کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی پەكەكە

Saturday, 20/09/2014, 12:00



تازە بەدوای یەكدا سێ پەرتوكان بڵاو بوونەوە كەلەشاری سلێمانی چاپكرابوون بەناوەكانی مێژووی پەكەكە یەكەمیان لە نوسینى ژنە ئینگلیز ئەلیزا ماركۆس و وەرگێرانی بۆ سەر زمانی كوردی لەلایەن كاك ماجد خەلیلەوە بوو دووەم و سێیەمیش نوسینى كاك جەمیل بایقى ڕێبەرى گەریلاكانەوە بوون و مێژووی هەتا ساڵی 1998ی پەكەكە بوون وەپەرتووكی ئەلیزا گفتوگۆ كردن بوون لەگەڵ دوژمنانێكی پەكەكەدا بەسەرانێكی ناوداران و ناسراوانی پەكەكە بوانیشەوە لە ئەوروپا وەكو (كەسیرە یەڵدرمی ژنی ئاپۆ بوو ناسراوو بە(فاتیمە) و ساری باران و سەلیم چروكایەو سەڵاحەدین چەلیكو ئیبراهیم ئایدن) و كەسانێكی تریان وە بەشێكی ئەو مێژووە دوژمنایەتى تەواوی ڕەهاو گشتگیرانەى نەگۆڕبووە لە نێوان پەكەكەو پارتیدا و هەتا ئێستاش بەردەوامە بەسەرۆكایەتى كردنى كاك جەمیلو كاك مەسعود وە لە ئێستادا شەڕەكانی نێوانیان زیاتر بە شێوەى ڕاگەیاندنە سێ پەرتووكانیش وەكو ئەوەیە یەكەم كاك مەسعود نوسیبێتی و كاك جەمیل بایق وەڵامی دابێتەوە و هەموولایەنەكانی چوارپارچانیش یاریەكانی خۆیان لەنێوانیاندا دەكەن بەتایبەت جیابۆوەكان لە پەكەكەو لە پارتی و لە یەكێتی و لە دیموكرات و لە كۆمەڵە هەمووشیان وەكو قیرو جەوت بەكاك مەسعودەوە نوساون و لێی نابنەوە سەرانی فوادی مستەفا سوڵتانی و دكتۆر ڕەحمانی قاسملۆ و دكتۆر سادقى شەرەف كەندى و ئاپۆ و مام جەلالیان بە قوڕداكردن نۆرەى سەرى كاك مەسعودە كە هەمووشیان ژماردوویانە و هەڵیان سەنگاندووە و پێواویانەو پێناسەیان كردووە بە خێڵەكی و دەرەبەگی كۆمپڕادۆر و كرێ گرتەیی داگیركرانی كوردستان. لە ئێستاشدا گوتوویانن سیاسەت و دبلۆماسیەت و ستراتیج و تاكتیك و گرەوى سەركەوتن بوون هەمووشیان لەڕووى كەسایەتى یەوە دەرەبەگن و لە ڕووی پێكهاتەیشیانەوە بۆرژوازیانى مشەخۆرن لە چوارچێوەو بازنەى بەرژەوەندیەكانی خۆیاندا خولاونەتەوە و مامۆستایانى درۆزنى و فریودەرى و چەواشەكەرى و تێكدەری و ئاژاوەگێڕى و فشەكەرى و خۆهەڵكێشەرى بوون هەمیشانەش سیخوڕانی كلكایەتى و پاشكۆیەتى بۆ ئەم و ئەو بوون هەموویان خۆپەرستان و خۆویستان و كوردستان نەویستان بوون هەرلایەكیان بەجۆرێك و بەشێوەیەك وە هەرسێك پەرتووكەكان پڕن لە پەند و ئەزموون و ئامۆژگارى كردن بۆ خوێنەرانیان ئەگەر بخوازن بەناوی پارتیایەتى كردنەوە كوردستان خۆری و فرۆشی نەكەن كەدەكاتە بەناوەكانی كوردوو كوردستان پارێزی كردنەوە وەسەرانی پەكەكە بەگشتى و جیابۆوان بەتایبەتى زۆر لە ئاپۆ زلتر و بەدەستەڵاتریش بوون زۆرایەتى گەریلاكانیش لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بوون و ئاپۆش لەساڵی 1978 وە هەتا ساڵی 1998 هەر لە سوریا و لوبناندا خولاوەتەوەو ژیاوە ئینجا لەوێوە دەریان پەڕاند و دایانە توركان لەوێش لە كۆڵی نەبوونەوە .

هەر كوردم
بەدەربەدەرى یان لە ماڵى خۆم
لە خاكى عەرەب لە ئێران و ڕۆم
كۆك و پۆشتەبم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
كۆشكم دەقات بێ، وێرانە ماڵ بم
ئازاو ڕزگاربم شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچى زیندان
ساغ بم ، جحێڵ بم ، بگرم، گوێ سوانان
یان زارو نزار لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختى خوونكارى
یان لە كۆڵانان بكەم هەژارى
كوردم و لەڕێ ى كوردو كوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە كوردى دەژیم بە كوردى دەمرم
بە كوردى دەیدەم وەرامى قەبرم
بە كوردى دیسان زیندو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ كورد تێهەڵدەچمەوە
ڕەحمانى شەرەفكەندى (هەژار)

كوردم ئەمن
گەرچى تووشى ڕەنجەڕۆیى و حەسەرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەست ئەو چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقى چاوى كەژاڵ و گەردنى پڕ خاڵى نیم
ئاشقى كێوو تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگى ئیمرۆ ڕەق هەڵێم
نۆكەرى بێگانە ناكەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیرو تەناف و دارو بەند باكم نى یە
لەت لەتم كەن، بمكوژن، هێشتا دەڵێم كوردم ئەمن
محەمەد شێخەلئیسلام(هێمن)




دەنگى مەلان
ئێوە كوردن كوردستانین
ئیوە گەرمێنی و كویستانین
ئێوە مەلی كوردەوارین
كوردی پاكی گوندی و شارین
ئێوە مەم و خاتوو زینن
بۆ كوردەواری پەرژینن
بەڵێ نێر و مێتان مەلن
هەردوو لا سەرمایەی گەلن
خۆتان مەبەستنەوە بە كەس
كورد و كوردستانی بن بەس
23/3/1999 رانیە (ڕەنجدەر)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە