دوا هاوارم بۆ ئێوه‌ی ده‌نگده‌رو نیشتمانپه‌روه‌ر!
Saturday, 25/07/2009, 12:00
برایان و خوشکا نی نیشتمان په‌روه‌ر،گه‌ر ئێوه هه‌میشه ناڕه‌زابوون،گه‌ر ئێوه هه‌میشه بێ ده‌سه‌ڵاتبوون به‌رامبه‌ربه‌وه‌ی پێتان کراوه، به‌رامبه‌ر به‌و ماف خوارد نه‌ی که به ئاشکرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه لێتان کراوه، ئه‌وا 7/25 ڕۆژی ئێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه‌یه خه‌م و خه‌فه‌تی هه‌ژده ساڵ، بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی هه‌ژده ساڵ، بێ کاری و بێزاری هه‌ژده ساڵ، بکه‌نه ده‌نگێکی پڕلهتۆڵه له دژی ده‌سه‌ڵات. بۆئه‌وه‌ی هیچنه‌بێت دوای هه‌ژده ساڵ ویژدانتان ئاسوده‌بکه‌ن. 7/25 تاکه هه‌له بۆتان ڕه‌ساوه، تکایه هه‌مووه ئازاره جه‌سته‌یی و ده‌رونیه کانتان له‌بیر بێ و هیچ شتێک چه‌واشه‌تان نه‌کات. من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه هه‌موو سه‌روه‌تی دونیا یه‌ک سات ناژی که ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ خۆتان و ویژدانتان ئاسودهکهن.
ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که‌به‌ناوی لیستی به‌ناو کوردستانی (چونکه گه‌ر کوردستانی بن ڕۆژێک له ڕۆژان گوێیان له ئاهو ناڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه کوردستانیه ده‌گرت) به‌جۆرێکی زۆر نائه‌خلاقی و نا دیموکراتانه ده‌یانه‌وێت به کڕینی ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه کردن هه‌رچۆنێک بێت ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. من دێم زۆر به‌ساده و ساکارانه به‌ڵام زۆر گرنگ چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک و شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئێوه‌ی ده‌نگده‌ری نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌م.
کاتێک ده‌سه‌ڵات که‌وته کڕینی ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌کردن و نانبڕینی خه‌ڵک، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا ئیفلاسبوونی ده‌سه‌ڵاته. بۆیه تۆی ده‌نگده‌ری خۆشه‌ویست کاتێک 1. هه‌رجۆره دیاریه‌کت بۆ هات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌پێناو ده‌نگدان پێیاندا وه تۆش ڕه‌تت کرده‌وه‌و وه‌رت نه‌گرت و ئازایانه ویژدانت ئاسوده کرد، ئه‌وا تۆ نیشتمان په‌روه‌ریت ئه‌م ههڵوێستهشت ڕسوا کردنی ده‌سه‌ڵاته.
2. کاتێکیش دیاریه‌که‌ت لێوه‌رگرتن تۆ هه‌ر نیشتمان په‌روه‌ریت به‌مه‌رجێک به و باوه‌ڕه‌وه وه‌ری گریت که وه‌ک ده‌ڵێن ' توکێک له به‌راز بکه‌یته‌وه هه‌رباشه ' و له ساتی ده‌نگدانیشدا بیسه‌لمێنیت به‌کرێگیراوی ئه‌وان نیت ته‌نها به‌کارت هێناون و پاشان ده‌نگ به‌و لیسته به‌یت که هه‌ڵبژێردراوی دڵ وههستته. ئه‌وا تۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ت هاوڕای نیشتمان په‌روه‌رانه.
چونکه ده‌نگده‌ری خۆشه‌ویست له‌بیرتبێت ئه‌م دوو حیزبه هه‌میشه سه‌روه‌ت وماڵی میلله‌تیان به‌خشیوه له پێناو ده‌نگێکدا، هه‌میشه هه‌زاره‌ها به‌ڵینیان داوه له‌پێش هه‌ڵبژاردندا بۆیه ئه‌مه نامۆ نیه به‌لامانه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن نه‌بایان دیوه‌و نه‌بۆران. چۆن لهبیرکرابوی تاوه‌کو ساتی هه‌ڵبژاردن، دیسان له‌بیرت ده‌که‌نه‌وه وه‌ک جاران. تکایه ویژدانت به‌و دوو شێوازه ئاسوده بکه‌و بڕۆ به‌ره‌و ده‌نگدان.
ئازیزان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رپله‌و پایه‌یه‌کی حیزبی و حکومیتان هه‌یه و له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینی یه‌کێتی و پارتی دان ئامۆژگاری من بۆ ئێوه‌ی خۆڕاگر ئه‌وه‌یه، کاتێک 1. هه‌ڕه‌شه‌ت پێ قبوڵ نه‌کراو هه‌ڵوێستت وه‌رگرت به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو حیزبه ئه‌وا تۆ سه‌لماندت ڕۆڵه‌ی جوامێری ئه‌م نیشتمانه‌یت و ئازادیت کرد به ڕێباز.
2. وه کاتێک گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌تان لێکراو نه‌تانتوانی هه‌ڵوێست وه‌رگن له‌به‌ر هه‌رهۆکارێک بێت، ئه‌وا ئاسایی بیت لاتان و ته‌نها ' به‌ڵێ ' یان بۆ بکه‌ن تا ئه‌وساته‌ی ده‌چیته ژوری ده‌نگدان. دڵنیابن خۆتان و خوا نه‌بێت که‌س نازانێت ده‌نگ به چی لیستێک ده‌ده‌ی. بۆیه له‌و ساته‌دا به ده‌نگێک که خۆت باوه‌ڕت پێیه خۆت ئاسوده بکه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌مووه ' به‌ڵێ ' ناچاریانهیان لێبکره‌وه.
ئه ی میلله‌تی کوردی توڕه‌و بێزار له‌ده‌سه‌ڵات، 7/25 ته‌نها سات و هه‌له که بتوانی به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری یه‌کێتی و پارتی بڵیی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو دونیا پێویستمان به‌گۆڕانه. پێیان بلێن چیتر نامانه‌وێت شه‌هیدانمان نائاسودهبن و په‌شیمان بن له‌و خوێنهپاکهی که ڕشتیان، گه‌نجانمان بێکار و بێپارهبن و هه‌میشه خه‌ون و خه‌یاڵ هاوڕێیان بێت، چیتر بێ ئاوی و بێ کاره‌بای و بێ خزمه‌تی به‌سه، ئیتر به‌سه تۆی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی و پارتی ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌وڵه‌مند بنوو ئێمه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ ههژهر...هتد. به‌ده‌نگی به‌رز 7/25 پێیان بڵێن ئێمه هه‌ر ئه‌و ڕۆڵانه بووین که چۆکمان به ڕژێمی به‌عس دایاو له‌م ڕۆژه‌شدا به ده‌نگه قه‌تیسکراوه‌کانی هه‌ژده ساڵی جاران و زوڵالهکانی ئێستا دیواره‌کانی گه‌نده‌ڵیتان تێکده‌شکێنین و چۆکیش به‌ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆپه‌رست و نیشتمان فرۆش داده‌ده‌ین...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست