کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ بەڕێز وەزیرى تەندروستى , بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە

Thursday, 03/05/2012, 12:00


/بۆ بەڕێز وەزیرى تەندروستى , بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بەپێویستى دەزانم چەند گەندەڵییەكى (سەید محمد)ى جێگرى
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى مناڵان و مناڵبوونى ڕانیە بخەمە بەرچاوى بەڕێزتان بۆئەوەى ئەم زاتە باش بناسن 
لەكاتێكدا سەید محەمەد لێپرسراوى هۆڵى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى گشتى ڕانیە بوو ,لەسەر دەستى ئەو بەكرێدانى دەوام و دەوام لەشوێنى یەكتر كردن سەرى هەڵدا لەو كاتەدا تەنانەت كارمەندى ژن هەبوون لە بەشەكەدا مناڵى دەبوو ناوبراو ڕیگەى نەدەدا مۆڵەتى دایكایەتى بكات بۆئەوەى موچەكەى كەم نەبێتەوە و پارەكانى ناوبراو كەم نەكات هەر خۆى بەتەنها دەوامى زیاتر لە (3-4)كارمەندى دەكرد و موچەى ئەو كارمەندانەى بۆخۆى وەردەگرت ,لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دەرمانى ماوە بەسەر چووى دەبردە هۆڵى نەشتەرگەرى و لەوێ بۆ نەخۆشەكان بەكارى دەهێنا كە گومان دەكرا ئەو دەرمانانە هى كەسێكى تر بێت لە دەرەوە ئەو بۆى ساغ بكاتەوە ,بەڵام دواتر كەنەخۆشخانەى مناڵان و مناڵبوون كرایەوە بەهاوكارى قائیمقامى ئەو كاتەى ڕانیە (عەلى حمد بەگ) كرا بەلێپرسراوى كارگێڕى نەخۆشخانەى مناڵان و مناڵبوون ,هەر لەگەڵ دەست بەكاربوونى دەستى تێكەڵاو كرد لەگەڵ هەردوو كۆمپانیاى بەختەوەرى و كۆمپانیاى پاكردنەوە كە كۆمپانیاى بەختەوەرى بەپێى گرێبەستێك تەجهیزكردنى نەخۆشخانەكەى لە ئەستۆ گرتبوو لەڕووى دابینكردنى ئامێر و كەل و پەلەوە ,كەكۆمپانیاى ناوبراو دواى ئەوەى لەگەڵ سەید محمد تەنسیقى كرد دەستى كرد بەگۆڕینى ئامێر و كەل و پەلەكان بە جۆرى زۆر خراپتر و هەرزانتر بەبەراورد بەو ئامێرو كەل و پەلانەى لە گرێبەستەكەدا هاتبوون,وەلەگەڵ كۆمپانیاى كارى پاكردنەوە ڕێكەوتبوون بەوەى چەندین كرێكارى وەهمى بۆخۆى بنووسێت و سەرى مانگ پارەكەیان بۆخۆى وەر بگرێت ,هەر ئەم سەید محمد ناوە دواتر لەلێپرسراوى كارگێڕییەوە بوو بە جێگرى بەڕێوەبەر و 25% ى دەرماڵەى پایەى بۆبەسترا كە ئەو خۆى دەرماڵەى 100% كارمەندى سڕكردن وەردەگرێت كەبەپێى ڕێنمایی دارایى نابێت دەرماڵەى ترسناكى كارمەندى تەندروستى بۆبوارى كارگێڕى خەرج بكرێت كە ناوبراو لەئێستادا هەردوو دەرماڵەكە وەردەگرێت .ئەوە سەرەڕاى وەرگرتنى شیرینى لەو خەڵكانەى لەنەخۆشخانەى ناو براو مناڵیان دەبێت .ئەمانەهەندێك گەندەڵى زۆر كەمى ناوبراون چاوەڕوان بن لەداهاتوودا شتى زیاتر لەسەر ناوبراو بڵاو دەكەینەوە بۆئەوەى جەنابى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەبەدواداچوون بۆ ئەو گەندەڵیانە بكەن و خۆیان حوكوم لەسەر ئەو گەندەڵیانەى ناوبراو بدەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە