دژوار فایق ى یاسا شكێن ئیهانەى ئاسایش دەكا
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
ئەمرۆ10/1 كاتژمێر 11:35 لە زاڵگەى پردەكەى كفرى دژوار فایق بەرپرسى لقى 22ى گەرمیانى پارتى بە ئۆتۆمبیلى جام ڕەشەوە لە زاڵگەكە دەدا وڕاناوەستێ بەڵام ئاسایشەكانى زاڵگەكە دەیوەستێنن ودواواى لێدەكەن كە لەزگە ڕەشەكانى سەر جامى ئوتۆمبیلەكانى بكاتەوە چونكە ئەمە دەرچوونە لە یاسا وبڕیارى سەرۆكایەتى هەرێم وحكومەتە وبەرپرسى لقى22 پارتیش پێیان دەڵى ئەم بڕیارەتان لە كوێ هێناوە ودەڵێ ئەگەر بڕیارى لەو جۆرە دەرچێت بۆ ئێمەش دێت ، لەم بارەیەوە على ناسر كە ئاسایشى ئەو زاڵگەیە روونی كردەوە كە ناوبراو دواى ئەوەى دەیوەستێنن دەچێت بە گژ ئاسایشەكانداو هەڕەشەیان لێدەكا وپێیان دەڵى خۆ هەر من جام ڕەشم نییە سەیارەى هەموو مەسئولەكان ڕەشە وئەمانیش پێى دەڵێن بڕیارى سەرۆكى هەرێمە كە جام ڕەش قەدەغەیە ودژوار فایق ئەمە بە سوكایەتى دەزانى بۆیە نایەڵێ ڕەشى سەر جامەكانى لادەن وكارمەندانى ئەو زاڵگەیە بۆ ئەوەى چارەسەرى ئەم شەڕفڕۆشتنە بكەن پەیوەندى بە على شەهید محمد بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى گەرمیانەوە دەكەن وئەویش بۆ هێور كردنەوەى كێشەكە داوا دەكا لە ئاسایشەكان ڕێى بدەن بڕوات ودەڵى خۆم سەرەوە ئاگادار دەكەمەوە ، بەڵام مەسئولى لقى 22 ىپارتى بەوەشەوە ناوەستى ئاسایشەكان تێر جوێن دەكا وئیهانەیەكى زۆریان دەكا وەك ئەوەى ئەو ئاسایشە بەستە زمانانە یاسایان شكاندبێ و بڕیارى سەرۆكایەتى هەرێمیان ژێر پێ نابێ ، و لە كاتى گەڕانەوەشدا بەو زاڵگەیەدا دەڕوا بە تیژى وهیچ حیسابێ بۆ ئەو یاسایە ناكا كە خودى سەرۆكى پارتەكەى دەڵێ: (كەس لە یاسا سەروەر تر نییە)جگە لە دژوار فایق !!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست