کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ بەربرسیارە لەڕێگا گرتنى شەقامەكان و كۆلانەكان شارەوانى یا بەڕێوەبەرایەتى هاتـــــــــو چۆ....؟

Sunday, 15/07/2012, 12:00



پێشكەوتنى هەر شارو وولاتێك بەوە بەدیار دەكەوێت بە راگرتنى پاك و خاوێنى شەقامەكان و جوانى و ڕازانەوەى بەداروسەوزاى ،وەدەتوانین بڵێین چەند دڵكراوەو بارك و شوینى حەسانەوەى لێ بیت ئاستى تێكەیشتنى ئەو خەلك و میللەت و حكومەتەت بۆ بەدیار دەكەوێت ئەكەر لەشاریك بۆ شاریك هەتا لە گوندێك بۆ گوندێك ، بۆ نموونە كەسانێك كە لەووڵاتانى ڕۆژئاوا دێنەوە كوردستان سەریان سورماوە لەو سیستەمەى كە لەم ووڵاتانە جیبەجێ دەكریت .
هەر بۆیە گەواهى ئەوە دەدەن ئەڵین بەراستى رۆژئاوا زۆر پیشكەووتوە لەرووى خزمەتكردن بەشاروو وولاتەكەیان ئەڵین هەتا نابیت كلینكیسێك فریدەیتەسەر ئەرز ئەبێت بچیت لە تەنەكەى خۆلەكە دایبنیت ، وەئەكەر یاساو ریساكانى ئەوان جیبەجى نەكەیت ئەوا رووبەروى رەخنەو دادگات دەكەنەوە چونكە ئەوان پاراستنى وولاتەكەیان بەوە دەزانن چەند بەسوودە بۆ ئەوان ، وە دیارە گەیشتنى ئەم وولاتە پیشكەوتوانە دەرنجامى هەووڵى چەندەها ساڵەیانە دواى هەوڵو تیكۆشان كەیشتونەتە ئەم پێشكەوتنەى ئێستا ، وەسەرەراى ئەوانەش زۆر گرنكیان بە شەقام جادەو كۆلانەكانیان داوە هەتا لەزۆربەى وولاتانى رۆژئاوا شوینى تایبەت بە پایسكل هەیە بۆئەوەى پایسكل سوارەكان بەسەرى دابرۆن .
ئەوەى من لیرە دەمەوێت ئاماژەى پێبكەم ئەوەیە هەتا ئیستا لەو كوردستانەى ئێمە تەنها خانووەكەى بەماڵى خۆى دەزانیت كەهاتە بەر دەركا كاولى دەكا لەگەل ریزم بۆ هەندێكیان ئەكەر كونكریت بێت هەلى دەكەنیت و دواى چاكى ناكاتەوەو دواى زیان بەهەموو كۆلانەكان و ماڵەكان دەگەیەنیت گرنگ ماڵەكەى خۆى هیچى لێ نەیەت گەرەك و شارو وێران دەبیت با ویران بیت ..ماوەیەكە لە كۆیە بەگشتى دیاردەیەك پەیدابوە كە هەر كەسەو بەردەمى مالى خۆى  دەگریت ئەویش چۆن ئەو شوستەى كە شارەوانى دیارىكردوە بۆ رویشتنى پیادە هەڵدەستن بەگرتنى لە كاتیكدا نازانن ئایا ئەو شۆستە هى كێ یە ئایا هى ئەو ماڵەیە یا بۆ هاوولاتى منداڵ وپیرو بەكەوتە دروست كراوە بۆ ئەوەى بەسەرى دا هاتو چۆ بكەن وەنەك گرتنى بە تێل و شتى سادە جونكە لابردنى ئاسانە بەڵكو گرتنى بە دیوارو رێگرتنى تەواو هەروەك ئەو ریزە مالەى لاى مزكەوتى دكتۆر جەمال بە ئاشكرا دیوارى بلۆكیان بۆ كردوەو وەبەردەوام ئاویشیان دێ ئەلین لەم ناوچەیە شەبەكەكە جۆكەرە !!
وە دیاردەیەكى تر كەنازانم شارەوانى تیایدا بەربرسە یا هاتو چۆ بۆیە دەڵێم هاتو چۆ جونكە ئەو شە قامانە بەردەوام بۆلیسى هاتو چۆ ئامادەن دەیبینن قەلابەیەك بلۆك لە ناو چەقى جادەكە خۆە با حەوت مەتربیت دومەتر دەمێنیتەوە بە هەفتە ئەم بلۆك و لم و چەوە لەسەر ئەو شە قامەیە كەس خۆى لێ ناكاتە خاوەن من زۆرم پێ سەیرە لە كاتێكدا شارەوانى بەرپرسە لەو دیاردە ناشیرنانە ، بەڵام پێوویستە هاتوچۆش جار جارە كارتى فشار بیشانى شارەوانى بدات بى دەنگ نەبێت  نەبیت چونكە ئەو بەپلەى یەك بەرپرسە لە باراستنى هاووڵاتیان لەوجۆرە دیــــــــــاردانە......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە