کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوربانى ئه‌و بزه‌یت بم هاوری گیان

Wednesday, 28/07/2010, 12:00




تەنها بۆئەوەى لە تاریكى مۆرڤ كوژەكاندا گەنجانى شار هەناسەكانیان ئازاد بكەن , مۆمێكت لەتاریكى شارێكدا پێكرد , ئەو مۆمەى تۆ هەڵت كرد تائێستاش تاریكى ناخى گەندەڵكارن ئاشكرادەكات , بە هۆتافەكانت گوێى بەرپرسانى شارت كەڕ دەكرد تا بۆئەوەى بەهۆشى خۆیان بێنەوەو چى دیى یارى بەچارەنوسى مرۆڤەكانەوەنەكەن , لەبرى گوێرایەڵى بۆ بەڵێنى بەرپرسان , هاوڕێیەتى گەنجە یاخیى بوەكانت لەدەسەڵاتى كوردى هەڵبژارد , تاژمارەیان زیادبكەى , هەربۆیە (سۆران گیان) وه‌ك سه‌رۆك هه‌میشه‌ یادتت ده‌كه‌ینه‌وه‌.
یه‌ك ساله‌ ئەستێرەیەك لەئاسمانى بەختەوەرى هاوڕێكانمدا ون ون بەشیوێن خۆیدا دەگەڕى , یه‌ك ساله‌سیماى شار و كۆڕى ڕۆشنبیران بێدەنگ بَیدەنگ ئاوێزانى دەریایەك لەغەم بون و كەسێك نییە سیماى شار پڕبكات لەخەندەو زمانى پڕلە داهێنان و ئازایەتى ڕۆشنبیرەكان لەگەڵ دیالۆگدا ئاشت بكاتەوە, تا وەك هەمو جارێك ببنە یەكەمین كەسانێك لەسەر ئاستى كوردستاندا بەپڕۆژەكانیان ئومێدێك بەژیان بەخشنەوەو خورپەیەك بە دلێً پڕ لە بەدڕەوشتى بەرپرسە گەندەڵكارەكانى شاردا بهێنێـت و هێندەى تر بچوكیان بكاتەوە ... یه‌ك ساله‌ ئەو بەرپرسانەى پێكەوە فێرمان كردن كە هەموشتێك پارەو كورسى و ئافرەت نییەو ژیان بێ تێگەیشتن لەماناى هەقیقەت هیچ بەهایەكى نییە ,
ئەمڕۆ يه ك ساله ئەوان بەختەوەرن بە ئاوابونى ئەستێرەى یەكێك لەسەرسەخترین دوژموناكانیان , ئێمەش غەمبارترین مرۆڤ و هاوڕێ تین (سۆران) گیان .
سۆران گیان دڵم پڕە لەژان , هێشتا ناتوانم بڕوابەوەبكەم كە بۆدواجار تەنها بەچاوان و بە ئاماژەیەك وتت " هاوڕێم ئیدى تەواو ناتبینمەوە " ئەوەچى جورئەتێك بو سۆران گیان كە دەتزانى لە گەڵ نهێنى خۆشەویستە دڵ شكاوەكەتدا بەرەو ناخى گڵ ئۆغر دەكەیت و بەپێكەنینەوە دەتوت " هاوڕێم چاودیریان بكەن بزانن تاچەند ساڵى تر لە تاقى كردنەوەى ڕەوشتدا ئەو بەرپرسە ترسنۆكانه ى شار ئیكمال دەبن "
سۆران گیان هێشتا كارمان زۆرمابو تا ئەنجامى بدەین , هێشتا بەرپرسە نابەرپرسەكان دادگاى نەكراون هێشتا پارتى و یەكێتى مل هۆڕانە سەرقاڵى دزى و سامان كۆكۆدنەوەن , هێشتا كچان و ژنان لەلایەن بەرپرسە شەهوانیەكانەوە ئەتك دەكرێن و لەدیوەخانى خێڵەكاندا بەتۆمەتى ئابڕوبردنى عەشیرەت دەكوژرێن و دەسوتێنرێن و پارچەپارچە دەكرێن .
سۆرە گیان , تۆ لەوێ نەبوى كەوەك سەرۆك بەڕێمان كردى , تۆ لەنەوێ نەبوى , تەنها یادگارى و وێنەى خۆپیشاندانەكانى دەربەندیخان و سلێمانى و هەولێر و ڕۆژانى زیندانى كانى گۆمە و زیندانى سەرشەقام لەوێ بون , ئەوان شاهیدى نەمرى توى گەنج و تۆى ڕۆشنفكر و تۆى مرۆڤ بون , هاوڕێگیان توێ لەوێ نەبوى تا نرخى خۆت ببینى و بزانى ئەوەى تۆ كارت بۆدەكرد و هەوڵت بۆ دەدا چەند بەرهەم دارەو ئەو خەڵكە چۆن بە ڕێزەوە دەست لەسەرسنگ شكۆمەندانە یادیان دەكردیتەوە .
سۆران گیان , گولـلەكانى ئاشایشى و پۆلیس نەیان توانى جەستەى پڕلە وەرت ببڕن و ئازارت بدەن , شەلاقەكانى ئاسایش و پۆلیس نەیان توانى هیچ ئاسەوارێك لەسەر ورەى بەرزت بەجێبهێڵن , پیلانى بەرپرسە گەندەڵ ڕەفتارەكانى شار نەیان توانى كۆتاى بەژیانت بهێنن , تەنها شێرپەنجەیەكى ترسنۆك نەبێـت .
سۆران گیان هاوڕێ چاونەترسەكەم , لەوە دڵنیابە كە هاوڕێكانت لەجاران زیاتر باوەڕیان بەخۆیانەوە و بۆهەمیشە كارو كردار و وتەكانى تۆ بەرنامەى كاركرنەو تا كوردستان پاك نەبێتەوە لە خیانەتكار و بەرپرسى بەد ڕوشت , ئەوا ووتە جوانەكەت دەكەینە دروشمى كاركردنمان و ئێەش لەگەڵ تۆ دەڵێن " نەوەیەك بەڕێوەیە هەمیشە دژى گەندەڵى شەردەكات ".

بیۆگرافیای سۆران ساڵح حسێن
1979 بۆ 2009
سۆران له‌ (2/8/1979) له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌دایك بوه‌ , خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌رله‌م شاره‌دا ته‌واوكردوه‌ , له‌ساڵی 1999 له‌ كۆلێژی سامانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له‌زانكۆی سلێمانی وه‌رده‌گیرێت و سه‌ركه‌وتوانه‌له‌ساڵی (2003) به‌پله‌ی زۆرباش بڕوانامه‌ی به‌كالۆرێس وه‌رده‌گرێت , له‌ساڵی 2004 وه‌ك ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی له‌ فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی ده‌ربه‌ندیخان داده‌مه‌زرێت .
سۆران , جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك گه‌نجێكی خوێن گه‌رم و نیشتمان په‌روه‌ر له‌ناو ته‌واوی هاوڕیـَـكانیدا ده‌ناسرێت , به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌نجێكی به‌ئاگا و ڕۆشنبیرێكی واقیع بین بوه‌.
سۆران بۆسه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی گه‌نجان و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌تایبه‌تی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریدا له‌شاری سلێمانی ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌ناوی (خوێندنی لبیڕاڵ) ده‌رده‌كه‌ن , كه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌بێته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆئه‌و گه‌نج و خوێنداكارانه‌ی كه‌ هیچ سه‌كۆیه‌كیان نییه‌ تا ده‌نگی تێده‌ هه‌ڵببڕن و ته‌عبیر له‌ بیرو بۆچونه‌كانیان بكه‌ن , سۆران له‌م هه‌وڵه‌یاندا سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت , تائه‌و كاته‌ی دوای پرس و ڕاوێژكردن به‌هاوڕیكانی و زیاتر فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی بیروڕای جیاواز بیرله‌ ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یكی تر ده‌كاته‌وه‌ و دوای چه‌ندین كێشه‌و دروستبونی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئاواته‌كانیدا , دواجاربڕیاری ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یك ئه‌دات به‌ناوی (شوناس) كه‌ خۆی ده‌بێته‌ خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌كه‌ , به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌دوای ده‌رچونی (2) ژماره‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی (شوناس) له‌به‌ر نه‌بونی توانای ماددی و هاوكاری نه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ , ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاده‌گرێت , به‌ڵام خۆی وه‌ك گه‌نجێك و وه‌ك خوێنه‌رێكی جدیی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هۆشیاركرۆدنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو گه‌نجان و قوتابانی هاوڕێی .
سۆران ئه‌و كاته‌ی له‌زانكۆی سلێمانی ده‌بێت به‌شداری چه‌ندین چالاكی كردوه‌ له‌وانه‌ : كاتێك وه‌زاره‌تی خویندی باڵا بڕیاری برینی ده‌رماڵه‌ی خۆێندكاران ئه‌دات سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی سلێمانی ده‌كات و به‌هۆی به‌رده‌وام بونیان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و حكومه‌ت ناچار ده‌به‌ن كه‌ ده‌رماڵه‌ی قوتابیان سه‌رف بكه‌نه‌وه‌ , له‌ساڵی (2002) ئه‌و كاته‌ی كه‌ ڕژێمی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كان , سۆران وه‌ك گه‌نجێكی هه‌ڵسوڕاو به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی ده‌كات و به‌به‌رچاوی میدیاكانی ناوخۆ و جیهانه‌وه‌ ئاڵای توركه‌ كان ده‌سوتێنێت و پاشان ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ نۆكه‌ری خۆیان بۆ توركه‌كان بسه‌لمێنن له‌ڕاگه‌یاندنه‌ ڕو زه‌رده‌كانیاندا , هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌كان و له‌ توركه‌ فاشیسته‌كان ده‌پاڕێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر وه‌ك نۆكه‌ر قبوڵیان بكه‌نه‌وه‌ .
سۆران له‌سه‌رتای دامه‌زراندی (گروپی ئازاد) وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك له‌ گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام دبێـت له‌ خزمه‌تكردنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی شاری ده‌ربه‌ندیخان , له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی (15/7/2003) دا له‌دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن به‌ كار به‌ده‌ستانی شاره‌كه‌ , له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ ئیداریه‌كانی ئه‌و كاته‌ی پارێزگای كه‌ركوك و ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان , ئه‌و خۆپیشاندا به‌ مه‌ترسیه‌ك بۆ له‌ده‌ستدانی كورسیه‌كانیان ده‌زانن و له‌دوای ته‌واو بونی ڕێپێوانه‌كه‌ی ڕۆژی (15/7/2003) ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هێرشی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان و دور له‌هه‌مو به‌هایه‌كی مرۆیانه‌ و دڵ ڕه‌قانه‌ په‌لاماری چه‌ند گه‌نجێك ئه‌ده‌ن و چه‌ندین گه‌نجی تریش زیندانی ده‌كه‌ن كه‌ سۆران یه‌كێك بو له‌و گه‌نجانه‌ .
بۆئاشكرا كردنی سه‌رمایه‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی (9) كه‌س له‌گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌رله‌ هه‌ر كه‌سێكی سیاسی و رۆِشنبیری له‌كوردوستاندا یه‌كه‌مین كه‌سانێك بون كه‌ ئه‌و داواكاریانه‌یان له‌ڕیگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان (محمدی حاجی محمودی گوله‌ خانه‌) وه‌ گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی كوردستان , كه‌سۆران یه‌كێك بو له‌و گه‌نجانه‌ .
(سۆران ) وه‌ك گه‌نجێ چالاك و ڕۆشنبیر هه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌ی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات , له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی (7/8/2006) یه‌كێك بو له‌ گه‌نجه‌ پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ و له‌كاتی په‌لاماردانی گه‌نجه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و پیاوانی ده‌سه‌ڵاداره‌وه‌ وره‌ی گه‌نجانی به‌رزكردو وه‌ته‌وه‌ تا بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یكی شارسانیانه‌ له‌به‌رامبه‌ریان بوه‌ ستتنه‌وه‌ , به‌ڵام دڵ ڕه‌قی و بێبابكی هێزه‌كانی ناوخۆی حكومه‌ت له‌م شاره‌دا گه‌یشته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ به‌شێوازێكی نا ئینسانیانه‌ هه‌رچی ده‌هاته‌ به‌رده‌ستیان وه‌ردیان ده‌كرد و گولله‌ به‌جێماكانی به‌عسیه‌كانیان ده‌نا به‌جه‌سته‌ی گه‌نجانه‌وه‌ و چه‌ندین گه‌نج ده‌ستگیركرا كه‌ یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ (سۆران) بو , دوای مانه‌وه‌ی سۆران وهاڕیكانی له‌ زیندانی كانی گۆمه‌وه‌ و زیندانی سه‌رشه‌قام له‌شاری سلێمانی بۆماوه‌ی پانزه‌ ڕۆژ و دوای ئازادكردنیان , له‌لایه‌ن گه‌نجان و خه‌ڵكی شاری ده‌ربندیخانه‌وه‌ وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازیان لێكرا , به‌ڵام هه‌زاره‌ داخ و ئه‌فسوس بۆ سۆرانی هاوڕی و خۆشه‌و یستمان , سۆرانی هه‌میشه‌ له‌یادمان , سۆرانی ده‌م به‌خه‌نده‌و قسه‌ خۆشمان له‌ڕۆژی (31 7/2009) دوای ململانیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا بۆدواجار به‌جێی هێشتین و ته‌نا یادگاری و ئه‌زمونه‌كانی به‌جێهێشت .


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە