سەرباز هەورامى شوقەیەكى 18 دەفتەر دۆلارى لە شوقەكانى بەناو زەكەریایى بەخشیە گۆرانیبێژ پەیوەند جاف، پرسیارو تێڕامان و هەڵوێستەیەك!!
Thursday, 28/01/2010, 12:00
هونەر كارێكى خۆرسكیەو لە ئەزەلەوە خالق بە بەشێك لە ئینسانەكانى بەخشیەوە.
ئیتر ئەو هونەرە بە چ جۆرو شێوازێك لە ئینسانەكان ڕەنگى دابێتەوە، واتە گرنگ ئەوەیە ئەو ئینسانە بەو هونەرەى كە خالق پێبەخشیوە خزمەت بە ئینسانیەت بكات، لە دیوێكى دیكەشەوە خزمەت بە نەتەوەو نیشتیمانەكەى بكات و، لە پاڵ ئەوانەشدا سوودمەندبێت، لێ لەسەر حساو كتاوى كەس نەوێێ!
گەر وەهەڵەدا نەچووبم، زۆرن ئەوانەى لە غوربەتا حەیات وەسەر دەبەن، لە ڕۆژگارى وەیشوومەو ناخۆشى و شەڕدا هەندەرانیان هەڵبژارد، ئەوەش تایبەتە بە سۆسیۆلۆژى ئینسانەكانەوە جێگاى پرسیارگەلێك نیە!
لێى كەمن ئەوانەى بۆ كێشەى نەتەوەكەیان سروود و هۆنراوەو گۆرانیان بۆ كارەسات و ناخۆشیەكانى میللەتەكەیان چڕیبێ!
لە ماوەى ساڵانى رابردوو پەیتا پەیتا دانە دانە لە كەسایەتى و ناوداران و هونرەرمەندان و ڕۆشنبیران و ئەكادیمى لە هەندەرانەوە بۆ كوردستان گەڕاونەتەوەو دەگەڕێنەوە، كە ماڤێكى سەرەتایى ئەوانیشەو كە حكومەت بانگێشتیان بكا، تا لە نزیكەوە ئاگادارى ڕەوشى سیاسى و ڕۆشنبیرى و ئاوەدانكردنەوەو بوارى ئابورى و كۆمەڵایەتى و زانكۆكانى كوردستان ببن، تا بە چاوى خۆیان دوور لە میدیاكانەوە بەتایبەتى لە شاشەكانەوە شتەكان و دیاردەو حاڵەتەكان بە دیدگایى خۆیان بیبینن!
چونكە ئەو بەشە ئازاد كراوەى باشوورى كوردستان بەرى ڕەنجى هەموو تاكێكى ئەم كوردستانەى پێوەیە، بە ڕێژەیى!
لێرەوە باسەكەمان دەستپێدەكا:
گەورەترین دیاردەى نەشازو كێشەى حكومەتى كوردستان و دەزگا پەیوەندارەكانى كوردستان ئەوەیە، كە نایەكسانى و ناعەدالەتى و مەحسوبێت و مەزاج و پەیوەندیە ناشرینەكانى كۆمەڵایەتى هەموو پێوەرەكانى ژیارى و ژیانى شپرزەو تێكوپێك داوەو هەژموونى تاكگەرایى نەزان و جاهیلەكانى بەرپرسانى كوردى هەموو شتێكى جوانیان قێزێون و بۆگەنى كردووە!
ڕۆژنیە ئەو هەواڵە هونەرایانەمان بەر دیدەو چاوان و گوێبیست نەكەن، كە خانمە هونەرمەندێك یا هونەرمەندێكى گەنج لە هۆتێلە خۆشەكانى خانزاد و شیراتۆن و هەولێرپلازاو چوارچراو سەفیرو شوێنى تایبەتیان بۆ گیراوەو، بە هاتنەوەیان شەوانى ئەوەلین و دەیەمین میوانى بەرپرسانى باڵاى حزبە دەستەڵاتدارەكانن، لە هەولێر سەرباز هەورامى و لە سلێمانى مەلا بەختیار!
ئاهەنگى تایبەتى و كۆنسێرتى گەڕەلاوژە لە یاریگاكانى هەولێرو سلێمانى سازدەكەن و، شەوە سورەكانیش بۆ بەرپرسەكان خوێناوى تر دەكەن؟؟
لەلایەكى دیكەشەوە دەیان هونەر مەندى بە تواناو دەنگ خۆش و خودان كەسایەتى بەرز لە ئەوروپاوە زیاتر لە 7 ساڵە چاوەڕوانى دەزگا هونەریەكانى ئەم كوردستانەن تا بانگێشتیان بكەن و ڕێزیان لێبگرن و كۆنسێرت و كلیپیان بۆ سازبكەن، كە ئەوانیش ماڤى خۆیانە ئەو هەڵوێستەیان بۆ ساز بكرێت!
وەلێ هەندێك گۆرانیبێژ لە جیاتى جارێك چەند جارێك بانگێشت كراون، كە جێگاى پرسیارگەلێكە ، كە شیكارو تەفسیراتى عەیب و شەرمەزارى تیا دروست بووەو، گومانى خراپى لێدەكرێت!
قابیلە ئەم هابیل و قابیلانەى كە زوو زوو دەهێنرێنەوە ئەتۆمى ناو گۆرانیان دۆزیبێتەوە، یا ئەمانە لێى دەزانن و چۆن بەرپرسان هەڵپەڕێنن وەك مەیمونەكەى تەرەزانە كەچەڵەكەى ئەمەزۆن!
خانمە هۆنەرمەند(ه ه ه) لەماوەى 3 ساڵدا 5 جار هاتۆتەوەو لە هۆتێل خانزاد لە جیاتى 1 هۆدە 3 ژووریان بۆ بە حیجز گرتبوو!!!
خانمێكى تر(ل ل ل) ئەمە موشتەرى حاشیەكانى سەربازو ئەوانى ترەو وە دەفتەر دۆلار حساوات و كەراماتى و كیتاواتى بۆ كراوە!
ئەوا باسى خانمە(دە، لۆ ، هان، هۆ، ناز، ئەوانى تر ناكرێن) كە ڕێگایى هەندەران و كوردستانیان ئەوەندە بچوككردۆتەوە بە قەدەر دروشمەكانى كۆڕەك تیلیكۆم!
بەڵام هونەرمەندى دەنگخۆش و بە ئەزموون و خاوەن شەخسیەت(خالید ڕەشد) لە دەیان چاوپێكەوتندا ڕاستەوخۆ ناراستەو خۆ بە دەزگا پەیوەندارەكانى گوتوە: كەى ئێمەش نۆبەتمان دێ و لەو پارە زۆرانەى كوردستان كە بۆ هەندێك ئەلێ گەڵاى پایزە هەڵوەریوەو ، بۆ ئێمەومانانیش ئەلێ بەفرى هاوینەو وشك و بەرینە!
ئەوەتا سەرباز هەورامى لە جیاتى بارزانى و بنەماڵەكەى پیاوەتى بە ئاوى حەمامەوە دەكات و شوقەیەكى 18 دەفتەرى بە خشیوەتە پەیوەند جاف دیارە سەرباز هەورامى لە خۆشى دەنگە هەورامیەكەى پەیوەندى بەسەركردۆتەوەو، پەیوەند جاڤیش شوقەكەى بە كرێ داوەتە هونەرمەند حەسەن مانگى بە 1700 دۆلار!
دەیان و بگرە سەدانیش پێشمەرگەى دێرینى پارتى كە هەورامیشن و لەگەڵ نادر هەورامى باوكیدابوونەو سەربازیش دەرگاو پەنجەرەى لێداخستوون و، یەك 100 دۆلاریان پێڕەوا نابینێ!
نێچیر بارزانى ئەمە پیاوەكانیەتى بۆیە حاڵى ئەوەندە جوانە لەگەندەڵى و سومعە ناشرینى و ڕیسواى بەشى كەسیان نەهێشتۆتەوە، وەك كەریم ڕۆژ گووتبووى، شەرم دەكەم لەناو خەڵكدا منیش بە هەورامى ناسراوم و سەربازیش بە هەورامى!
لە گۆڤارى جیهان كە كاك نەبەز گۆران سەرنووسەرێتى جارێكیان وێنەى كاك محەمەد ناوێكى بڵاوكردبوەوە كە پێشمەرگەى پارتى بوەو هەورامیش بووەو لە داستانى خواكۆرك بەشدارى كردوەو، لە وێنەكەدا ڕۆژانە نانى هەورامى لە هەولێر دەفرۆشێت، ئەوەمان بیست 50 وەرەقەى بۆ سەرف كردبوو پێشى گوتبوو، بچۆ خانویەك بكڕە!
توخوا 10 ساڵیش دەبێ خانویەك لەلادێشدا بە 50 وەرەقە دروستكراوە، پیاو ئەوەندە كەرو نەفام و جاهیل نەبێ!
زۆرم پێخۆشە هەموو ئەوانەى لە ئەوروپاو ئەمریكان كوردن و بە هە بیانوویەك هەندەران چارەنووسیان ببوبێت، لەم كوردستانە شوقیەكیان بدەنێ، بەڵام نابێ پێشمەرگەكانى ڕۆژانى تەنگانە و سەدان هونەرمەند و ڕۆشنبیرو ئەكادیمى ڕیسوا بكرێن ، چەند كەشێك لە نێرو مێ كە لە زەتى بەرپرسان دەكوژن یا تێریان دەكەن، شوقەو ڤێلایان بدەنێ، گەر وایە ئەوا با هەموو هونەر مەندان بچن خۆیان فێرى گۆرانى هەورامى بكەن، با سەربازى نالە هەورامى سەرو شوقەیان بداتێ! و ئەوانیش وەك پەیوەند جاڤ بیدەنە كرێ بە 1700 دۆلار !
خۆزگە دكتۆر بەرهەم كارێكى دەكرد سەربازو نمونەكانى وەك ئەوەى بۆ هەتا هەتایى ڕیسوا دەكرد!
نەمانزانى بە مەسعود بارزانى بڵێن بۆ ئەوەى باراك ئۆباما زیاتر ڕێزی بگرێ، لە كۆنگرە ڕرۆژنامەنووسیەكەیدا (سیاچەمانەى) هەورامى بۆ ئامادەبووان بچڕایە و بیشى گوتایە ئاوازەكەى و هۆنراوەكەى موڵكى سەرباز هەورامى یە!
ئافەرین سەرۆك بۆ خۆت و پیاوەكانت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست