به‌رپرسێكی گۆڕان: حكومهتو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارن له ته‌قه‌كردن له باره‌گاكه‌مان
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
بورهان قادر
ئۆتۆمبێلێكی ئۆپلی ره‌ش دره‌نگانی شه‌وی 12/10 كه ژمارهكای ئاشكرانه‌بووه له نزیك چوار ریانی حه‌مرین ته‌قه به‌سه‌ر باره‌گای لیستی گۆڕان له‌هه‌ولێر دهكاتو به‌رپرسێكی ئه‌و لیسته‌ش حكومهتو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانێت له‌پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 12/10/2009 كاتژمێر 12:10ی له‌شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی ره‌ش ته‌قه له‌باره‌گای لیستی گۆڕان دهكاتو دواتر هه‌ڵدێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌و ته‌قه كردنه به‌رنامه داڕێژراوه‌و بۆ ترساندنی خه‌ڵك‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له‌و لیسته، چونكه ئێستا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه، له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش هه‌ندێ گولله به‌ر لای سه‌ره‌وه‌ی دیواری باره‌گاكه كه‌وتووه.
عوسمان بانیمارانی كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی باڵی ریفۆرم‌و لیستی گۆڕان دوای پشتڕستكردنهوهی هه‌واڵه‌كه وتی ئۆتۆمبێله‌كه له‌جۆری ئۆپلو ره‌نگی ره‌ش بووه، دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كان ویستوویانه ته‌قه‌ی لێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی دیكه ده‌كه‌وێـته پێشی ته‌قه‌یان نهكردبووو نه‌یانتوانیبوو ژماره‌كه‌ی تۆمار بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی ناوه‌خۆ بانیمارانی وتی دوای ته‌قه‌كردنه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش زوو هاتنه شوێنه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه، ئێمه‌ش حكومهتو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانین له‌ته‌قه‌كردن لهبارهگاكهمانو له لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه‌و پێویسته ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وان به‌رپرسن له‌پاراستنی ئاسایشی هه‌موو هاوڵاتیان.
ئه‌و باره‌گایه‌ی كه ته‌قه‌ی لێكراوه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی 94 نزیك چوار ریانی حه‌مرین، باره‌گای سه‌ره‌كی لیستی گۆڕانه له‌شاری هه‌ولێرو ئێستا نووسینگه‌ی هه‌ولێری رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و پێشتریش كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێنی لێبووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست