شۆڕشی سپی
Thursday, 16/07/2009, 12:00
شۆڕش و خه‌باتی سپی ڕه‌نج و به‌رخۆدانی زه‌حمه‌تکێشان و هه‌وادارانی پێشکه‌ووتن و زانست و ڕۆشنبیری و نیشتمان په‌روه‌رانه هه‌ربۆیه گۆڕانێکی مه‌زن و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت و به‌رهه‌ڵستکارێکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌و سه‌رتاپای گیانی مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه له کوردستانداو کار بۆ چاکسازی و دروست کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد ده‌کات و هه‌ستی هاووڵاتی بوونی تاکی کورد له‌نه‌بوون دروست ده‌کاته‌وه‌و ژێرخانی ئابوری کوردستان له‌فه‌وتان ڕزگار ده‌کات و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوری نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد چاک ده‌کات و گۆڕانێکی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌مییانه پێک ده‌هێنێت کهنمونهو شێوه‌ی که‌مبێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا . بۆیه پێم وایه پێویسته یان باشتر وایه هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن ویژدان و نیشتمان په‌روه‌ر ویست و حه‌زی گۆڕانی تێدابێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیش نه‌بێت له‌به‌ر ژیانی خۆی و منداڵ و نه‌وه‌ی نوێ پێویسته .
شۆڕشی سپی پاک و بێگه‌ردی پێنوس و گفتوگۆ‌و له‌یه‌ک گه‌یشتن و کار‌و پرۆگرامی ژیرانه کاری مرۆڤی سه‌رده‌م و شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکانی نیشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزی خاک و ووڵاتن بۆیه ئه‌م ڕه‌وته له‌پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشتمانێکی وێران و سه‌قه‌تدا هه‌نگاوی ڕه‌وان ده‌نێت . بۆیه زۆر به‌دڵسۆزانه‌و به‌وردی ڕه‌وتی گۆڕان کاری ساڕێژیی بۆ ئه‌م نیشتمانه برینداره ده‌کات و هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێگه‌و ڕێبازه سه‌رده‌مییانه‌یه به‌دڵنییایی یه‌وه شاده‌ماری گۆڕانه له‌کوردستانی باشوردا .
شۆڕش و خه‌می سپی خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ماندوبوون و تێکۆشانی دڵسۆزانی ده‌بێت بۆیه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و به‌رخۆدانه له‌پێناو به‌شارستانیبوونی میلله‌تێکی خه‌فه‌کراوی کۆیله‌و سه‌قه‌ت و چه‌واشه کراوه ده‌بێت به‌هه‌موومان پشتگیری لێبکه‌ین چونکه ئه‌م میلله‌ته سه‌رکوتکراوه پێشتر‌و ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وو دیکتاتۆره‌وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانیان تێکداوه .
خه‌باتی سپی ڕێچکه‌ی پێنووس و مۆم و کتێبی سبه‌ینێ یه بۆ ڕوناکی به‌رپێی میلله‌تێکی ماندوو بهشخوراوو ژین تاریک و چه‌وساوه له‌هه‌موو بوارێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواری کێشه‌ی چینایه‌تییه‌وه . شۆڕش و شه‌ونخوونی بیری سپی مرۆڤی کورد نه‌ته‌وه‌و نیشتمان په‌ره‌ستییه کار‌و هه‌نگاونان و به‌رنامه‌و گۆڕانه له‌دیوی قێزه‌وونی کۆنه‌په‌رستی و نادادی و ناهاوسه‌نگیی و ناجێگیری و هۆشی تاریک و خه‌تاباری و تاکڕهوویی و ناپاکی له‌ڕه‌نگی ڕه‌شی قه‌ترانه‌وه بۆ دیوی یه‌کسانی و فرهڕهووی و ماف و مرۆڤ دۆستی و ڕوناکی و ڕه‌نگی کافوری سپی .
کار‌و هه‌نگاونانی شۆڕشی سپی هه‌ڵهاتن و زیندوبوونه‌وه‌ی ئومێده مردووه‌کانی گه‌لێکی ماندوو سه‌رکووتکراوه بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری و شارستانیه‌ت و مێژوو که‌زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که به‌هیواو ئاواتی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌وه ده‌ژی چونکه شۆڕشی سپی به‌رخۆدانی ڕۆشنبیری و یه‌کسانی و بواری کار‌و پێدانی ماف و به‌خته‌وه‌ری تاکی کورده له‌پێناوی ژیانێکی باش و ئارام وه‌کو مرۆڤ و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی جیهان .
کار‌و به‌رنامه‌ی شۆڕشی سپی گۆڕان و وانه‌ی نوێ و هاوکێشه‌یه‌کی نوێ و نمایشێکی نوێ و ئاوازێکی نوێ یه له‌کاری چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕامیاریدا . هه‌روه‌ها هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشچوونی مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ و زانا‌و بیرمه‌ندی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیری یه له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجی کۆمه‌ڵگای بنده‌ست و چه‌وساوه له‌ئاستێکی نزمه‌وه بۆ به‌رز یان به‌یه‌ک شادبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌وساوه‌و تینووی ژیان به نان و ئازادی و یه‌کسانی ماف و .. هتد .
قۆناغی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی گۆڕان خه‌بات و شۆڕشی نوێتر‌و سه‌رده‌میانه‌تری گه‌ره‌که و زۆر پێویسته چونکه هه‌نگاوێک و پرۆسه‌یه‌کی پیرۆزه بۆ ده‌ست له‌ملان و ئاشت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات له‌نیشتمانێکی هه‌ناسه سارد‌و بێنازدا بۆیه ئه‌م به‌رخۆدان و ماندوبوونه سپی یه کار‌و ڕه‌نج و شه‌ونخوونی بیروهۆش و خزمه‌تی ناوازه‌یی شارستانیی نوێ یه بیر‌و ئه‌ندێشه‌و مزگێنی بیرمه‌ندی نوێ یه بۆ هه‌ژارانی ووڵات و هیوای پشوودان و ئۆخهییهکی هه‌تا هه‌تاییه له‌ناخی ئه‌و مرۆڤانه‌ی کهخهبات و به‌رخۆدانیان له‌پێناو گۆڕان و خۆشبه‌ختی گه‌له‌که‌یانه .
شۆڕش و خه‌ونی سپی هه‌وڵ و تێکۆشانه بۆ گه‌ل و نیشتمان و سبه‌ینێی نه‌وه‌ی نوێ که‌ڕووی جوانی خاک و ووڵاتمان نمایشی جیهان و بێگانه ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی جوانی شارستانی نوێ که‌ئه‌مه کارێکه بۆخۆی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیه بۆ گه‌لی کورد‌و سه‌رکرده هۆشیارو به‌ئه‌مه‌که‌کانی . هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوی خه‌باته ڕۆشنبیری یه ڕزگاربوونه له‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕامیاری و مرۆیی و چه‌نده‌ها کێشه‌ی ورد‌و ژێر به‌ژێری که‌په‌یوه‌ندی به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی کورده‌وه هه‌یه بۆیه هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو نیشتمان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نگاوو چاکسازی ژیانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یه‌تی که‌ئه‌ویش به بیری گۆڕان په‌روه‌رده‌و گۆش بکرێت و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا دووانه‌که‌وین .
ئه‌مه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌ین شۆڕشی نوێی خه‌ڵکانی سڤیل و چه‌وساوه‌و بنده‌ستی زووڵم و سته‌می چینایه‌تی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی و بێنرخی کردنه به مرۆڤی کورد‌و به‌وانه‌ی که‌ته‌مه‌نێک خوێنی خۆیان به‌خت کرد له‌پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان که کورد‌و کوردستانه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینیان پێده‌ڵێن و به‌ڵام له‌لای سه‌رکرده دۆڕاوه‌کان موسته‌شارێک و ئه‌نفالچی و فایلدارو به‌عسی یه‌ک زۆر به‌نرخترن .
شۆڕشی سپی بریتی یه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی گه‌لێک که‌هه‌وڵ و کۆشش و ماندوبوونیان له‌گۆڕاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئه‌م شۆڕشی نوێترهی گه‌لی کوردستان خه‌بات و به‌رخۆدانه دژ به نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری و چهوسانهی تاک له‌کۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌کی قێزه‌ون .
به‌ڵام ده‌بێت بزانین چ گۆڕانێکه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و شۆڕشه که‌نزیکه له‌خه‌باتی ڕۆشنبیری و دوره له به‌زمی خێڵ و خزم و که‌س و هێز .؟.
شۆڕشی سپی په‌یامی خهباتگێڕو ڕۆشنبیرانی گه‌لێک ده‌گرێته که‌ده‌ووڵه‌تی یاسا دروست ده‌که‌ن نه‌ک باوه‌ڕ به هێزو خێڵ و نه‌ریتی کۆنی باوک و کوڕ‌و براو برازا‌و مام و ئامۆزا .. هتد . ئه‌م هێزی گۆڕانه سپی یه سه‌رتاپای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕامیاری مرۆڤی کورد ده‌گۆڕێت و کۆتایی به کێشه‌ی چینایه‌تی و کۆیلایه‌تی ده‌هێنێت له‌کوردستاندا .
له‌کۆتاییدا ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانی به‌ره‌و باشتردا نه‌بێت و ئومێدی به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌بێت مرۆڤێکی وه‌ستاوو ناسروشتی یه یان هه‌تا سه‌ر ئێسقان ناپاک و ماستاوچی و خۆپه‌رسته .
به‌کورتی شۆڕشی سپی واتای گۆڕانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م و بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی قۆناغێکی مه‌زنه بۆ گۆڕینی باری ناهه‌موواری گه‌لێکی که‌له‌پچه کراوی کۆیله به‌بیری سه‌قه‌تی خێڵ و خورافه ده‌وره دراو‌و دیلی ده‌ستی کلتورێکی سه‌قه‌ت و دور له عه‌قلانییه‌ت و تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست