جەلال و كەرنەڤالی ئیلبەگی جاف
Friday, 08/05/2009, 12:00
1635 بینراوە
هەرئیستا گویم لە جهلال بوو لە نیو ئاپۆرەی جەماوەری جافدا وتاری پیشكەش دەكرد , ئامادەبوونی جهلال لەم ئان و ساتەدا تەنها لەبەر نزیك بوونەوەی هەلبژاردن بوو ,ئەویش ئەم هەلەی قوستەو ە بۆ سەرنج راكێشانی ئامادەبوان وە ئەوەی نیشان دا كە جەلال خەم خواری تیرەی جافەو ,ئەگەر لەسەر جیگاش بێ ئەوە ئەبێ ئامادەبێ چوونكە ئەو و پێشمەرگەكانی نمەكی مالە جافیان كردووە وە خوی بە قەرزاریان دەزانێ.ئەم خەمخواردنەی تالەبانی لە دلسوزیەوە نیە بۆ تیرەی جاف بەلكو بۆ خولكردنە چاوی شورەسوارانی چافە ئەو كابرایەكی ئەوەندە بە وەفا نی یە بۆ كورد تا بەوەفا بێ بۆ جاف . ئەگەر ئەوەندە بە وەفایە بۆ تیرەی جاف خۆ هەر جاف بوو بەشی شیری بەر كەوت لە كوشتن و برینی ئەنفالەكاندا هەر ئەوان بوون مالەكانیان خستبووە خزمەتی پیشمەرگەی یەكیتی بەلام كە هاتە سەر حساب هەر هەموویان پشتگوێ خران خەباتیان مایە پوچ بوو لە جیاتی ئەوەی ئاوایەكانیان ئاوا بكریتەوە كویر كرانەوە تەنانەت لە مراسیمی ناشتنی تەرمی ئەنفالكراوەكاندا بیزی نەهاتەوە تالەبانی ئامادەبێ بەلام ئەم ئامەدەبونیە تەنها بو پروپاگەندەو هیچی تر ئەگەر دلسوزی جافە بو نەهات بو رزگاری چونكە ئەو كاتە روژی هەلبژاردن دیاری نەكرابوو