کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک کۆمار چی جۆره‌ درۆیه‌کی بۆ کردین؟

Wednesday, 12/08/2009, 12:00


هه‌رچه‌ند پسپۆری درۆ نیم به‌ڵام ده‌توانم پێناسه‌ی درۆتان به‌م شێوه‌یه‌ بۆ بکه‌م:
درۆ:بریتییه‌ له‌ پێچه‌وانه‌ی ڕاستگۆیی، زۆر کات ئێمه‌ی مرۆڤ په‌نای بۆ ده‌به‌ین ،مرۆڤه‌کانیش هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێک به‌کاری ده‌هێنێت ،دوو جۆر درۆمان هه‌یه‌ درۆی سپی،درۆی ڕه‌ش،درۆی سپی :ئه‌و جۆره‌ درۆیه‌یه‌ که‌ زۆر کات به‌ ناچاری په‌نای بۆ ده‌به‌ین، ئه‌و که‌سه‌ی به‌کاری ده‌هێنێت زۆر له‌خۆی ده‌کات ئه‌و درۆیه‌ بکات چونکه‌ که‌سێکی درۆزن نییه،‌ جاری وا هه‌بووه‌ درۆی سپی ژیانی که‌سێکی کڕیوه‌ته‌وه‌ ، خه‌ڵکیش بڕوا به‌و که‌سه‌ ده‌که‌ن که‌ درۆکه‌ی کردووه‌ چونکه‌ خۆی له‌ ئه‌ساسدا درۆزن نه‌بووه‌و درۆیان لێنه‌بینیوه.‌ به‌ڵام درۆی ڕه‌ش ئه‌و جۆره‌ی درۆیه‌ که‌ که‌سێکی درۆزن ده‌یکات هێند درۆی کردووه‌ که‌ خه‌ڵک بڕوا به‌ ڕاستییه‌کانیشی ناکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی ڕاستیش بکات پێی ده‌ڵێن له‌و درۆیه‌ به‌قه‌ده‌ر خۆی گه‌وره‌یه،درۆ لای سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ بووه‌ به‌ ئاو خواردنه‌وه‌ هه‌ر ده‌میان بکه‌نه‌وه‌ درۆیه‌کمان بۆ ده‌که‌ن و حه‌یای هه‌موو کوردیش ده‌به‌ن،بۆیه‌ ده‌بێت له‌ یه‌زدان بپاڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانماندا نه‌که‌ن چونکه‌ به‌شێوه‌یه‌ک درۆ ده‌که‌ن هه‌موو خه‌ڵکیش ده‌زانن قه‌باره‌ی درۆکه‌یان چه‌نده.خه‌ڵکی ئه‌وروپی زۆر به‌ده‌گمه‌ن درۆ ده‌که‌ن له‌وانه‌یه‌ لامان سه‌یر بێت که‌ به‌وشێوه‌یه‌ن به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کو ئه‌وانمان پێناکرێت چونکه‌ ئه‌وان سه‌رکرده‌کانیان درۆیان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ هه‌ر ده‌میان بکه‌نه‌وه‌ درۆ هه‌ڵده‌یه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر درۆشیان کرد با درۆیه‌کی بچوک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕوایان پێبکه‌ین،بۆیه‌ ئێمه‌ی کورد له‌وه‌شا هه‌ر نه‌گبه‌تین سه‌رکرده‌کانمان ئاو ده‌ڕژێت ئێمه‌ش پێی تێده‌خه‌ین،ئه‌گه‌ر وابڕوات یه‌که‌م میلله‌ت ده‌بین له‌پێشه‌وه‌ بۆ درۆ کردن،سه‌رۆک گیان هه‌روه‌کو درۆت کرد نه‌ده‌کرا تۆزێک بچوکتر بوایه‌ ،یاخود له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێی ده‌بێت شاره‌وانی بماننێژن سه‌روه‌ت و سامانی خۆت و ژن و کوڕه‌کانت و خزمه‌کانی تریشت که‌شف بکردایه‌ باشتر نه‌بوو له‌بری ئه‌وه‌ی دیسان درۆیه‌کمان بۆبکه‌یت؟سه‌رۆک خۆ ئه‌میش خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌که‌ت نه‌بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی،هه‌ر به‌په‌له‌ وتت من نه‌موتوه‌ نابمه‌وه‌ به‌سکرتێری حزبه‌که‌م،سه‌رۆک خۆ ئه‌مه‌ پشیله‌که‌ نه‌بوو که‌ به‌ تورکیات ووت،پێویستی به‌و درۆیه‌ نه‌ده‌کرد که‌س زه‌ختی لێنده‌کردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و درۆیه‌ بکه‌یت.له‌ ڕاستیا شه‌رم ده‌که‌م به‌ڕاسته‌وخۆیی جۆری درۆکه‌ت پێبڵیم به‌ڵام بۆ خوێنه‌ری جێده‌هێڵم بۆ ئه‌وه‌ی جۆری درۆکه‌ی به‌ڕێزتان ده‌ست نیشان بکه‌ن که‌ ئاخۆ درۆکه‌ی تۆ سپی بوو؟!یاخود ڕه‌ش بوو.

[email protected] ‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە