کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى تەندروستى حكومەتى هەرێم دڵەراوكێ لەناو عومرەكارانى كورد لەسعودیە دروست دەكات.

Sunday, 13/09/2009, 12:00


هەولێر
وەزارەتى تەندروستى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژە بەتوشبوونى 100عومرەكارى عیراقى بەنەخۆشى ئەنفلوەنزاى بەراز دەكات و ئەوەشى تەئكیدكردۆتەوە كە لەو توشبوانە چەند عومرەكارێكى هەرێمى كوردستانى تێدایە و لەكاتى گەڕانەوەى ئەو عومرەكارانەدا دەخرێنە ژێر چاودێرى توند و رەنگە بۆ چەندرۆژێكیش لەكەسوكاریان داببڕێن تا پشكنینى تەواویان بۆ دەكرێت،ئەم راگەیەنراوەى وەزارەتى تەندروستى دڵەڕاوكێى لەناو ئەو عومرەكار و خاوەن كۆمپانیانەى عومرە دروستكردوە كە گوێیان بەرێنماییەكانى وەزارەتى ئەوقاف و وەزارەتى تەندروستى حكومەتى هەرێم نەداوە و لەسەر مەسئولیەتى خۆیان لەرێگاى وڵاتى سێیەمەوە چونەتە سعودیە بۆ ئەنجامدانى عومرە، محەمەد بارزانى خاوەنى كۆمپانیاى(زەمزەم)كە یەكێكە لەو كۆمپانیانەى لەرێگاى سوریاوە چەندین هاوڵاتى هەرێمى كوردستانى بردۆتە عومرە، لەسعودیەوە لەپەیوەندیەكى تەلەفونیدا سەرسوڕمانى خۆى لەو هەواڵانە دەربڕى كەباس لەتوشبونى چەند عومرەكارێكى هەرێمى كوردستان بەنەخۆشى ئەنفلوەنزاى بەراز دەكات و بەتوندى ئەو زانیاریانەى رەتكردەوە و گوتیشى لەكاتێكدا ئێمە لەسعودیەین و لەناو عومرەكارانى كوردداین وهیچ عومرەكارێك توشى ئەو نەخۆشیە نەبوە بەڵام نازانین وەزارەتى تەندروستى هەرێمى كوردستان پشتى بەچ زانیاریەك بەستوە؟! گوتیشى ئەو راگەیەنراوەى وەزارەتى تەندروستى دڵەراوكێى لەناو عومرەكارانى كورد دروستكردوە و هەندێكیان داواى پاسپۆرتەكانیان دەكەن بۆ ئەوەى لەرێگاى وشكاییەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمى كوردستان و ئەوەش بۆتە كێشە بۆ پرۆسەى گەرانەوەى عومرەكاران چونكە ئەوان لەپاسپۆرتەكەیان نوسراوە(رێگاى ئاسمانى)، پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى(پەیام)یش كەوەك هاوڵاتیەك سەفەرى عومرەى كردوە ،لەپەیوەندیەكى تەلەفونیدا رەتیكردەوە كەوا هیچ هاوڵاتیەكى هەرێمى كوردستان لەسعودیە لەكاتى عومرەدا توشى ئەنفلوەنزاى بەراز بوبێت، چەندین كەسى دیكەش كە بەو رێگایە و لەسەر مەسئولیەتى خۆى سەفەرى عومرەى كردوە بەتەلەفون پەیوەندیان پێوەكردین و لەراگەیەنراوەكەى وەزارەتى تەندروستى حكومەتى هەرێم نیگەرانن و ئەگەرى دەستگیركردن و جیاكردنەوەى عومرەكاران لەكاتى گەڕانەوە بە رێوشوێنێكى هەڕەشەئامێز لەقەڵەم دەدەن و تەئكید دەكەنەوە كەوا هیچ حاڵەتێكى توشبون بەنەخۆشى ناوبراو لەناو عومرەكارانى كورد تۆمار نەكراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە