گه‌وره‌ترین ته‌زویر له‌ هه‌ولێر كراوه ‌یه‌کێ له‌ پیلانه‌کان تازه‌ ئاشكرا ‏بوو.

Thursday, 11/03/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7/3 به‌ ته‌زویرێكی زۆره‌وه‌ پارتی له‌هه‌ولێر و ناوچه‌كه‌ی پله‌ی براوه‌ی بۆخۆی هه‌لبژارد به‌لام به‌ جۆره‌ها جۆری ته‌زویر و فرت و فێلی کرد ، كه‌چی خه‌لكه‌که‌ به‌داخه‌وه‌‌  راستییه‌کانی لێدیارنییه‌ و واده‌زانی خه‌ڵکێکی زۆر ده‌نگی بۆداوه‌ ، خۆ هه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ هاوڵاتی بڵاوبۆته‌وه(http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=98532cef) و ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ناڵی KNN  له‌ دهۆک به‌ ته‌نها به‌ڵگه‌ به‌سه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و هه‌موو ته‌زویره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود که‌ ئه‌نجامیاندا. ته‌زویره‌که‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه،‌‌ به‌ هاوکاری هه‌ندرێن به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێر  کراوه‌: چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ هه‌لبژاردن له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا داوای 4 وێنه‌ له‌ ئه‌ندامی ناوچه‌كان كراوه‌ به‌لام نه‌یان دركاندووه‌ كه‌وا بۆچیه‌ . تا رۆژی هه‌لبژاردن سه‌عات 2 ی دوای نیوه‌رۆ ئینجا بانگێشتی ناوچه‌كان كراون بۆ ئه‌وه‌ی (هویه‌ - ته‌سكه‌ره‌ - نفوس) یان بۆ دروست كراوه‌ به‌ چه‌ند رۆژێك پێش هه‌لبژاردن ئه‌م ناوانه‌ ته‌سمیلی (كۆمسیۆن) كراون بۆئه‌وه‌ی ناویان له‌ سجلی ده‌نگ ده‌ران بێته‌وه‌ . ئه‌وانیش ناوه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ و داخلی سجلی ده‌نگ ده‌رانیان كردووه‌ ناردویانه‌ بۆ بغداد كه‌ له‌وێ داخل ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ بكات رۆژی هه‌لبژاردنیش وه‌كو ده‌نگ ده‌ری ئاسایی ده‌نگیان داوه‌ چه‌ند جارێك .
نوێنه‌ری نێچیر 3 رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن  له‌ نێو ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر  به‌ هه‌ندرێن محه‌مه‌دی ووتوه‌: ئه‌گه‌ر هاوکارمان نه‌بن ئه‌وجاره‌ خراپمان لێده‌قومێت..هندرێن باش ده‌زانێ که‌ چه‌ند که‌س ئاگاداری ئه‌م گۆته‌یه‌ بوون .دواتر ده‌توانێ هه‌ندرێن ئینکاری ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ به‌ناو حاکم جه‌مال بکات که‌ چۆن خوله‌ک به‌خوله‌ک له‌ هه‌موو گه‌وره‌ و بچووکی ئاگادار ده‌کرده‌وه‌؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە