کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پانۆرامای حزبەكان لەباشوور

Tuesday, 24/03/2015, 12:00






زۆربەی حزبەكان پێگەی جەماوەری و مانەوەیان بەندە بەڕادەی(بوغرابوونیان)لەئاست داخوازیەكانی جەماوەردا، چونكە ئەم ستونە خاڵی هێزی حزبەكان دیاری دەكات، ئەم نوسینە بریتیە لە خستنەڕووی ڕاستیە سیاسی و مێژووییەكانی كارو خەباتی سیاسی لەهەرێمدا بەئومێدی دووبارە هەڵسانەوە لەبواری فكریداو ڕاهێنانەوەی تاك لەسەر (ئینتما بۆ نەتەوەو نیشتمان)دوور لە (ئینتمای حزبی و پیرۆزكردنی كەسەكان) ،بەئومێدی بەدی هێنانی بیركردنەوەو ژیانێكی دیموكراسی بۆ گەلەكەمان ،.
لەبەر ئەوەی من لەزۆنی سەوز ژیان دەگوزەرێنم لە یەكیەتی نیشتمانیەوە دەست پێدەكەم ،یەكیەتی نیشتمانی بەدرێژایی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو سەرەڕای ئەو هەموو سەروەریانەی پێشمەرگەكانی تۆماریان دەكرد بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس، زۆر سادە مامەڵەی دەكرد لەگەڵ دەوروبەریدا، بۆدوو دەیەو هاووڵاتیان و تاكی كورد بەفریادڕەسی دەزانی بۆ دەربازبوونی لە تاوانكاریەكانی ڕژێمی بەعس بۆیە هەموو گوندولادێكان بووبونە شوێنی حەوانەوەو مۆڵگەی پێشمەرگە ، بەڵام كاتێك بوو بەخاوەنی ژیانی نۆرماڵ و بڕیارو پێگەی سیاسی و ئەرز،دەستی بە نمایشی ڕابردووی خۆیی لەچالاكیەكانی كرد بەئومێدی بەهێزمانەوەی لەگۆڕەپانی سیاسیدا، چونكە خەباتی شاخی هەبوو، بەهەڵە لێكدانەوە بۆ دۆخەكەو ڕای خەڵكی ڕاستەوخۆ هەڵخلیسكایە ناو زۆنگاوی(بوغرا)بوونەوە، بەجۆرێك خانەوادەی شەهیدان فەرامۆش كران،ڕەنگ بوو بەو فلتەرەی كە مامەڵەی پێ دەكرا لەڕێگەیەوە بەرامبەر بەهاوڵاتیان، كەسانی بێ خەبات كرانە خاوەن پۆست ، دروشمەكانی وەكو(كەم ژیان و كەڵ ژیان)لەژیانی مەدەنیداو بەرامبەر بەنەیارەكانی دەوتەوە لەكاتێكدا تیۆری ژیانی مەدەنی و كۆمەڵگاكەی دروشمی تری دەخواست ، بۆیە پێگەی جەماوەری بەم ئاستە گەیشت،كەوای لێهاتووە وەرگرتنی پۆستێك دەبەستێتەوە بە(ئیعتباری سیاسی)خۆیەوە، پارتی دیموكراتیش كاتێك شۆڕشی ئەیلول لەژێر ناوی (نەتەوە)دا بەڕێ خرا هەمووان لێی كۆبوونەوەو فیداكاریان نواند بۆی لەپێناو سەرخستنی ناوی كورددا،بەڵام دوای ڕاپەڕین كاتێك هاتنەوە كوردستان داخی دووریان لەكوردستان و بێ بەش بوونیان لەژیانی نۆرماڵ و نەبوونی پێگەی سیاسی بەدرێژای ساڵانی غوربەتیان لەخەڵكی كردەوە،بەجۆرێك پارتی بوون بەهێزترین هۆكاربوو بۆ هاووڵاتی لەم نیشتمانەو وەڵامی داواكارییەكی ڕەوایان دەدایتەوە یاخود ئەگەر مافێكت خورابێ ، دواتر داهاتی ئەم نیشتمانە لەبواری بەهێزكردنی پێگەی حزبدا بەخەرج دەدرا تاكار بەوە گەشت شەڕێكی نەگریسی لێ هاتە ئاراوە كەبە(شەڕی براكوژی)ناوبانگی دەركرد، ئەمانیش بەهەمان شێوە درووشمێكی كۆنیان بەخەڵكی دەووتەوە كە(پێشڕەوی كورد پارتیە سەرۆكمان بارزانیە)بێ ئاگا لەوەی ئەم دروشمە هی دوودەیە لەوەو پێشەو ئێستا ژیانی مەدەنیەو دەبێت یەكتر قبوڵ بكەین نەك پەراوێزبخەین، بەنمونە فلتەری كوردبوونی جانبازانی شۆڕشی (ئەیلولیان) بەخشیە ئەوانەی كە لەئێران خەریكی هێلكە فرۆشتن بوون، واتە (باوكی من كەپێشمەرگەی ئەیلول ڕۆژێك خیانەت،جاشایەتی،ناپاكی،نەبوو كەسانێك خاوەن واژۆبوون بۆ ڕاپەڕاندن و تەزكیەكردنی كە دلأنیام جگە لەتاپڕی ڕاو چەكی جەنگیان بەكار نەهێناوە) هەربۆیە تائێستاش لەشكری ماستاوچییان پێكهێنەری زۆرینەی دیواخانەكانی ئەو حزبەن، كەبەزۆری ڕێژەی ئەو لەشكرە جڵەوی دەستەڵاتیان لەهەرێمدا گرتووەتە دەست ،حزبی شیوعیش هەردەم لەبیردا جیاوازبوون و دروشمی یەكسانیان بەرزدەكردەوە لەنێوان ئەندامانی كۆمەڵگەدا بەڵام بەردەوام وابەستەی بڕیاری حزبەباڵادەستەكان بوون چ لەشاخ چ لەشار بۆیە ئەوانیش نەیان توانی ئەو دروشمەی هەڵیان كردبوو بەرامبەر بە كرێكارو ڕەنجدەران جێ بەجێی بكەن چونكە من ئەندامی باڵایان دەناسم لەنەوەدەكانی دوای ڕاپەڕین (خانووەكەی لەئاست خانووی سەرمایەدارێكی خزمی مندا بوو)،حزبی سۆسیالستیش لەسەردەمی شاخدا لایەنێكی ئەكتیڤ و كارای پارتی زانی بوو بەرامبەر بەڕژێم،بەڵام دوای ڕاپەڕین كەوتە بازنەی هەڵخلیسكان و كۆكردنەوەی سەرمایە وەكو حزبەكانی تر لە(فرۆشتن و ئاودیوكردنی)ئۆتۆمبێل و ئامێری بەشەخزمەتگوزاریەكانی شارەوانیەكان كەكڕین وفرۆشیان پێوەدەكراو دواتر دەنێررا بۆ ئێران ئەو پشكی شێری هەبوو لەمەدا چونكە ڕێگاسەرەكیەكانی نێوان هەرێم و ئێران ئەم باڵادەست بوو تیایانداو تاڕادەێكیش نازی هەبوو لەلای كۆماری ئیسلامی ئێران ، ،بەم هۆیەوە كاتێك پۆستە سیاسیەكان دوای ڕاپەڕین دابەش كران ئەم پێگەی خۆی وونكرد لەچاو ئەوخەباتەی كەلەشاخ هەیبوو،،بزوتنەوەی ئیسلامیش لەكاتێكدا خۆی ڕاگەیاند كە حزبی چەكداری زۆری هەبوو كەمی نەبوو،بەڵام ئاڵایەكی جیاوازو دیدێكی جیاوازی ڕاگەیاندو بەرزكردەوە بۆ ڕاكێشانی سۆزی خەڵكی خاوەن عەقیدەو باوەڕ بەئیسلام و ،بەشداری كردنی گەنجانی كورد لەژێرناوی ئایندا،لەڕووی جێكردنەوەی خودی ئەوحزبەش لەئێران ناوی بزوتنەوەكە پێشوازی لێكراوبوو،هەربۆیە لەزۆربەی حزبەكانی تر كاروبارەكانی باشتر دەچووە پێش لەلای كاربەدەستانی قەرارگاو ئیتلاعات،ئەمانیش وەكو حزبە هاوشێوەكانی تری باشوور دوای ڕاپەڕین كەوتنە خۆسەپاندن لەڕووی سەربازی و چاوسووركردنەوە لەخەڵكی كە دەبێت ئەوناوچانەی لەژێر ڕكێفی ئەواندایە خەڵكەكەی بەویستی ئەوان لە%100 شەریعەتی خوا جێ بەجێ بكەن ، لەم لاشەوە كەناڵێكی زۆر سوودمەندیان گرتبووە دەست ئەویش گواستنەوەی شتوومەك وكاڵا بوو لەسلێمانیەوە بۆ سنورەكانی ئێران و بەپێچەوانەوە، هەموو ئەم قازانجەش دوور لە دانی باجی گومرگیەوە ئەنجام دەدرا،بۆیە ئەمانیش هەرزوو هەردوو پێگەی جەماوەری و جوگرافیان لەدەستداو ئێستا تەنها ناوێك بوونی هەیە وەكو حزب ،دوو حزبی تری دوای ڕاپەڕین لەدایك بوون ئەوانیش هەردووكیان هەڵگری دیدی ئیسلامین(یەكگرتوو، كۆمەڵ)،ئەمانیش حاڵیان لەحاڵی حزبە پێشینەكانی خۆیان باشتر نەبوو،یەكگرتوو ڕاستە بەحزبێكی مەدەنی ناوبانگی دەركردبوو،ئەمیش لەڕووی هەڵنەگرتنی چەكەوەو نەبوونی بارەگای مەكتەب عەسكەری،بەڵام یەكەم حزب بوو كە ناوچەگەری لەهەموو كۆنگرەكانیدا ڕەنگی دەدایەوە ئەویش لەكاتی دابەشكردنی پۆستەحزبیەكاندا،دواترلەبری بەسەروەرگرتنی یاسا سوڵحی دیواخانی لەكوردستاندا هێنایە بەرهەم،بەرامبەر بە(فدیە)وپارە ئەویش كاتێك بارەگاكانی سوتێنران و ئەندامەكانیان كوژران لەبادینان ، كۆمەڵی ئیسلامیش زادەی تێكهەڵچون و لێكترازانی (بزوتنەوەی ئیسلامی)ە هەربۆیە بەگومانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەوروبەردا دەكردو زۆر لەخۆی ڕازی بوو بەوەی كە هەموو حەقیقەتەكان بەجیابوونەوەی كەوتونەتە لای ئەم ، تاكار بەوە گەشت ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەرامبەر بەئەمریكا بڵێت (ئێمە بەنینۆكیش بێت) پارێزگاری لەخۆمان و بارەگاكانمان دەكەین ،دواتر موشەكەكانی ئەمریكا وەڵامی ئەم لێدوانانەی ئەمانی دایەوە لەناوچەی هەورامان ، كۆتا حزبیش بەرهەمی دوای ئەم هەموو تەراتێنەی ئیمپراتۆریەتی حزبەكان لەدایك بوو كە بەبانگەشەكانی خۆی دوورە لەهەموو ئایدیاو پیرۆزكردنێكەوە كە ئەویش (بزوتنەوەی گۆڕان)ە كە لە جەستەی خودی یەكیەتی جیابوەوە، ئەمیش لەسەردەمی دروست بوونیدا دروشمی جوانی بەرزكردەوە كە بەخەونی هەموو تاكێكی كوردی دەهاتنە ئەژمارو خۆی بەپارێزەری داواكاریەكانی شەقام دەزانی ،بەڵام دوای چەند ساڵێك لەئۆپۆزسیۆن بوون بەرامبەر بەدەستەڵات گێچی (لایەنگری بۆشەقام بەلای حەزی بەشداریكردنی دەستەڵاتدا)شكایەوەو لەهەڵبژاردنێكی چارەنوس سازدا توانی دەنگی زۆربەی دەنگدەران بەلای خۆیدا ڕابكێشێت ،دواتر لەڕێكەوتنێكی دووقۆڵیدا لەگەڵ پارتی ئەسپی خۆی خستە ناو بازنەی كێ بڕكێی بەدەست هێنانی پۆستەوە بۆیە تاكی كورد تووشی پەرتەوازەیی كراوە لەلایەن حزبەكانەوە بەگشتی بۆیە كۆمەڵگەی كوردی لەباشوور دابەش بووە بەسەر ئەم حزبانەداو تاهەنوكەش هیچ قەوارەیەكی سیاسیمان نیە وەكو نەتەوەیەكی دان پیانراو چ لەڕووی ناوخۆیی ، ناوچەیی ، نێودەوڵەتی، ئەگەر لەناوخۆشدا ڕەخنەبگریت لەحزبەكان ئەوا تۆ لەبەرەی دژدا مامەڵەت لەگەڵ دەكرێت چونكە هەموو تاكی كوردیان كردووە بەحزبی ،بەجۆرێك بۆیان بكرێت وەكو سەردەمی ڕژێمی بەعس(دوور دەخرێیتەوە)نەفی دەكرێیت بۆ شوێنێكی دوور لەشوێنی نیشتەجێ بوونت، ئەمە پانۆرامایەكی كورت بوو سەبارەت بەژیانی سیاسی تاكی كورد لە نێو گەردەلولی حزبەكاندا كەمن بەحزبی(كلاسیكی)ناویان دەبەم. چونكە ئامانجیان مانەوەی حزبە نەك نەتەوە..
كامەران/گوڵپی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە