دژایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك بەردەوامە. بە ژمارە نووسراو (33011) لە (5/12/2010) وەزارەتی پەروەردەی ئێراق جەژنی نەورۆز بە (عید الشجرە) دەناسێت.
Thursday, 09/12/2010, 12:00
لە دوای رۆخانی رژیمی بەعس خوێندن بە زمانی كوردی بۆ خوێندنگاكانی شاری كەركوك و دەوروبەری گەڕایەوە، بەڵام بەداخەوە لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ لەلایەن شۆڤینیەتی عەرەب و توركمان پرۆسەی خوێندنی كوردی لە كەركوك بە بەردەوامی دژایەتی دەكرێت، لە چەند خاڵێكدا هۆكاری دژایەتی كردن دەبینرێت لەوانە:
1/ لە دوای روخانی رژێمی بەعس ساڵی (2003) ململانێی حزبی ئەوندە قووڵ بوو كورد نەیتوانی پۆستی پەروەردە لە كەركوك وە دەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوشدا هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار نەیانتوانی پیرۆزی پەروەردە بپارێزێن، بە پیادە كردنی سیاسەتی دوو فاقێەتی، لە دروست كردنی دوو پرۆگرمی پەروەردە و مامۆستای جیاواز كە نەتوانرا تا ئەمرۆشی لەكەڵدا بێت خزمەتی مناڵی كوردی كەركوكو دەوروبەری بكات، مشتومڕی نەبڕاوە دەرئەنجامێكی خەترناكی لێكەوتەوە وا ئەمرۆ بەرهەمە شوومەكەی دەبینرێت، بەرەی توركمانی پۆستی پەروەردەی قۆزتەوە تا ئەمرۆشی لە گەڵ دابێت ئەو پۆستە بە هێلی سووری خۆیانی دەزانن، بۆسەلماندنی ئەو راستیە كاتێك وەك پەیامنێری هەفتەنامەی رۆژی وڵات بە ژمارە (222) لە رێكەوت(12/ 4/ 2009) هاوكات لە كەركوك دەردەچوو، دیدارێكم ئەنجامدا لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بواری لێژنەی پەروردە(محەمەد خزر) سەبارەت دژایەتی كردنی خوێندنی كوردی لەلایەن بەرێوەبەری پەروەدەی گشتی كەركوك كەسەر بە وەزارەتی بەغدایە، گوتی راستە ئێمە چاك دەزانین ئەو پۆستە لەلایەن بەرەی توركمانی بەهێڵی سوور دەزانرێت بە ئارەزوی خۆیان بەرێوبەر عەرەب لادەدرێت لە شوێنی ئەوان توركمان دادەنرێت هەروەها خوێندنگا عەرەبیەكانیش دەكرێنە توركمانی،.ئەو پرسیارە كاتێك وەڵام درایەوە كە خوێندنگای دواناوەندی ئاراراتی كچانی كوردی كەركوك بینای خوێندنگاكەی بە ئەمری راستەوخۆی (شەن مبارك) درابووە خوێندنگایەكی سەرەتایی توركمانی.
2/ دوای رووخانی رژێمی بەعس تا ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت لە كەركوك مامۆستایانی كورد كە بە (9) نۆ هەزار مەزەندە دەكرێن مووچەیان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ دابین دەكرێت ، لە خوێندنگاكانی كەركوك بە میوان (تەنسیب) دادەنرێن، بەرێوەبەری پەروەردەی گشتی كەركوك كە سەر بە بەرەی توركمانیە ئامادە نیە، مامۆستایی كورد لەسەر میلاكی خۆی بە فەرمی بناسێت.
3/ لە گەنجینەی هەرێم بەگشتی كتێب و پیداویستیەكان پێشكەش خوێندنگا كوردیەكان دەكرێن، تا ئیستا لەلایەن وەزارەتی بەغدا پرسیار لە كێشەو پیداویستی خوێندنگا كوردیەكانی كەركوك نەكراوە.
4/ لە پەروەردەی گشتی كەركوك هەر نوسراوێك كە ئاراستەی خوێندنگاكانی كەركوك دەكرێ بە ئاشكرا لێی دەنوسرێت (عدى اقلیم كوردستان) واتە خوێندنگا كوردیەكان ناگرێتەوە، تا لە وەرگرتنی سلفەی پەروەردەیی كە (5) ملیۆن دیناری ئێراقیە مامۆستایان كورد بێ بەشكراون.
5/ چوار ساڵە مامۆستایانی كورد لە كۆلێژی پەروەردەی كراوەی كەركوك(الكلیە التربیە المفتوحە) قبوول ناكرێن بە بیانوی ئەوەی بروانامەیان لە هەرێمەوەیە بە كەركوكی ناناسرێن، كە مەبەست خوێندن لەو كۆلێژە وەدەست هێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە،سەرەڕای هەوڵی لایەنی پەیوەنداری كوردو بانگ كردنی (شەن مبارك) بۆ ناو ئەنجومەنی پارێزگا بەلاك هەوڵەكانیان بێ سوود بوون.
6/ وا بۆ چەند رۆژێكە نوسراوێك بە ژمارە 33011 لە رێكەوتی5/12/ 2010 بە واژووی وەزبری پەروەردە بۆ خوێندنگاكانی كەركوك ئاڕاستە كراوە، دەربارەی بۆنە فەرمیەكان رۆژی 21 نەورۆز بە (عید الشجرە) ناوبراوە، ئایا بێ دەنگی بەرامبەر ئەم كارە شۆڤینیە چەند مەترسدارە.
7/ وەك پەیامنێری رۆژنامەی چەتر و ئاڵای ئازادی لە شاری كەركوك سەردانی مامۆستا (شیرزاد رەشید كاكە) بەرێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی شاری كەركوكەم كرد، سەبارەت بەو پێشێلكاریەی مامۆستا (شەن مبارك) كە جەژنی نەورۆزی بە عید الشجرە واتە (جەژنی دار) ناوبردوە، مامۆستا شێرزاد بە ئاراستە كردن و خوێندنەوەی ئەو نوسراوەیە گوتی
یەڕاستی ئەمە قبوول ناكرێت، دەبوایە ئەو نوسراوە هەر چەندە لە بەغداوە ئاراستە كراوە، دەبوایە رەچاوی ئەوە بكرایە كە (21) ئادار جەژنی نەتەوایەتی كوردە، دەبوایە مامۆستا شەن مبارك نوسراوی وای واژوو نەكردایە، نەورۆز بۆ ئێمە سونبلی خەباتی نەتەوایەتیمانە، سەدام نەیتوانی رێگری بۆ ناوی نەورۆز دروست بكات، لە كەركوك مامۆستایانی كورد ئەم نوسراوە بە ئیهانە دەزانن، دەبێ هەرچى زووە چاو بەو نوسراوە بخشێنرێت.
8/ بۆ هەمان مەبەست وەك پەمامنێری رۆژنامەی چەتر سەردانی بەرێوەبەراێتی پەروەردەی گشتی كەركوكم كرد، بەهۆی نەبوونی بەرێوەبەری پەروەردا توانیم بەرێوەبەری گشتی راگەیاندنی پەروەردەی كەركوك مامۆستا(عەدنان سەعید سالح) بدوێنم : ئەم نووسراوە بە (ناوی عید الشجرە) لە لایەن وەزارەتی بەغدا ئاراستەی ئێمە كراوە. ئێمە نەمان نووسیوە بەڵام دوای هاتنی لە بەغدا كە واژووی وەزیری پەروەردەی ئێراقی لەسەرە بلاومان كردۆتەوە، ئێمەش وەك توركمان بەو رۆژە نەورۆز دەڵێین كەس ناتوانی نكۆڵی لەو رۆژەو بكات كە بە نەورۆز ناسراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست