بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی ئەمجارە..

Monday, 17/10/2011, 12:00





تاڵەبانی دەڵێت هەموو کارەکانی مالیکی یاسایی و دەستورین!
کەواتە لابردنی ئاڵای کوردستان لە خانەقین و ناوچە داگیر کراوەکانیش بەپێێ فتواکەی تاڵەبانی بێت، یاسایی و دەستورییە.
مەسەلەی ئاڵا داگرتن و هەڵکردن لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی بۆ کەس تازە نییە، کاتی خۆشی بارزانی هەڕەشەی کرد، گوایە ئەم ئاڵایە ئاڵای بەعسە و هەموو جارێک بە بینینی ئەم ئاڵایە دەبابەکانی ٣١ی ئابی بەردەم پەرلەمانی کوردستانی بیر دەکەوێتەوە، کەچی ڕۆژ هاتوو چوو ئەم ئاڵایە تادێ شەکاوە تر دەبێت بەسەر بارزانی و بنەماڵەکەیەوە، لەهەموو خۆشتر ئەمجارە کەمال کەرکوکی هاتۆتە زەر خەت و، باس لە پیرۆزی ئاڵای کوردستان دەکات و هەڕەشه‌ دەکات و دەڵێت لە پێناو ئەم ئاڵایەدا هەموو قوربانییەک دەدەین.

مەلا بەختیار دوای گەڕانەوەی لە بەغدا وەک وەفدی کوردی، دەڵێت من بام لەجێی بارزانی هەندێک لە نوێنەرە کوردەکانی بەغدام سزا دەدات
منیش ده‌ڵێم، قسه‌که‌ت جوانه‌ له‌ هه‌مووی جوانتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ منیش بپرسم: ئەی کێ تۆ و بارزانی سزا بدات، باشترین دەستکەوتی ئەم وەفدە کوردییە بۆ بەغدا پۆرت شکاندنیان بوو لەلایەن حەزرەتی سیستانی، کە نەی ویستبوو، یاخود نەی هێشتبوو چاویان پێی بکەوێت، لەگەڕانەوه‌شیانداوەکوو هەر جارێکی تر بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو یانکردەوە کە سەردانێکی سەرکەوتوویان ئەنجام داوە.

بارزانی هیوای ئەحمەد مستەفای تاوانباری یەکەمی لقی چواری سلێمانی نەک هەر داڵدە دەدات ، بەلکو پلەشی بەرز دەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەو کارەی بارزانی، تاڵەبانیش لەهەڵەبجە ئیبراهیمی کاکە ئەحە زیندانی دەکات، دیارە ئەمەش بڕگەیەکە لە رێکەوتنە ستراتیجیەکەی کە چەند ڕۆژێک تەمەنی ماوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=899fdcca
هەزاران کەس لە خەڵکی هەڵەبجە بۆ پێشوازی لە تارق هاشمی هاتنە سەرشەقام ، تەنانەت مەدالیای هومەری خاوەریان پێشکەش کرد، کەچی بۆ ئازاد کردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە، یه‌ک دوانێک نه‌بێت، ئیتر کەس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نوزەی لێوە نه‌هات.

بە لێسەندنەوەی حکومەت لە د.بەرهەم دەبێ فاتیحایەک بۆ زەواجە سیاسییەکەی نێوان یەكیتی و پارتی بخوێنین، هەرچەندە بەرهەم ساڵح دەڵی لەکاتی لێ سەندەنەوی حکومەت قسەی تری دەبێت، بەڵام لەوە ناچێت ئەو قسەیە بکات، ڕەنگە هەر لە دڵی خۆیدا بێت ، چۆن دڵی دێت دڵە نەخۆشەکەی تاڵەبانی مام بشکێنێت..

دو ملیۆنەکەی تاڵەبانی هەرای نایەوە بە نیو ملیۆن سوڵح کرا
ئەگەر ئەوە دوو ملیۆن دۆلارەی سەفەرکەی تاڵەبانی هی بودجەکەی کوردستان بوایە. ئەوا خشەی لێ نەدەهاتوو، عومەر فەتاح سه‌ری بۆ ده‌قه‌بڵاند، هەمووی بە قەڵەم و دەفتەر سەروبەر دەکرا، بەڵام حکومەتی ناوەند و ئەندام پەرلەمانکانی تاڵەبانیان ناچار کرد، هەندێک وردەکاری بدات ، هەرچەندە ناچیتە عەقڵی هیچ کەسێکەوە بەڵام پێشینیان ووتویانە زەرەر لە نێوەی بگەڕیتەوە هەر قازانجە هەرچەندە تاڵەبانی چارەکێکیکی گەڕاندۆتەوە.

گۆڕان پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی سوریا دەکات، دوای شەش مانگ هەر باشە خوا ماڵی دکتۆ شاهۆ ئاوابکات وەک قسەکەری تازەی گۆڕان، بەڵام دەکرێت بە دکتۆر شاهۆش بوترێت، پشتیوانی خەڵکی ڕاپەریوی سوریا دەکەن، خەڵکەکەی خۆشتان فرۆشت و فەرامۆشتان کرد، لەکاتێکدا هەزاران کەس لە مەیدانی ئازادی سلێمانی و شارەکانی هاتبوونە سەرشەقام ، ئێوە هەر تەماشا کەرێک بوون و هیچیتر.

گۆڕان قسەکەرەکەی گۆڕی، تۆ بڵێی شتی تریش بگۆڕێت، بەپێی چاو پێکەتەکەی ئەمجارەی د.شاهۆ بێت گۆڕان هیچ ئەگەرێک بە دوور ناگرێت، بەڵام کاتێک دکتور شاهۆ ڕاشکاوانە دەڵێت : بەکورتی ئێمە پارتیی و یەکێتیمان وەک دوو حیزبی سیاسیی لاپەسەندە، بەڵام وەک دوو حیزبی شمولی کە کوردستانیان قۆرغ کردوە و دابەش کردوە لەنێوان خۆیاند ا قبوڵ نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە