کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەنجی ساڵانی ڕابردوو

Friday, 11/05/2012, 12:00




 

ڕەنجی ساڵانی ڕابردووم
کۆ کردەوە
ڕەنجی ساڵی کوردایەتیم
ورد کردەوە
بایی ئەوە نە بوو
دڵی هەژارێک
خۆش بکات
بایی ئەوە نە بوو
ژە مێک نان
بۆ داماوێک
دابین بکات
بایی ئەوە نە بوو
ماڵێک بۆ گەنج
دروست بکات
باوەڕی کوردایەتیم
هێناوو برد
بایی ئەوە نە بوو
گە ندەڵێک رازیی بکات
لە گەندەڵی واز بهێنێ
ئەشێت دەستی ئەزەل \؟
بیر لە ماف بکاتە وە
تا یاسایەک بسازێنێ
نەک ئەندامی هەردوودەست
نەک هەر ئەنفال
بەلکوو مرۆڤ بگرێتەوە

هەژارەکان
بەرامبەر ڕێی هاتووچۆ
بەرهەمی ویژدانی پوچەل
ئەتەکێنن
تف لە دەستی چاوچنۆکی
بێ پرس دەکەن
بۆ بێ بەزەیی یاسا
بێزاری ڕائەگەیەنن
ئاین داری و یژدان و خاک
بوو بە دراو
ڕۆژ دەڕواو توڕە دەبێ و
دێتەوە
هاواری گەنجەکانە
رق و کینەی هەژارانە
هەر ڕۆژیک بێت
سێبەری خاک
دەگرێتەوە
ڕی ئازادییم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە