کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داواكارى و ئاگاداركردنەوەیەك

Monday, 12/05/2014, 12:00

1434 بینراوە


داواكارى و ئاگاداركردنەوەیەك
ب/ تازەكردنەوە و دانانى پارێزگارى سلێمانى
پارێزگارى سلێمانى ماوەى چوار ساڵ ئەبێت دەست بەكارە لەبەر ئەوەى خەڵكى ڕەسەنى شارى سلێمانییە و لە خێزانێكى دیارى ئەم شارەیە لەبەر ئەوە هەر لەم شارەدا گەورە بووە بۆیە ڕابووردووى تا ئێستا ئەزانین كە مرۆڤێكى نەتەوەیی و نیشتمان پەروەرو كارەكەشی شیاوە بۆ پارێزگارى سلێمانى كە ئەندازیارەو ئەم چەند ساڵەى كە دەست بەكار بووە جێ دەستى دیارە لە خزمەت كردنى شارى سلێمانى و دەورووبەرى، ئێمە وەك كۆمەڵەى داكۆكى ڕۆژانە هەر كەم و كوڕییەك ئەبینین لەشارەكەدا بەڕێز بەهرۆز حەمە ساڵح فەقێ ڕەشید ئاگادار ئەكەینەوە، بەڕێزیشی تەلەفۆنى خۆشی داینێ و سكرتێرەكەشی ئاگادار كردووەتەوە هەر كاتێك ئێمە بچین بۆ لاى پارێزگار ڕێگامان لێ نەگرن لەبەر ئەوەى ئەزانێت ئێمە شەوو ڕۆژ بەدواداچوونى كەم و كوڕییەكانى ناو شارو دەورووبەرى ئەكەین دڵسۆزانە و خۆبەخشانە كە بەئەركى سەرشانى خۆمانى ئەزانین و ئەیكەین بە یادداشت و پەیوەندى پێوە ئەكەین، تا ئێستا بۆ هەر كەم و كوڕییەك كە ئاگادارمان كردووەتەوە جێ بەجێی كردووە لەبەر ئەوە چەند جارێك دەستخۆشیمان لێ كردووە و هەمووى بە سیدى لە سایدەكاندا بڵاومان كردووەتەوە لە ڕۆژنامەكانیش بە هەمان شێوە، ئێستا هەمووى لە (ئەرشیف) پاراستوومانە بۆ ئەوەى بزانین كێ بەڕاستى خزمەتى ئەم شارە ئەكات، ئێمە سەیرى ئەوە ناكەین بزانین بیروباوەڕى چییە، سەوزە، زەردە، مۆرە، سوورە تا دوایی..... ئێمە سەیرى ڕابردووى چ پارێزگار چ سەرۆك شارەوانى چ بەڕێوەبەرى فەرمانگاكان ئەكەین بزانین خەڵكى سلێمانییە یان نهو؟ ئەگەر خەڵكى سلێمانیش بێت سەیرى رابووردووى ئەكەین، وەك بینیمان كاتى خۆى دوو پارێزگارى سلێمانى كە بەناو خەڵكى سلێمانى بوون ئەو كاتە دەستە باڵابوون و تووشی غروریەت بوون لە خۆیان زیاتر كەسیان بە هیچ نەئەزانى هەر سەیرى ئەو ڕۆژەیان ئەكرد حسابیان بۆ دوا ڕۆژ نەئەكرد بۆیە وایان بەسەر هات، لەبەر ئەوەى ئەو دوو پارێزگارە ویستیان سەراى سلێمانى بكەن بە بازاڕى ئاڵتون فرۆش واتە زەڕەنگەر، بەڵام زەڕەنگەرەكان ڕازى نەبوون لەوێ كۆیان بكەنەوە و ویستیان ئەو سەرایە بڕوخێنن بەڵام خەڵكى خۆڕاگرى سلێمانى و (بزووتنەوەوى بەرگرى لە شوێنەوارو كەلەپوورى شارستانیەتى كوردستان) كە لە 6ى ئەیلوولى 2003دا لەبەردەركى سەرا ئەو بزووتنەوەیەمان ڕاگەیاند، دواى ئەوە بە هیمەتى ئەو بزووتنەوەیە نەمان هێشت ئەو سەرایەى كە ڕەمزى سلێمانى و ناوەندى شارە لە ساڵى 1784 تەواوبووە و برایم پاشاى میرى بابانەكان لەو ساڵەدا لە قەڵاچوالانەوە گواستیانەوە شارى تازە(شارى سلێمانى) كە لە ساڵى 1927 حكومەتى عەرەبی ئەو ساكە لە ساڵى 1925 بۆ یەكەمجار ئیدارەى حكومەتى عێراق هاتە سلێمانى سەرایان نۆژەن كردەوە، بەڵام 4 ساڵ بەر لە ئێستا بە هیمەتى پارێزگارى سلێمانى و بەهاوكارى خەڵكى سلێمانى خۆڕاگرو بەسەرپەرشتى براى خۆشەویست و دڵسۆز بەڕێز مامۆستا حەسەن عەلى سەلیم كە بەڕێزیشی لە بنەماڵەیەكى دیارى جافە و پێش ئەم سەرایە سەرپەرشتى نۆژەنكردنەوەى (قەڵاى شیروانە) ى كردووە كە مرۆڤێكى چالاكەو پاش 4 ساڵ نۆژەن كردنەوەى سەرا بەشێوەیەكى (مۆدێرن) و سەردەمیانە نۆژەن كراوەتەوە و ئێمەش هاوكارى ئەكەین و ئەویش زۆر كار هەیە كە پەیوەندى بە ڕابووردووى شارەكەوەیە هەموو كات پرسیارمان لێ ئەكات ئەمجا كارەكان ئەكەن بۆ ئەوەى تووشی هەڵە نەبن كە ناحەزان پێیان ناخۆشە، وەك بینیتان دواى نۆژەنكردنەوە كە لە ڕۆژى 16/4/2014 بە ئامادەبوونى پارێزگارو پەیوەندیدارەكان و زۆرى خەڵكى ڕۆشنبیرى شارەكە ئامادەى بوون بە مەراسیمێكى قەشەنگ سەراى سلێمانى كرایەوە و كە بەم زووانە ئەبێت بە مۆزەخانەیەكى نەتەوەیی سەر بە شارى سلێمانى، هاوكات لە 1/1/2011 وە دەست كراوە بە نۆژەنكردنەوەى ئەو ماڵەى كە ساڵى 1922 شێخ مەحموودى نەمر مەلیكى كوردستانى باشوور بووەو لەو ماڵەدا ژیاوە لەوێش تیمێكى شارەزاى سنەیی دەست بەكاربوون بە هاوكارى پارێزگارى سلێمانى و بەسەرپەرشتى مامۆستا حەسەن عەلى سەلیم كە سەرپەرشتى سەراى سلێمانى ئەكات و ئەو ماڵە ئەكەوێتە پشتى حەمامى سەرچنار هەر نزیك بە سەراى سلێمانى پشت بەخوا و هیمەتى دڵسۆزانى شارەكە ئەوێش ئەبێت بە مۆزەخانە وەك سەراى سلێمانى كە هەردووكى بە فەرمى ئەبن بە مۆزەخانە كە ڕەمزى سەروەرى ڕابووردووى شارى سلێمانییە، بەڵام ماڵى مەلیك مەحموود ئیشی تیا ڕاگیراوە لەبەر ئەوەى پارەیەكى زۆرى ئەوێت بۆ ڕاكێشانى خەتى ئاووكارەبا پشت بەخواو خەڵكى بەشەرەفی سلێمانى و پارێزگارى سلێمانى ئەبێت ئەوێش چارەسەربكرێت لە ڕقى ناحەزانى شارەكەمان، هەر لە ئێستاوە دەست خۆشی لە پارێزگارى سلێمانى بەڕێز بەهرۆز حەمە ساڵح فەقێ ڕەشید و بەڕێز حەسەن عەلى سەلیم و دەست خۆشیش لە خەڵكى خۆڕاگرى شارى (هەڵمەت و قوربانى) ئەكەین كە هاوكارى ئەم پرۆژە گەورەیە بوون، هەر لێرەدا ڕاى ئەگەیەنین بەناوى خەڵكى بەشەرەفى شارەكەمان بەهیچ شێوەیەك ڕازى نابین خەڵكى تر لێرەولەوێ بێنن لە شوێنى ئەوان دایان بنێن با (چاكى مەكەن با خراپ نەبێت) لەگەڵ دەست خۆشی و ڕێز و دڵسۆزیمان بۆ شارە حەیاتەكە؟
(كۆمەڵەى داكۆكى لە خاك و سەروەرى شارى سلێمانى و دەورووبەرى).

10/5/2014

نووسخە بۆ :-
1- بەڕێز پارێزگارى سلێمانى.
2- بەڕێز سەرپەرشتیارى نۆژەنكردنەوەى سەراى سلێمانى.
3- بەڕێز كەناڵە تەلەفزیۆنەكانى ناو شارى سلێمانى.
4- بەڕێز ڕۆژنامەكان.
5- بەڕێز ئەرشیفى تایبەتى.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)