌مان دەست پێدەکاتەوە، هه‌وڵی پیاده‌كردنی تاكه سیسته‌می حزبی ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردانی چه‌ندین پایته‌ختی جیهان ده‌كات، كه بۆیان روونبكاته‌وه به‌نده‌كانی یەکێتی نیشتیمانیكه دژه دێموكراتین له كوردستان پاك كرانه‌ته‌وه.
داوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خیانه‌تی ئاب ده‌بینن به‌تایبه‌تی سنوری كه‌ركوك باوەری ته‌واو به پارتی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و جه‌وهه‌ر نامیق چه‌ند هه‌وڵێك ده‌دات، تا بتوانی هه‌یبه‌تی پارتی به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌ك سكرتێر ده‌ست نیشانی ده‌كه‌ن بێ سود ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانی هیچ بكات، دوای پارتی ده‌زانێت كه ئه‌و پیاوه به پۆسته‌كه‌ی ناتوانێت هیچ شتێك بكات له‌رێگای بازرگانی و خستنه به‌رده‌می سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌یانه‌وێ ده‌نگیان بگەیەننە گه‌رمیان و كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌مجاره به بییانۆی ئه‌وه‌ی، جه‌وهه‌ر له پارتی و سه‌ركردایه‌تی توڕه‌یه، به‌هاوبه‌شی مه‌سرور و كه‌ریم سنجاری تۆڕی بازرگانیان په‌ره پێده‌ده‌ن و كردنه‌وه‌ی گیرفانی پاره‌ی دزراویش له لایه‌ن نێچیر بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی. هه‌رخۆشیان له ناو خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه جه‌وهه‌ر دانیشتوه، له ژێره‌وەش خه‌ریكی هه‌مان كار ده‌بیت، كه له‌كۆتایی شەسته‌كان ده‌ستی پێكردوه، ئه‌ركێكی تریشی ئه‌وه ده‌بێت، به خه‌ڵك بڵێت گله‌یی له‌ناو پارتیشدا هه‌یه، بۆیه کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆران دروست ده‌بێت، لێیان نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به كردەوه هیچ هانگاوێك نانێت جگه له‌وه‌ی چه‌ند ووتارێك بڵاو ده‌كاته‌و باس له سیسته‌می كوردستان ده‌كات كه بۆچوونه‌كانیشی هه‌ر هه‌مووی له گۆڤاری گوڵان سه‌ڕچاوه ده‌گرێت. شتێكی نوێی نه‌وتووه كه دژی ئه‌و بیروه رایه بێت كه گوڵان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی فرا‌وانكردنی د‌رزی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یەکێتی نیشتیمانی بوو. له راستیدا جه‌وهه‌ر له جه‌وهه‌ردا مامۆستایه‌كی به ئه‌زموونی سه‌ركوتكه‌ری بیری نه‌ته‌وایه‌تی و جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان بوو، له هه‌مانكاتدا شاگردێكی به‌وه‌فای بنیاتنانی سیسته‌می بنه‌ماڵه و ژیانه‌وه‌ی بیری میرایه‌تی بوو.
له كۆتاییدا دەڵیم كه‌سێك ئه‌وه‌ی ژینانه‌مه بێت ده‌شیێت ئه‌و هه‌موو ستایشه‌ی بكرێت، حه‌ق وانیه یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران له بری ئه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ئ مێژوو حوكمی خۆی به‌سه‌ردا بدات، له‌بری ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دلسۆزه له‌خۆتان بره‌نجێنن، كه ئازاریان له‌به‌رده‌ستی فكره‌و پیلانه‌كانی ئه‌و پێگه‌یشتووه. . یان شتێكی به ئێوه گوتووه و تا ئیستا باستان نه‌كردووه و له به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی، من مسۆگه‌رم، كه هیچ شتیكی بۆ نه‌دركاندوون، ئه‌گه‌ر وایه بڵاوی بكه‌نه‌وه.
تێبینی مەسەلەی دەرمانخواردنەکەی ئەوەش حیکایەتێکی ترە، لە داهاتوودا ئەوەش ئاشکرا دەبێت.
تێبینی کوردستانپۆست: ئەم نووسینە کاتی خۆی بۆمان هاتبوو لەبەر چەند هۆیەک بڵاومان نەکردەوە، ئیستاش بە کەمێک دەستکارییەوە بۆ ئەمڕۆمان گونجاند