مەلا بەختیار چاکتان دەناسێ
Friday, 10/10/2014, 12:00
هاوینی ساڵی ١٩٩٦ هێزی سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر باشوری وڵات. ئەو هێرشە بە مەبەستی گەمارۆدان دەست بەسەرکردنی ئەندام وبەڕێوەبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ورێکخراوەکانی دیکە بوو. بەهاسانی سنور بەزا،کواسوری بەرلەشکریش پیاوەکانی جەلا تاڵەبانی وسەرکردەکانی دیکە بون. هەموو دەزانین کە تاڵەبانی لە ترۆڕی دوکتور قاسملودا رۆڵێکی چەندە کارای هەبوو. لەو هێرشەشدا هەر ئەو مێژووییە بۆ خۆی دوو پات کردەوە ئاکامەکەشی روون ولەبەر چاوە!
هێرش ئامانجی خۆی پێکا، دانیشتن ووتوووێژێکی یەکلایەنە ومۆر کردنی پەیمانێک کە ئیدی ئەو حیزبانە مافی شەڕی چەکداریان نییە لە دژی دەسەڵاتی تاران.هەروەها هەر گرووپێکیش لەوانە جودا بێتەوە شەڕی چەکداری بکا، لایەنی هاوپەیمان دەبێ وێڕای کۆماری ئیسلامی دژی ئەو لایەنەی کورد کە شەڕ دەست پێدەکەنەوە، شەڕ بکا! هەتا ئێرە ئەوی کە دەیبینین ئینگەبەر ناکرێ وکەس ناتوانێ ئینکاری بکا لەو ماوەیەشدا تەنیا چالاکی لە کەمپەکاندا لە لێکترازان ودووبەرەکی ولاوزکردنی یەکتر چمان نەدیوە.هەروەها:
هەموو دیتمان فیداییەکانی عەشیرەی بارزانی چۆن شەنگالیان رادەستی داعش کردوو سەنگەریان بە جێ هێشت.هەروەها دەزانین کە ماوەی سێ حەوتوو زیاترە کە گریلا قارمانەکای ،،یە،پە،گە،، چۆن پارێزگاری لە خاکی نیشتمان دەکەن. ئەوشەڕە سرنجی هەموو دونیای بۆ لای خۆی راکێشاوە کە چۆن بە چەکی باوەڕو پشت بستن بە نەتەوەی کورد بەرەنگاری ئەو دڕندانە دەبنەوە.
لەوەتی کۆماری ئیسلامی هەیە قەت کورد لەرۆژهەڵاتی وڵات بەو شێوەیە هەستی نەتەوەیی خۆی بەرانبەر بە نیشتمان وشاری کۆبانی دەرنەبڕێوە.لەژێر زەختی دەسەڵاتی تاران لە زۆربەی شار وشارۆچکەکانی رۆژهەڵات خۆپیشاندانێکی هێمنانەوکوردخوازانە توانی ئەو پەیامە بدا بە هەموو جیهان کە سنوری نەتەوەیی سنوری عەرزەکی دەبەزێنێ. دروشمی بژی،، یە،پە،گە،،وبژی کۆبانی سەردەمێکی تازە دەخوڵقێنێ بۆ ئەو بێدەنگییەکە ساڵەهای باڵی بەسەر ئەو بەشە لەوڵاتدا کێشاوە. ئەو رێبازە بەدوورە لە شەڕی خۆدڕێنی چەند ساڵی رابووردوو، بەدوورە لە درووشمی قەبە قەبەو درۆزنانە، بە دوورە رووخاندنی دەسەڵاتی تاران بە دەستی بەتاڵ ولە ناو کەمپەکانداخەریکە دەبێتە رێڕەوێکی نوێ لە خەبات و داخوازی. لێ گەڕێن با خەڵک بۆ خۆی بڕیار بدا. نوێنەڕێکیان ناوێ کە لە دوورەوە رێگایان پێ نیشێن دا.
لە جیاتی ئەوەی خەڵک هان بدەن کە باشترو هوشیارتر خۆیان رێکبخەن بۆداخوازییەکانی داهاتوو، لە جیاتی ئەوەی کە لێکدانەوەیەک زانستیانە بۆ سەردەمی گران وپڕ لە کێشەی ئێستێ بۆ ڕای گشتی بڵاو کەنەوە.دەڵێن، کۆماری ئیسلامی دەستی لەو خۆپیشاندانەدا هەیە! ودەبێ خەڵک وشیار بن.ئەو سیاسەتی زیاتر لە شەش دەیەی حیزبێکە کە خۆی بە میراتگری کۆمار دەزانێ! ئەگەر ئەو خۆ نیشاندانە دەستی دەسەڵاتی تارانی تێدابێ، ئێوە زیرەک بن بیقۆزنەوە.مەگەر ناڵێن لە ناو خۆی وڵات رێخستنمان هەیە؟ بۆ چی پێتان وایە،ئەو حیزبەی کە لە جەرگەی درندەترین دوژمنی کورد لە ناوخۆی باکوری وڵات درست بووە،هەروا هاسان گەیشتۆتە ئەو ئاستە کە خەوی لە چاوی دەسەڵاتی ئانکارا بڕێوە. هەتا کەی چاوتان ناکەنەوە؟ مەگەر نابینن چەند رۆژە لە شارەکانی باکوری وڵات چدەقەومێ؟ خۆزگە ئێوە،،یەک لە هەزاری،، ئەو کارەتان لەدەست دەهات.
شەوی ٨/١٠/٢٠١٤ وتوووێژی ،، مەلا بەختیارتان دیت،، چی گوت:شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە! ئەوە دوو دەیە زیاترە ئەو حیزبانە ی رۆژهەڵات لە باشور دانیشتوون! باشە بۆ پێتان وایە درۆ دەکا. ئاخر ئەو چاکتان دەناسێ. کاتی خۆی ئاگای لە هەموو رووداوەکانی ساڵی ٩٦ هەیە، کە چۆن دەست بە تاڵ کران. رۆژهەڵات مێحوەریتان کردۆتە سیاسەتێکی تازە بۆ فریوی خەڵک. لە حاڵێکدا ئەویشتان بۆ ناشتە سەرێ. دونیا خەریکە ئاكوگۆڕی بەسەر دێ ئێوە دەست لە سیاسەتی بێ بنەما هەڵناگرن.لەگوندێکدا پێکەوە ناحاوێنەوە کە چی باسی رۆژهەڵات مێحوەری دەکەن! یەکێک لە تایبەتمەندیکانی مرۆڤی دێمۆکڕات ، دامەزراندنی دێمۆکڕاسییە لە ناو حیزبەکەیدا، ئەرێ بەڕاستی ئێوەش دێمۆکڕاتن؟ لە تاقمێک بێخەبەر تێناگەم کە پێیان وابوو هەتا ئەوڕۆ ئەزمونی باشوری کوردستانتان پاراستووە. دەست لە ناوچەگەرایی بەردەن. گوێ بۆ خەڵک هەڵخەن بزانن چییان دەوێ.سیاسەتی تازەی رۆژهەڵات مێحوەریتان زوو دەبێتە شار مێحوەری وپاشێن گوند مێحوەری وپاشێن دێنەوە سەرخاڵی سیفر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست