خۆپیشانده‌ران تکایه‌ ....ئه‌مه‌شتان بیرچووه ؟!‌ داکۆکی لێبکه‌ن هه‌زاره‌ها هه‌زار گه‌نجی تر دێته‌ڕیزه‌کانتانه‌وه‌ ...

Sunday, 06/03/2011, 12:00


بیست هه‌زار گه‌نج مافی په‌نابه‌رێتیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و‌ ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر به‌ڕه‌ش ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
گه‌نجانی کورد هه‌میشه‌ داخوازن بگه‌نه‌ ئاوات و ئامانج به‌لام هه‌میشه‌ ده‌ستیان ناگات تا دامرکینه‌وه‌ و تاوێک به‌ ئارامی پشووبده‌ن بۆیه‌ وولاتی خۆیان به‌ وولاتێکی که‌نار که‌وتوو ده‌زانن که‌بێ ئامانجه‌ بۆیان بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ربازیان بێت و بگه‌نه‌ وولاتانی بێگانه‌ی وه‌ک ئه‌ورووپا ده‌شبینرێت سه‌دان و هه‌زاره‌ها گه‌نج له‌ به‌حره‌کاندا بونه‌ته‌ خواردنگه‌ی ماسی و قرشه‌کان تا تێربن ، ‌له‌ کاتێکیشدا سه‌دان گه‌نجی بێ هیوا له‌سه‌لاجه‌ی شاحینه‌کاندا وه‌ک چلوره‌ به‌ستویانه ‌و مالئاواییان له ‌ژیان کردوه‌ ...
ئه‌مانه‌ هه‌مووی روحی پاکی هاولاتیانی کورده‌ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ش ته‌نها له‌‌‌ ئه‌ستۆی حکومه‌ته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاوانبارن‌ گه‌ر نا بۆ گه‌نجه‌کان‌ له‌و‌ولاتی خۆی هه‌لدێن و خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ‌ده‌که‌ن به‌دور له‌نازی دایه‌ و بابه‌ یان ،
ئیستاش ئه‌ورووپا بۆته‌ مۆڵگه‌ و داڵده‌دانی به‌رپرسانی عێراقی و له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانیشیاندا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ عێراق ئارامه‌ و دیکتاتۆری نه‌ما له‌کا‌تێکیشدا ئێستا سه‌رده‌می دیکتاتۆره‌کانه...‌ به‌رپرسی عیراقی و کوردستانیه‌کان زۆربه‌یان‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتوه‌ له‌ ولاتانی ئه‌وروپا که‌چی ئێستاش له ‌سرکی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت داکۆکی بکه‌ن له‌ هاولاتیان به‌ره‌واشی نابینن بۆ گه‌نجانی ولاته‌که‌یان که‌ بتوانن وه‌ک ئه‌وان مافی په‌نابه‌ریتی به‌ده‌‌ست بهێنن و ده‌بینرێت هه‌زاره‌ها هه‌زار گه‌نجی کورد خۆیان داوه‌ به‌و شاخ و کێو و ئاوانه‌دا‌ تا گه‌یشتونه‌ ته‌ ئه‌ورووپا که‌چی له ‌سه‌ر به‌ستنی بریاری پێش وه‌خت: مافی په‌نابه‌رێتی ناده‌ن و ئه‌وه‌ی به‌ بریاری ولاتانیش وه‌ریان گرتوه‌ والێیان ده‌ستێننه‌وه‌ : به‌نمونه‌ هۆلندا :ئێستا بیست هه‌زار هاولاتی عێراقی که ‌زۆربه‌یان‌ کوردن مافی په‌نابه‌رێتیان لی وه‌رده‌گرنه‌وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و بریاره‌ که‌ ئیقامه‌ی (D)پێ ده‌لێن واتا سێنتراڵ ، ئێستا مه‌له‌فه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ‌که‌ ریژه‌که‌شی (20)هه‌زار هاولاتیه‌ ‌و داوایان لێده‌که‌ن که‌ هۆلندا جێ بهێلن و بگه‌رێنه‌وه‌ وولاتی خۆیان ،

کامه‌ران مسته‌فا _که ‌هه‌لگری مافی په‌نابه‌رێتی هۆلندای هه‌بووه‌ له‌جۆری ئیقامه‌ی (D)‌ وو‌تی:به‌ڵی من سالی 2007 مافی په‌نابه‌رێتیم وه‌رگرتوه‌ کاتێکم زانی پۆستێکی دادگام بۆهات تیایدا داواکرابوم که‌ ئاماده‌بم له‌ ئای ئین دی واتا دادگا ، منیش چوم پیان راگه‌یانم‌ ده‌بێت بگه‌رێیته‌وه‌ وولاته‌که‌ت ئارام و بێ گرفته‌!! منیش هه‌رچه‌نده‌ ووتم نه‌‌خێر ئێستا کێشه‌ هه‌یه ‌و رێپێوانی دریژ خایه‌ن‌ و ده‌یان گه‌نج کوژراوه‌ و سه‌دان برینداره‌ وتیان ووسبه‌ نه‌یان هێشت به‌رده‌وام بم له‌ قسه‌کردن ئیتر پاریزاره‌که‌م قسه‌ی کردو ووتی ته‌واوده‌بێت له‌ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌دا هۆلندا جێ بهێلیت و بگه‌رێیته‌وه‌....

خێزانێک که‌ 6 ساڵه‌ نیشته‌جێن له‌ هۆلندا (کاک محمد)که‌ باوکی سێ مناڵه‌ ووتی :مافی په‌نابه‌رێتی له‌جۆری (D) م وه‌ر گرتووه‌ ئێستاش لێیان ستاندومه‌ته‌وه‌ مناڵه‌کانیشم گه‌وره‌ن و ئێستا زمانی هۆلندی فێر بون و لێره‌ ده‌خوێنن به‌ گه‌رانه‌وه‌شم هه‌ر ئه‌وان زیان به‌خش ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بون و ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ له‌خوێندن ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌ وتی پێیان وتم له‌ ئای ئین دی : که‌ وا حکومه‌تی کوردی هۆشداری داوه‌ که‌ وا کوردستان زۆر ئارامه‌ و بێگرفته‌ کی دێت بابێت بازرگانی ئاڵوگۆربکات...ئیتریش من قسه‌م نه‌ما و به‌دلی پره ‌وه ‌له‌گه‌ل خیزانه‌که‌مدا ‌ هاتینه‌ده‌ره ‌وه‌ ...له‌کاتێکیشدا ئێمه‌ 10 مانگمان مابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ جنسیه ‌و ره‌گه‌زنامه‌ وه‌ربگرین ، نازانم ئه‌م ده‌سه‌لات دارا‌نه‌ی کورد بۆ وازمان لێ ناهێنن کاکه‌ رامان کردوه‌ له‌ده‌ستیان.‌

منش ده‌لێم: ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی ئێوه‌ ئه‌م خاله‌تان بیرچووه‌ داوابکه‌ن که‌ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم هۆشداری بداته هه‌موو ولاتان که‌ په‌نابه‌ری کورد نه‌نێردریته‌وه‌ له ‌کاتێکیشدا وولاتیک په‌نابه‌ر بنێرێته‌وه‌ شوقه‌یه‌ک یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان‌ پێبدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌ ، دلنیاشم گه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌م درووشمه‌ش بکه‌نه‌ ئه‌جندای داواکاریه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌وا هه‌زاره‌ها گه‌نجی تر دێته‌ ریزه‌کانتانه‌وه و هاوده‌نگتان ده‌بێت.

نهێنی نیوان فرۆکه‌خانه‌کوردیه‌کان و فرۆکه‌خانه‌ی بغداد!
ئه‌و پرۆتۆکۆله‌ی له‌ نێوان فرۆکه‌خانه‌کانی کوردستان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فرۆکه‌خانه‌ی بغداد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش هاولاتی کورد وه‌ر نه‌گرنه‌وه‌ نهێنیه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌لات دارانی کورد ده‌ڵێن ئیمه‌ وه‌ک کوردستان ناهێڵین له ‌فرۆکه‌خانه‌کانمانه‌وه‌ گه‌نجانی دیپۆرت کراوه‌‌‌ وه‌ربگیردرێته‌وه‌ ، باشه‌ منیش ده‌ڵێم ئێوه‌ له‌گه‌ل بغداد بریارتان هه‌یه‌ له‌ نیوانتاندا که‌ فرۆکه‌خانه‌کانی کوردستان وه‌ری نه‌گرێته‌وه‌ فرۆکرخانه‌ی بغداد وه‌ری بگرێته‌وه‌ ..ئه‌مه‌ش بۆ چاو پۆشی گه‌نجانی دیپۆرت کراوه‌یه‌ که‌ گله‌‌یی نه‌که‌ن بلێن ئه‌ها ئێمه‌ وه‌رتان ناگرینه‌وه‌ چی بکه‌ین؟؟ بغداد وه‌رتان ده‌گرێته‌‌وه‌
په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ گه‌نجیک به‌ناوی(سه‌ربه‌ست.م) که‌ دیپۆرت کراوه‌ته‌وه‌ ووتی: راسته‌وخۆ له‌ بغداد دایان به‌زاندم له ‌کاتێکیشدا سوکایه‌تیم پێکراوه‌ له‌فرۆکه‌خانه‌که‌دا پرسیارم کرد وتم بۆ له‌بغداد بۆ له‌ هه‌ولیر یا سلیمانی دایان نه‌گرتوم وتیان بابه‌ ئه‌مه‌ قه‌راره‌.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە