ئەدهەم بارزانی بۆ تورە بووە، خۆ ئەنجلینا جولی کەمیشی له سهرتان قسهکردووه
Sunday, 30/09/2012, 12:00
دەیان ساڵە بەناوی ئەوەی ئەو بەرپرسە سیاسیانەی کورد لە چیا بونە ، ئەو مافەیان بەخۆ داوە ، هەرچی بکەن دەبێ بەپێی ئەو خەباتە بۆیان بسریتەوە. تا ئاستی تاوانی تالانی ولات ، فەسادکردنی کۆمەلگا ، بە بنەمالەکردنی پلە هەستیارەکانی ولات ، شەهوەتبازای بەردەوام لەکاتی کار و دوای کار دا.
رەنگبێت هەمومان بزانین بەرپرسانی پارتی ویەکێتی بەهۆی ئەو دەسەلاتە مادی و ئیدرایەی هەیانە ، چۆن سودیان وەرگرتوە بۆ تێرکردنی غەریزە سێکسیەکانیان کەلەتەنیشت ئەمەدا سەدان تاوانیان ئەنجام داوە .... بەرادەیەک بەرپرسێکی بالای ئێستای هەرێم لەکۆندا، ووتبوی ئەوەی لەچیا و گەنجی لەدەستم چوە دەبێ ئێستا قەرەبوی بکەمەوە . بۆیە حەبی ڤیاگرا زۆرترینی کریاری بەرپرسە پیرەسیاسیەکانی ئەو دو وپارتە بەکاری دەهێننن .
بۆیە پێناسەی کچ و ژن لای زۆرینەی بەرپرسانی ئێستای سیاسی بەوانەی د ەرەوە و ناوەوە ، راوکردنیانە بۆ تیڕکردنی شەوانی سوریان .. ئەگەرنا ، قسەکانی تریان لەسەر مەسەلەی مافی ژن ، وەک پەیرەو پڕۆگرام و بەرنامەی پر لەتۆزە هەلکەوتوەکانی سەر ڕەفەکانە ...... بەداخەوە بارودۆخەکەش بۆیان لەبار بووە بەهۆکاری ئەوەی پلە سیاسی و ئیداری و مادی و دامەزراندن و تەخشان و پەخشانکردنی زەوی گەل بەسەر ئەو ئافرەتانەی کەشەوانی سور لەگەلیان دەبەنە سەر ، کەزۆر ئافرەت لەبەر هەژاری یان هەلپەرستی تەسلیم دەبێت .
... بیرمە لە نوسینێک لەزاری کۆنە پێشمەرگەیەک گێردرابۆوە ، کەوتوبوی خۆزیا لەشفرۆش بوینایە. ئەمە دارمانی مۆرالی ئەو کۆنە پێشمەرگەیە نییە ، بەئاستی ئەوەی دارمانی ئەو بەرپرسانەیە ، کە زەردەخەنە و باوەشی ژنێکی لەشفرۆش بەهەزار کۆنە پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و ڕێکخستنەکانی شار نادەن .. ...یان ئەو بەرپرسە پێشمەرگەیەی لە شەری ناوخۆ ووتبوی ، ترسم نیە بمنێرنە پێشەوەی بەرەکانی شەر ، چونکە ژنەکەم زۆر جوان نییە بە کوشتم بدەن ئەم ووتەیەش دەتوانین وەک رەفتارەکانی جاش بە بیرخۆمان بهێنینەوە کە ماوەیەک بەعس ، فەوج وەرگرتنی کردبووە مەرجی ئەوەی سەرۆک جاش ژنێک بۆ بەرپرسیکی ئەمن ببات (کەرامەت شکاندن) ئیتر ئەو سەرۆک جاشەش ، وەک ئەو بەرپرسە شەوانی سوری لەگەل خێزانی هەندێ ئامر سریە و ....... یان ئەو جاشانەی ژنەکانیان جوان بوایە .... کۆی ئەمانەش هۆکارەکەی نەمانی باوەر بوو .
ئەدهەم بارزانی لە ئێمە زیاتر سەدان چیرۆک و تاوان و هەتک کردنی ژنان دەبینێت و دەزانێ ، نازانم بۆچ دێ و دەلێ بە داخەوە ئێمە روباڕێک خوێنمان دا کەچی ژنێک دێ ئاوا گالتەمان پی دەکات!
ژیان لای مرۆڤ کە لەباوەر و جوانی داماڵدرا .، ئیتر تەنیا بیر لە خۆشگوزەرانکردنی ژیانی ، لەسەر هەموو بەها و مۆرال دەکاتەوە.... لەژیر سایەی ئەم دەسەلاتە جگە لەوەی فەسادی کۆمەلگا لەبواری مۆرالیەوە دەکەن، هاوکات هەرچی جوانی ئەو کۆمەلگایەش هەیە ، هەوڵی ناشیرینکردنی دەدەن ، چونکە ئەوان ، بەخیلی بە خەلکی جوان دەبەن . هاوکات ئەوان لەگەل ئیسلامیەکان، تا پێیان دەکرێ کەش و هەوای کۆمەلایەتی ژن کوشتن پەرە پێدەدەن ، چونکە ئەگەر لای ئیسلامییەکان کچێک عاشقایەتی و سیکسی کرد ، ئەوا بەپێی شەرع بە زینا ئەژمار دەکرێ و دەبێ بکوژرێ، بهڵام خۆیان وهکو پیاو بۆیان ههیه تهنانهت لهگهڵ کوڕیشدا سێکس بکهن ، تهنها سمێلیان بابدهن و بڵین ئێمه پیاوین! پارتی و یەکێتیش تادەتوانن کۆمەلگایەکی دواکەوتوو نەخوێنەوار و نامەدەنی پەروەردە دەکەن ، بۆیە بەسیستەم و کەلتور وئاینی ئیسلام ، قەسابخانە و کوشتاری بەردەوامی ژنان کوردیان کردووە، ئەوانەی میشکیان ئەوەندە پووچە شەرەفی کەسیتیان، ٣ سانتیمەتری ژنه، نەوەک ئازادی رادەربرین و کەسێتی و سەربەخۆی ولات و نەدزینی پارەی خۆیو هاوەلەکانی (بودجە) .
چەند ساڵیک لەمەوبەر لەرۆژنامەی میدیا ووتەی ژنە رۆژنامەنوسێکی میسریم خوێندەوە، کەدوای چونەوەی وەک دادە جولیا وتبوی، بەرپرسانی کورد ئەوەندەی بەدوای من بون ، بەدوای دەولەتی کوردی بوونایە دەگەیشتنە ئامانج
ئاخر هەر ئەو جێرۆکانە نیە ، ئەی هەمومان گوێ بیستی زەعیمەکەی پارتی نەبوین کە هەولی دا لەبەرچاوی خەلک ، بەخەیالی خۆی ڕیکەوتنی شەوێکی سور لەگەل نانسی عەجرەم بدات ، تۆ لەم نمونانە دەبینی کەئاستی عەقلی ئەو بەرپرسانەی ولات بەریوە دەبەن لە ناو لینگیانە، کە باوەر لای هەر مرۆڤێک نهما ئەوا دەبێتە هاوشیوەی گورگێک ، سل لە هیچ ناکاتەوە بۆ تێرکردنی خۆی وبێچوەکانی ، وەک ئەو بەرپرسانەی ئێستا کە ژیان لایان بۆتە پرکردنی زیاتری گیرفان و بانقەکان ، شەهوەتی سیکس ، خۆدەرخستنی سەر تێڤێکان و درۆکردن بۆیان ، داگیرکردنی زەوی و زار ........ بۆیە ئەوەی ئەنجلیا جولی باسی کردوە هێج نییە ، جگە لەوێنەیەکی راستەقینەی شاراوەی شەوانیان ، ئاخر بەرپرسانی کورد بە پارە و زەردەخەنە و بزەیەکی ژنیکی سیکسی بچۆ هەزار و یەک نهینی و بەرپرس راو بکە بۆ دەزگا موخابەراتیەکانی دەوروبەر .
کارەساتەکەش لەوەدایە هەموو کۆمەلگا بەرەو ئەوە دەبەن خۆت دەولەمەند بکە ، رابویڕە و سل مەکەرهوە لەهیچ تاوانێک:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست