ئایا تەنها موستەشارەكان خاینن
Sunday, 13/11/2011, 12:00
ماوەیەكە هەندیّ دلسۆز و دلسووتاوی ئەم میللەتە, هەندیّ لەریكخراوانی كۆمەڵەی مەدەنی هەوڵی دەستگیركردنی موستەشارەكان ودادگاییكردنیان دەدەن. لەهەمو دونیا هەركەسێ لەدژی ئاوات ئامانجی میللەتەكەی وبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەی كاربكات بە جاسوس وخاین دەژمێررێت. لای ئیمە, بەدەیان جاش وسەرۆكجاش هەن نەك تەنها بۆ دوژمن ودژی میللەت كاریانكردووە بەڵكو زۆریان دەستی بەخوینی سەدان, ئەگەر نەڵێین هەزاران, لاو وژن ومنداڵانی كوردستان سووربووە, دەستیان لەوێرانكردنی لادێكانی كوردستان وئەنفال وبێسەروشوینی دەیانهەزار خێزانی كورد هەبووە. ئەوان داردەستی دەستی دوژمن بوون وشایانی نەفرەت ونەعلەتی میللەت ومێژوون. ئەوەی جێكای نیگەرانی وناخۆشی میللەت وخانەوادەی شەهیدان وئەنفالكراوانە ئەوەیە ئەم كۆمەڵە خاینە نەك تەنها سزانەدراون ونەدراون بەدادگا بەڵكو پاداشتكراون وئێستا دەسترۆیشتو وبەرپرسن. ئەوەی خاین بكات بەبەرپرس ئەویش خاینە.
ئەی ئەوانەی لەخزمەتی ئەمن وئیستخبارات ئیشیانكردووە ورَاپۆرتیان نووسیوە وفایلێكی گەورەیان لە خیانەتكاری هەیە وسەركردەن لەحزبەكانی دەسەڵات خاین نین؟ ئەی ئەوانەی رَۆژانە موزایەدەی سییاسیمان بەسەردادەكەن خاین نین؟ ئەی ئەوانەی سازشیان لەپرس وداوا گرنگەكانی كوردكردووە بەتایبەت هەل لەدەستدان بۆ گەرَانەوەی هەمو ناوچەكانی كوردستان بۆ باوەشی دایك خاینی گەورە نین؟ ئێستا لەجاشەكان خاینی گەورەتر هەیە, ئەوانەی ماڵ وموڵكی گشتی دەدزن ووارداتی هەرێم لەنەوت وگومرگ وبەشێكی زۆری بودجە تەنها بۆ چەند كەسێكە وهەمو میللەت دەیانناسێت, پارەیەكی زۆری گشتی بەهەدردەدەن تەنها بۆبەرژەوەندی تایبەت بۆمانەوە لەحوكم پارە وەكو ئاو دەریژن بۆكرَینی زمەت و شەرەفی هەندێكەس, بە كارهینانی هێز وترس وئاسن بۆبەشە سەربەرز وخۆگر ودڵسۆز وئازادەكە نەك تەنها نائارامی وفەوزا وتورَویی لێپەیدا دەبێت بەڵكو هەرَەشەیە لە بوون ومانی هەرێم, هەرَەشەیە لەمیللەت ودەستكەوتەكانی وئەوەی لە ئاستی ئەم كردەوانەش بێدەنگ بێت ئەویش خاینە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست