کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه ك زمان و دوو ئه لف و بێ و جووت ستاندارد

Sunday, 30/10/2011, 12:00






زمان، زیاد له ڕه گه زه کانی دیکه، ئه ندامانی هه ر گه ل و نه ته وه یه ك پێکه وه گرێده دا و له تیاچوون و له تله تبوون ده یانپارێزێ. هه ر نه ته وه یه ک له قسه کردن و خوێندن و نووسیندا، زمانێکی تایبه ت به خۆیان به کارده هێنن. هه زار ساڵ زیاتره دیرۆك و شیعرو ئه ده بی کوردی به زمانی نه ته وه یی کورد نووسراوه ته وه. جوگرافیا و داگیرکردن و دابه شکردنی کوردستان له و فاکته رانه بوون که زمانی کوردیی بۆ چه ند زاراوه یه ك دابه شبکه ن، دیالێکته کان به ئه ندازه یه ك له یه کتر دوورکه وتوونه ته وه، کوردێکی باکوور و باشووری کوردستان به گران له یه کتر ده گه ن. له حاڵه تێکی له و شێوه یه دا، زمانێکی ستاندار، تاکه زامنی کۆکردنه وه و پێکه وه گرێدانه وه ی سه رله نوێی نه ته وه ی کورد و پلانی دوژمنانیشی شکست پێده هێنێت.
دیالێکتی سۆرانی و کرمانجی دوو شێوه زاری سه ره کی کوردین و له گه ڵ چه ند شێوه زارێکی دیکه دا زمانی کوردی پێکده هێنن. له و کاته وه ی سێکوچکه ی بابان، نالی و سالم و کوردی له سلێمانییه وه ئه سپی شیعری کوردی تاوده ده ن، شێوه زاری سۆرانی به ئاستێك پێشده که وێ و بره و په یدا ده کات، که وه ك زمانی ستانداردی نووسین و خوێندنی کورد خۆی بنوێنێ. حکومه تی مه لیك مه حمود له سلێمانی، پێشه واقازی مه حه مه د له مه هاباد، شۆڕشی بارزانی له باشووری کوردستان ئه و قۆناغه مێژووییانه ن که له لایه ك، دیالێکتی سۆرانی به شێوه یه کی هێجگار فراوان به ره و گه شه کردن و ده وڵه مه ندبوون ده به ن، له لایه کی دیکه، مامه ڵه ی زمانی ستاندارد له گه ڵ ئه و شێوه زاره دا دێته کردن.
نه ته وه ی کورد، هێنده ی ئاره زووی دووبه ره کی و جیایی ده که ن، نیوو هێنده به ته نگ یه کبوون و یه کڕیزییه وه نین، له مێژووی دوور و نزیکی کوردا به ده گمه ن ڕێکه وتووه ئه ماره تێکی کوردی له پێناو پاراستنی به رژه وه ندی باڵاو هاوبه شدا، ڕازیبووبێ دۆستایه تی و هاوپه یمانی و برایه تی له گه ڵ میرنشینێکی دیکه ی کوردیدا ببه ستێ ، چ جای به فه رمانڕه وایی و براگه وره یی ڕازیبووبێ!. له دوای ڕاپه ڕینی به هاری1991 وه شێرپه نجه ی ناکۆکی و دووبه ره کی له باشووری کوردستان جارێکی دیکه سه ریهه ڵدایه وه، له سێ شاردا ده سه ڵات بۆ دوو ئه ماره تی سه وزو زه رد دابه شکرا. به رژه وه ندی باڵاو گشتی کرایه قوربانی به رژه وه ندی ناوچه و حیزب و بنه ماڵه. له بری ئه وه ی هه وڵه کان بۆ کۆکردنه وه ی کورد له سه ر سفره ی زمانێکی ستاندارد چڕبکرێنه وه و به زوویی خه می به فه رمی ناساندنی زمانی یه کگرتوو بخورێ، به فه رمی ئۆتۆنۆمی زمان به پارێزگایه ك ده به خشرێ و خویندن و نووسین به دیالێکته کان له و ده ڤه ره دا دێته جێبه جێکردن. دواتر، به مۆتیڤی که سانی حیزبی و ناوچه گه ریی فه توانی جووت ستاندارد دێته وه شاندن، تا هێنده ی دیکه ناکۆکی و دووبه ره کی و پارچه پارچه یی زمانی کوردان بێته دی. له دنیادا نه ته وه یه كی وه ك کورد شكنابه م، هه ندێ له ئه کادیمیست و سیاسییه کانی بانگه شه ی جووت زمانی ستاندارد بۆ یه ك زمان و یه ك نه ته وه بکه ن!!. له ڕابردوودا مه لا هه بوو به زه بری پاره فه توای ئه نفال و کیمیاباران و قه ڵاچۆکردنی کوردانی بۆ به عس حه ڵاڵ کرد.
گه رنه ته وه ی عه ره ب، خاوه نی زمانێکی ستاندارد نه بوایه، ئێسته دیالێکته کانی میسری، تونسی و جه زائیری، میرنشینه کانی که نداو ده بوونه زمانی سه به خۆ و له بری یه ك زمانی عه ره بی زمانانی عه ره بی په یدا ده بوون. دیالێکته کانی ساکسۆنیای خوارو و ئه نگلۆفریزین، شێوه زاری ئه و هۆزه کۆچبه رانه بوون که له ئه ڵمانیاوه چوونه ئینگلته را و دواتر شێوه زاره که یان بووه زمانی ستانداردی ئینگلیزی ئه مڕۆ. به کارهێنان و ئاخاوتنی زۆرینه و که مینه ی هاوڵاتیان به شێوه زارێك نه کرایه پێوه ری به ستانداردکرنی زمان و ڕۆڵیان له دیاریکردنی زمانی ستانداردا و یه کگرتوودا نه گێڕا.
کورد سه تان ساڵه له نووسین و خوێندندا ئه لف و بێی کوردی - عه ره بی به کارده هێنێ، کاڵای زمانی کوردی به شێوه یه کی جوان و ژیرانه به باڵای ئه و ئه لف و بێ یه دا کراوه. که مالیسته کان له به شێکی کوردستان ئه لف و بێی کوردیان بۆ ئه لف و بێی لاتینی گۆڕی. له باشووری کوردستان، له بری ئه وه ی هه وڵبدرێ پیلانی دووژمنانی کورد له و ڕووه وه شکست بهێنێ، کوردان بۆ به کارهێنانی ئه لف و بێی کوردی هانبدرێن. به پاڵنه ری نالۆژیکی و چاولێگه ری کوێرانه ی ڕۆژئاوا، کۆنفرانسی زانستی زمانی کوردی! بانگه شه بۆ به کارهێنانی جووت ئه لف و بێ ده کات!! ئه و هه نگاوه زڕه، هێنده ی دیکه قه یرانی دابه شبوون و لێکترازانی زمانی کوردی و نه ته وه ی کورد قوڵترده کاته وه.
له مڕۆدا کورد به پێچه وانه ی ئه و په نده ی که ده ڵێ، خوا یه که و یه کی پێخۆشه، زۆر ئاره زووی دوانه ده کات، ئه وه ته له سێ شاری باشووری کوردستاندا، دوو ده سه ڵات و دوو فه رمانڕه وایی له ئه رزی واقیعدا بوونی هه یه، بانگه شه و کار بۆ دوو ئه لف و بێ و جووت زمانی ستاندارد بازاڕی گه رمه، هه ڵگرانی بیری ناوچه گه ری و حیزبیی ئاشی له تکردن و ئه تکردنی زمانی کوردیان به گه ڕخستووه.
من گومانم له وه نییه، گه ر پیاوی کورد بۆی بلوێ، به هه مان لۆژیك و ئاره زووی دوو ئه لف و بێ و جووت زمانی ستاندارد، به ناو فێمێنیسته کانی پێش عه شایه ره کان ده یکه نه دوو ژن. چونکه کورد به فیتره ت تاکیان خۆش ناوێ و شه یدای دوانه ن، وه ك په شێوی شاعیر ده ڵێ، له دنیادا سه رکرده یه ك به ڵایه، کورد له و به ڵایه شدا زیاد له دوانی هه یه، ئه وه تا، هه ندێ له کاربه ده ست و خوێنده وارانی به یه ک زمانی ستاندارد و به یه ك ئه لف و بێ ڕازیی نابن و بانگه شه بۆ دوانه ده که ن. بێگومان، ئه گه ر کورد به خت یاوه ری بوایه ئێستا ناوی له ڕیزی پێشه وه ی کتێبی "گێنس" بۆ داهێنانی سه یرو سه مه ره له بواری زماندا تۆمارده کرا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە