کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نجێکی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ئاماده‌یه‌ خۆی بکات به‌ قوربانی وخۆی بسوتێنێت بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی

Friday, 04/02/2011, 12:00


ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سه‌یریکی ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهاڵاتی ناوه‌راست بکه‌ین هه‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئێرانه‌وه‌ بیگره‌ تا خۆپیشاندانه‌کانی وڵاتانی تونس و میسر ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر یه‌که‌ له‌م خۆپیشاندانه‌ ئه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌ر یه‌که‌و به‌ روداوێک ده‌ستی پێ کردوه‌ وه‌ک له‌ تونس گه‌نجێکی زانکۆ پاش ته‌خه‌روج کردنی ئاماده‌بوو خۆی بسوتێنێت و خۆی بکات به‌ قوربانی هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی میسر کاتیک گه‌نجێکی گه‌نجێک خۆی کرده‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئیمپراتۆریه‌ت ودیکتاتۆری ئه‌و وڵاته‌ توشی شۆک بکات له‌م کوردستانه‌ی خۆشمان گه‌نجێک هه‌یه‌ به‌ ناوی { هه‌ڵۆ شاباز ته‌ق ته‌قی } خۆی بکات به سه‌ره‌تای شۆرشێکی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسنین و گه‌نده‌ڵی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناو ببات وه‌ له‌ زۆر به‌ی وڵاتانی وه‌ک یه‌مه‌ن و سوریاو جه‌زائیر ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ چه‌ندین ئه‌م روداوه‌ جه‌ماوه‌ریانی تێدا ڕوبدات چه‌ندین گه‌نج خۆیان بکه‌ن به‌ قوربانی بۆ سه‌رتای شۆرشێکی جه‌ماوه‌ری ، دیاره‌ له‌ کوردستانیش له‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ به‌ ده‌ر نه‌بوه‌ به‌ ده‌رنابێت وه‌ک و له‌ ژماره‌ی ڕابردوی لڤین گه‌نجێک ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌و ده‌ستپیکه‌ ئاماده‌کرد،ئه‌م جاره‌ش گه‌نجێکی تر ئاماده‌یه‌ دووباره‌ی ئه‌و ده‌ستپێکه‌ دوو پات بکاته‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ی ته‌ق ته‌ق خۆی بکات به‌ قوربانی و کڵپه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ ی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م جۆره‌ راپه‌رینانه‌ی به‌ خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ ، به‌لام هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بناماڵه‌یی { بارزانی و تاڵه‌بانی } ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ جارێکی تر کڵه‌ی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌ کانی کوردستان و به‌تایبه‌تیش له‌ شارۆچکه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و ئه‌م جاره‌ ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین له‌ شارۆچکه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ که‌ زه‌رو زیانێکی زۆری له‌ لایان ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هیوادارین هه‌موو خه‌ڵک به‌ شادری تیدا بکات که‌ گه‌نجیک ئاماده‌یه‌ خۆی بکات به‌ مۆم و له‌ پێناوی ئازادی گه‌ل خۆی بتاوێنێته‌وه‌ و خۆی بهاوێته‌ باوشی مه‌رگه‌وه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە