لە عید میلادی سەدام حیسنەوە بۆ مەلا مستەفای بارزانی
Tuesday, 13/03/2012, 12:00
لە كاتێكدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باكوری ئەفریقا شۆڕش دژی ستەمكاری هەندێك وڵات گەیشتوەتە بنبەست و لە هەندێك وڵات بەردەوامی هەیە و لە هەندێك وڵاتی تریشدا لە سەرەتای تەقینەوەدایە، لە لایەن خەڵكی ستەم لیكراونەوە وێنەی سەرۆك و ستەمكارە بەناو شۆڕش گێڕەكانی دوێنێ و ستەمكارەكانی ئەمڕۆ ئەهێنرێنە خوارەوە و ژێرپێ دەنرێن و ئەسوتێنرێن، كەچی تازە بەتازە لەلایەن بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان عید میلادی مەلا مستەفای بارزانی دەكرێتە پشوو و خەڵكی گەوج دەكەن و دەیبەنە سەر گۆڕەكەی و شەڕ لەسەر هەڵواسینی وێنەكانی دەكرێت و ئەیانەوێت بەزۆری زۆردار بیكنە رەمزی هەموو كوردێك كە ئاشكرایە كە مەلا مستەفای بارزانی جگە لە رەمزی كۆمەڵێك كۆیلەی پارتی رەمزی من و خاڵكێكی زۆری وڵاتەكەم نیە و بەڵكو وەكو تاوانبارێك و خیانەتكار سەیری دەكرێت.
لەسەردەمی دەسەڵاتی ستەمكار بەعسدا گەلانی عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی بێزار بوون لە وێنەكانی سەدامی ستەمكار كە لە هەموو كوچەو كۆڵان و شوێنە گشتیەكاند هەڵواسرابوون و هەروەها ئەگەر رۆژی لەداك بوونی نەكرایەتە پشو ئەوە خۆ هەر میشكی خەڵكیان لە راگەیاندنەكاندا هیلاك دەكرد و شاعیر و رۆژنامەنوس و كاسە لێسەكانی بەعس دەكونە پێاهەڵدان و ستایشكردنی ئەو ستەمكارە خوێن ڕێژە. ئەوە بۆ ستەمكارەكانی ناوچەكە و مێژوش راستە كە ئەوانیش هەمان شتیان دوبارەكردوەتەوە بە شێوەی جیاواز جیاواز. هەڵواسنی وێنە و كردنە پشووی عید میلاد پیشەی ستەمكار و دیكتاتۆرەكانە، لە دونیای دیموكراسی مۆدێرنەدا شتێكی بەو جۆرە لە گۆڕیدا نیە.
لە چەند رۆژی رابردودا بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 14 ئەم مانگەی كردوەتە پشوو بە هۆی یادی لەدایك بوونی مەلا مستەفای بارزانی، لە ماوەی چەند رۆژی رابردویشدا پارتیەكان لەسەر لابردنی وێنەی مەلا مستەفا هەڵایەكی گەورەیان نایەوە و عەقڵی خەڵكیان پێوە مەشغوڵ كرد، وەكو ئەوەی كێشەی گەندەڵی و تاڵانی و نەبوونی سیستەمێكی مۆدێرن بە وێنەیە مەلا مستەفای بارزان چارەسەر دەكرێت، ئەگەر ئەو وێنە لاببرێت ئەوە كوردستان كاول ئەبێت و ژیان لەم وڵاتەدا ئەوەستێت، ئەو جۆرە لە عەقڵ لە هەڕەمی دەسەڵاتی كوردیدا كە بەو جورە بیردەكاتەوە خەریكی هەڵواسنی وێنەی سەرۆكی حزبەكانیان و كردنە پشووی رۆژی لەدایك بوونی سەرۆكی حزبەكەیان ئەوپەڕی بڵاوكردنەوەی جەهل و نەفامی گەمژەییە لە سەردەمی تەكنەلۆژیا و زانیاریدا. ئەو بیركردنەوە لە عەقڵی حوكمڕانی كوردی ئەوەمان بۆ دەردەخات كە دەسەڵاتداران چەند نەفام و گەوج و گەمژە و دواكەوتوون و تازە بەتازە لە سەدەكانی نەفامی جەهل و خورافاتدا دەژین و زۆر لە خوار ئاستی بیركردنەوەی هاونیشتمانیانی كوردستاندان كە بیر و هۆشیان لەگەشەكردنێكی بەرفراواندایە و ئەیانەوێت بەئازدی و خۆشگوزرانی بژین و سیستەمی دیموكراسی موئەسەساتی دروستبكرێت و پیكەنیانیانیش یەت بەو شتە خورافیانە و بە ئەفسانەكردنی جەلاد و ستەمكار و خوێنڕێژەكانی حزبەكانیان.
مەسعود بارزانی و چەقەڵەكانی كوڕی و كۆیلەكانیان ئەگەر ئەیانەوێت رێز لە مەلا مستەفا بگرن، پێویستە واز بهێن لە هەڵواسنی وێنە و بەپشوكردنی رۆژی لەدایك بوونی و خەڵَك بردنە سەر قەبری و داتاشینی پارە لە بودجەی گشتی بۆ قەبرەكەی، ئەوەبووەت هۆی توڕەبوونی زۆرێك لە هاونیشتمانیانی كوردستان كە خۆشیان بە مەلا مستەفای بارزاندا نایتەوە و زۆر بەزەقی لەسەر مێژوەكەی قسە دەكەن و لاپەڕە رەشەكانی هەڵدەدەنەوە. بۆیە باشترە واز لەو گاڵتە جاڕیە بهێنن. بەوكارانەی ئێوە ئەیكەن، جگە لەبێڕێزیكردن بە مەلا مستەفا ودەرخستنی رووی ستەمكاریانەی خۆتان و باوكتان،هیچی تری لێ ناچێننەوە، چونكە ئەوەی ئێوە دەیكەن هەمان داب و نەریت و دوباركردنەوە كەلتوری سەقەتی ستەمكارەكان و خوێنڕێژەكانی مێژووی مرۆڤایەتیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست