کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاندیدەكانى پارتى هەر لە هێسترە لەڕەكەى لۆگۆكەیان دەچن

Friday, 22/05/2009, 12:00

1375 بینراوە


ناوندى هەندێك لە پاڵیچوراوەكانى پارتى بۆ لیستى كوردستانى كەشف بووە، من وەكو دەنگدەرێك كە بڕیارم دابوو دەنگ بە لیستى كوردستانى بدەم، كاتێك ئەو مرۆڤە بودەڵانەم بینى یەكسەرە پەشیمان بوومەوە و نەك دەنگى بۆ نادەم، هەوڵ دەدەم تا بۆشم بكرێ خەڵكى لێ دەكەمەوە. دە فەرموو سەیرى نەژاد عەزیز سورمێ بكە كە تا ئێستا سەرنووسەرێكى خەوتووى رۆژنامەى خەباتە و كەسێك گەر بیەوێ بینینێ دەبێ دوو پرسگە ببڕى چۆن دەتوانێ بەیانى بەرگرى لە خواستەكانى خەڵك و دەنگدەر بدات. نەژاد تەنیا دەرەقەتى ئەو چەند رۆژنامەنووسە هەژارە و بودجەى رۆژنامەى خەبات دەهات و دەستى نەدەپاراست، نەیتوانى ئەزموونێكى جوان پیشان بدات ، تەنانەت دڵنیام هیچ كام لە كارمەندەكانى خەبات بە مەسعود پەرێشانیشەوە كە نزیكترین كەسى نەژادە ئامادە نین دەنگ بە لیستى كوردستانى بدەن لە رقى ئەوەى نەژاد تیایەتى. سەیرە پارتى كاتێك بیەوێ كەسێك لە پیشەكەى دوور بخاتەوە دەچێ دەیكاتە ئەندامى پارلەمان، دەمێكە لە بیرى ئەوەیا بوون نەژاد لە رۆژنامە دووربخەنەوە، سەگۆ قادر و دارودەستەكەى زۆریان كرد بۆیان نەچووە سەر، تا مەكتەبى سەرۆك وەكو پاداشت بۆ ئەندامێتى پارلەمان كاندیدیان كرد. فەرموون عەبدولسەلام بەروارى سەیر بكەن كە ئێستا بەرپرسى مەكتەبى دیراساتە، ئەو عەبدولسەلامە پارتى شوێن نەماوە پێى نەكات بەڵكو فێرە ئیش بێ كەچى هەر فێر نەبوو، دەمێك لە دەزگاى خەبات و برایەتى و دەمێك لە مەكتەبى سەرۆك و دەمێك لە دیراسات، تا ئاخیرەكەى كە پارتى زانى فێرە ئیش نابێ ناردى بۆ پارلەمان بەڵكو لە كوڵ دەزگاكانى پارتى ببێتەوە، وەكو ئەوەى پارلەمان زبڵدان بێ و شوێنى فڕێدانى خەڵكى بێ كەلك بێ. سەیرى ئاسۆ كەریم بكەن كە پیاوێكى كۆنە شیوعى فسە زمانى قین لە دڵى پیسە و لە جنێو دان بە خەڵك زیاتر هیچى دیكەى لە هەگبە نیە، ئەو تێرى نەخوارد لە دزینى پارەى موكریانى و ئەو میتینگ و كۆبوونەوانەى بە ناوى موكریانەوە دەیكات، تەڕ نەبوو هێندەى لە گەڵ سەرۆ قادر و ئاریان فەرەج جنێو بە دار و بەردى ئەو وڵاتە بدەن، برادەرێكى مەكتەبى ئیعلامى پارتى دەیگوت ئاسۆ لە نوكتەى سواو و كۆن زیاتر هیچى دیكە نازانێ، گوناهە دەنگ بە كەسانى وەكو ئەو بدەن. وەرە سەیرى بایز زرارى كارگێرى لقى شانزە و نایف فارس باوەى فەرماندەى پێشمەرگەى هەولێر بكەن هیچیان شەش وشە نازانن ریز بكەن، وەرە سەیرى ئاواز عەبدولواحید بكە كە كۆنە ئەندامى سكرتاریەتى قوتابیان و بەرێوەبەرى ئێستاى ناحیەى بەحركەیە، ئەو ئافرەتە لە قو..... زیاتر هیچى دیكە نازانێ، خوا هەڵناگرێ ئاواز لە بەر خڕو خەپانیەكەى (وەكو نەبەز گۆران گوتەنى) شایەنیەتى بكرێتە ئەندام پارلەمان و شتى دیكەش. هەندێ خەڵكى باش خراونەتە ناو لیستەكەى پارتى، بەڵام دەبوایە چونكە پارتى وا سەیرى پارلەمان دەكات كە شوێنى تێوەفڕێدانى خەڵكى بێ كەلك و ئێكسپایەرە، خەڵكى دیكەى زۆرى بێ كەلك هەبوون كە لە كۆڵى دامودەزگاكانیان بكردایەوە. جا وەرە و شەرم مەكە دەنگ بەو لیستە بدەى، شەرم مەكە بەیانى بە دەنگى تۆ نەژاد و ئاسۆ كەریم و عەبدولسەلام و ئاواز عەبدلواحید ببنە دەمڕاستى خەڵك، بۆیە تكاتان لێ دەكەم دەنگ بە سپێتى بدەن نەك بە لیستى هێسترە لەڕەكە كە هەر لەو كەسایەتیانە دەچێ.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)