کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرگاكانى گوڵى سوور

Monday, 14/12/2009, 12:00


پێشكەشە بە بە كۆچى دوایى كەژاڵ ئەحمەدى شاعیر

چەپكێ لە گوڵ..... خاڵى لە ڕەنگ
ڕوانینێك پڕبێت لە چاو
ئاوێك ڕەنگى خوێنى پۆشى بێت
گوڵێكى سور ئیرەیى بە ڕەنگى پرتەقاڵ بەرێت
شارێك خاڵى خاڵى بێتەوە لە گوڵى سوور
منیش پیاوێك لە جاڵ جاڵۆكە
معتاد بە نوزەى دیدارێك
بە لێوارى ئاوڕى گوڵێكى سور
ئەى گوڵى سور مێژویەكە پڕم لە تۆ بە بێ دەنگى
تۆ ئاو بوى لە جوانى
ئاسمانێك بوى لە دەرگا
پەنجەرەیەك بوى لە بینین
پڕ بوویت لە میهرە بانى
ژورێك لە دەرگا
ئەم دەنگە معتادە دێتە لات و دەڵێ:
سلێمانى بێ گوڵى سوورە
باخچەى گشتى هەتیوە
ئەو دەرگایەم لێ بكەوە
با بێمە ژورەكەتەوە
رۆحم چەندەها لاپەڕەى پێشەكى ڕۆمانەكانە
با بیڕێژمە ژورەكەتەوە
من منداڵێك لە شەرم بۆ باجچەكانى شیر ئەگریم
تۆش پڕى لە شیرى سوور
دە دەرگاكەم لێ بكەرەوە
با بێمە ژورەكانتەوە
لە پەنجەرە سورەكانەوە
هەڵوەرینى تۆ ببینم
ئا...ئا.. ئەتبینم
بە كراسێكى سورى تەنك و تەنورەیەكى كورتى سورەوە
داخوازى خۆت بۆ پیاوێكى معتاد دەكەى
ئا ...ئەتبینم
ئەمجارەیان لە باخچەكانى گوڵى ڕەشدا
چەندە سپیت وەك شیرى دایكم
دە..دە...دە دەرگاكەم لێبكەوە
كەى تۆ ماڵێك بووى خاڵى لى پەنجەرە ..؟
كەى تۆ شارێك بووى خاڵى لە باخچە..؟
جاڵجاڵۆكەیەكى بێ ئەدرەسم
هاتوم بمكەیتە كۆترێكى سوور
هاتوم مانیفێستى فڕینم فێر كەى
هاتوم تێم بگەیەنى باڵ ماناى چىیە..؟
دڵى پەنجەرەكەت سورە
منش پیاوێكى موعتاد
موعتاد بە بۆنى گوڵى سوور
موعتاد بە سەگەكانى ماركیز
موعتاد بە جێ پێكانى ڕامبۆ
موعتاد بە دەرگاكانى هیوا و بونى خاكى دیارى و كوێكانى عەدنان
موعتاد بە كلیلەكانى بێ كەس و گەڵاكانى حەمە و بە باخچەكانى بەختیار
موعتاد بە رَیشى سپى گیتارەكەى كاروان و موعتاد بە گوڵى سوور
ئەى شا ژنى وڵاتى بێ كیشوەر
ئەمر بفەرموو
دەرگاى شوراى وڵاتەكەت بكەرەوە ملت بۆ ئەم شمشێرەى من دەگرى
سلێمانى بۆ باوەشى تۆ دەگرى دەڵێ : ئێوارەیەوە دە مەگەڕێ
شەقامەكان مەهەژینە ئەو لاوانەى لە سەر ڕێتن
دڵیان چنگێ گوشت و خوێنە
منش گەڕیدەیەكم وەك ڕامبۆ
تۆش فەروغێكى سەربڕاو
دە..دە..دە..پەنجەرەكەت بكەرەوە
من بێ ئەدرەسترین پیاوم
هاتوم ژنیتم پێ ببەخشى و بمكەیتە ژن
تاسەفەرێكى بێ ڕێگا و بێ قاچ
بە ناو گوڵە سورە كانتا بكەم
مەپرسە كێم....من..جاڵجاڵۆكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە