ئاسه‌وار و په‌ڕۆ له فه‌رهه‌نگی به‌رهه‌م ساڵحدا و بێ قیمه‌تیش لای سه‌روتر له‌و !
Friday, 30/01/2009, 12:00
''جا ئاڵا چییه، جا ئاسه‌وار چییه، پێویست نین، من و برام کاک هوشیار، بۆ کورد پێویسترین''
*سه‌ره‌تا داوای لێبوردتان لێده‌که‌م، كه ووشه‌ی بێ قیمەتم به‌کار هێناوه، به‌ڵام چارم نه‌بوو ده‌بێت ئاماژه به‌م ووشه ناشرينه بكه‌م كه نه‌ده بوو له زاری سه‌رۆکی کوردستانه‌وه ئه‌م ووشه‌یه ده‌رچوایه
هه‌موو وڵاتێک خاوه‌نی ئاڵای تایبه‌تی خۆیه‌تی ،ئاڵای هه‌ر وڵاتێک ده‌ربڕی کۆمه‌ڵه مانایه‌که له ڕووی مێژوویی و جوگرافی و دیمۆگرافی و که‌لتوریه‌وه، ئاڵا پیرۆزه و به‌های سه‌روه‌ری و ڕه‌گی قووڵی هه‌یه له ویژدان و هه‌ستی مرۆڤی هه‌ر وڵاتێک‌دا، وا بۆ زیاتر له هه‌شتا ساڵه کۆرد خاوه‌نی ئاڵایه‌که، ئاڵای کوردستان هێمایه بۆ بوونی وڵاتێک که نێوی کوردستانه ، هه‌رچه‌نده کوردستان ئێستا به فه‌رمی ده‌وڵه‌ت نیه و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نیه ، به‌ڵام له ڕابردودا ئه‌م ئاڵایه ئاڵایه‌ک بووه به مه‌چه‌کی جه‌نه‌ڕالێکی ڕاسته‌قینه‌ی کورد(نه‌ک جه‌نه‌ڕاڵه فشه‌کانی ئه‌مڕۆی حکومه‌تی هه‌رێم) ئیحسان نوری پاشا له 1927 دا له‌سه‌ر ئاگریی سه‌ربڵند چه‌قاوه.
به وته‌ی زنار سلوپی (قه‌دری جه‌میل پاشا) ئاڵای ئێستای کوردستان له‌لایه‌ن (ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستانه‌وه) دروستکراوه و به ئاڵای نه‌ته‌وایه‌تی کورد ڕاگه‌ینراوه. له‌م باره‌یه‌وه ئیحسان نوری پاشا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا باس له ئاڵای کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ: (من ساڵی 1927 خۆم گه‌یانده ئاگری و سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئاگرییم پێسپێررا. له‌لایه‌ن خۆیبوونه‌وه کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵبژێررا. له‌و ساڵه‌دا ئاڵای سێ ڕه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که ساڵی 1920 جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان په‌سه‌ندی کردبوو، هێنرایه ئاگری و بۆ یه‌که‌م جار من ئه‌و ئاڵایه‌م له‌سه‌ر به‌رزترین لوتکه‌ی چیای ئاگری به‌رز کرده‌وه. من پۆستی سه‌ربازییم له ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی کوردستان پێکهێنا و پاسه‌وانه دلێره‌کانی ئاگری له دووره‌وه هورایان بۆ ئاڵای کوردستان ده‌کێشا(1).
شه‌ست و چوار ساڵیش له‌مه‌وبه‌ر، ئاڵای ده‌وڵه‌تێک بووه به نێوی کۆماری کوردستان و بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ر خانووی هه‌یئه‌تی ڕه‌ئیسه‌ی میللی کۆمار ساڵی 1945 هه‌ڵکراوه،{ ڕۆژی 26 ی سه‌رماوه‌ز (ی 1324ی هه‌تاوی) = 17ی دیسامبری 1945،ته‌واوی نوینه‌ره‌کانی ئه‌هالی کوردوستان له شاری، مهاباد کوبونه‌وه. له سه‌عات 10ی به‌یانی له کانگای حیزب ئاڵای کورد به حوزوری ده‌هه‌زار نه‌فه‌ر هه‌لگیرا و له کاتیک دا ده‌سته‌ی موزیک مارشی میللی لی ده‌دا و له سه‌رتاسه‌ری شه‌قامی وه‌فایی دا صه‌فی نیزام که لوله‌ی تفه‌نگ و موسه‌لسه‌ل وسهرنیزهیان دهدرهوشا ده‌سته‌ی لاوان و قوتابیانی مه‌کته‌ب،کچ و کور، له لای راستی ئالا له حه‌ره‌که‌ت دا بون گه‌وره وچوکی مهاباد هه‌یئه‌ت و نوینه‌رانی حیزبی دیموکرات له پشت سه‌ری ئالا سه‌ری تهعزیمیان بو دانه‌واندبوو، بو ئیحتیرام چه‌پله‌یان لی ده‌دا و هورایان ده‌کیشا و، پیشه‌وای موعه‌زه‌می کوردستان جه‌نابی قازی محمد وتاریکی به تینی له بابه‌ت ئالای موقه‌ده‌سی کوردستان ئیراد فه‌رمو.ئه‌وجار له پاش نوتق و خیتابه و تیرهاویشتنیکی زور وبه جیهینانی مه‌راسیم و نه‌صبی ئالا له سه‌ر عه‌ماره‌تی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی میللی جیژنه دوایی هات...."(2)}
ئێستاش ئه‌م ئاڵایه هه‌ر ماوه‌ته‌وه و زیندووه وه‌ک ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی دڵداری نه‌مر، حه‌یف و مخابن له‌بری ئه‌و سه‌رکرده بوێر و سه‌ربه‌رزانه‌ی کورد ئێستا پیاوی بوده‌ڵه و ده‌ستکردی بێگانه ئاڵاکه‌شمان ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی بێ ڕێزی، ئه‌وه‌تا به‌رهه‌م ساڵح به مامۆستای کوردایه‌تی جه‌مال نه‌به‌ز ده‌ڵێت "جا ئاڵا چییه، پارچه پهڕۆیهكه، پێویست نییه" (3)، به ڕسته‌یه‌کی پۆست مۆدێرنیزمێکی سه‌ده‌ی به‌دبه‌ختی کورد که ئێستا زه‌مانه کردویه‌تیه پیاوی پله به‌رزی کورد، ئه‌و ئاڵایه نانه‌وێت و نابێت به په‌ڕۆ وه‌ک به‌رهه‌می خاوه‌ن په‌ڕۆ، سه‌د ئافه‌رین مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز که کۆردانه و مه‌ردانه به تاکه ڕسته‌یه‌کی پڕ به پێستی ئه‌و ساته وه‌خته وه‌ڵامێکی وات دایه‌وه که جارێکی تر نه‌وێرێت ده‌م بکاته‌وه، "جا دهرپێش چییه، پارچه پهڕۆیهكه'' (3) هه‌ر ئه‌م دیپلۆمات و سیاسه‌تزان و پۆست مۆدێرنیزمه‌ی سه‌ده‌ی ماڵوێرانی کورد خاوه‌نی ئه‌م ده‌ربڕینه زێڕینهشه: ''جا ئاسه‌واری كۆن چییه؟ پێویست نییه"، ئاخۆ باری ده‌روونی خه‌مخۆره‌که‌ی شوێنه‌وار و که‌له‌پووری کورد مامۆستا عه‌بدولره‌قیب یوسف دوای ئه‌م ده‌ربڕینه جوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو چۆن بێت؟ تو خوا بیرتان نه‌چێت وه‌ک په‌ندێک بۆ مێژوو، بۆ نه‌وه‌کانتان باس بکه‌ن هه‌شتا ساڵ به‌ر له ئێستا کورد پیاوی چه‌ند سه‌نگین و ناو دروشاوه و عه‌گیدی هه‌بووه و ئێستا چه‌ند به‌رپرسی جاهیل و بیر ته‌سک و سه‌رلێشێواوی هه‌یه، فه‌رموون بزانن سه‌رۆکی هه‌رێمێش له هه‌ڵمه‌تی خۆههڵبژاردنهکاندا چۆن شه‌کر ده‌شکێنێت: ''مرۆڤ ئەگەر لەنێو میللەتی خۆی نەبێ، لەهەر شوێنێك بێت بێ قیمەتە(4)''، گه‌ر هێژا له نیوه‌ی دووهه‌می گه‌وهه‌ر بارانهکهیدا بیفه‌رمووایه له ناو دوژمنی میلله‌تی خۆی بێت بێ قیمه‌ته، ئه‌وه ڕاست بوو به‌ڵام وا به بێ ڕێزیه‌وه ڕوو بکاته مرۆڤ و بڵێت: لەهەر شوێنێك بێت بێ قیمەتە، زۆر بێڕێزی تێدایه و نه ده‌بووایه شتی وا له مه‌قامی عالی جه‌نابیان بوه‌شێته‌وه! له‌وانه‌شه دوو ڕۆژی تر فوئاد حوسه‌ینی ده‌مڕاستی سه‌رۆک بڵێت: وا نیه وای نه‌وتووه به هه‌ڵه ئه‌و دێڕه تیپچنهکانی خه‌بات تێکیانداوه، مه‌به‌ست ئه‌وه بووه که ووتویه‌تی به قیمهتن نه‌ک بێ قیمه‌ت: ''مرۆڤ ئەگەر لەنێو میللەتی خۆشی نەبێ، لەهەر شوێنێك بێت به قیمەتە'' ، مامۆستا نه‌به‌ز ووته‌نی ''به ڕاستی کورد خراپ لێێقهوماوه'' خزمینه!
سه‌رچاوه:
1) هیوا، گۆڤاری کلتووریی گشتی، لاپه‌ڕه‌ی 28-21، ژماره 2، پاریس گوڵانی 1984
2) گۆڤاری کوردستان بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆ کوردستان ، ژماره‌ی 3 ، مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1325 [ مارسی 1946
3)
کوردستان نێت4)
خه‌بات نێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست