کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نه‌وزاد هادی 97 دوكانی له‌ بازاری نیشتیمان له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌

Wednesday, 30/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بورهانی پارێزه‌ره‌كه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ نه‌وزاد هادی له‌ كاتی نزیك ته‌واو بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ناو بازارێ شێخه‌لڵا و پیرێژنانی هه‌ولێر. كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ ناوی وه‌به‌ر هینانه‌وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی یاسایی مه‌تری به‌ یه‌ك(1) دینار بۆ خۆی هه‌ڵگرته‌وه‌ به‌ناوه‌كانی سه‌عید بارزانی و نزار حه‌ناوه‌، نه‌وزاد هادی به‌ناوی سه‌رپه‌رشتی و رێكخستنی ناوبازارو دوورخستنه‌وه‌ی توره‌یی خه‌ڵك، 97 دوكانی بۆ خۆیی و كورو براو داروده‌سته‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌را گرتووه‌ به‌ناوی وه‌همی و خه‌ڵكی بێ ئاگاو به‌ شێوه‌ی قیست و دواتریش پاره‌كانی هه‌ر بۆ خۆیی بووو، له‌گه‌ل دوكانه‌كان كه‌ له‌ رێگه‌ی بانكیكی ئه‌هلی یه‌وه‌ قیسته‌كانی دیاریكردبوو پاشانیش هه‌ر خۆی كارێكی كرد كه‌ قیسته‌كان نه‌دریت چونكه‌ سه‌رتاپای 97 دوكانه‌كان بۆ خۆیی بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ بورهانه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه‌ تا ئێستاش 40 دوكانی ماوه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ی فرۆشتۆته‌وه‌ بۆ گیرڤانی خۆیی و، بورهانی پارێزه‌ر ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌و نه‌وزاد هادی مانگانه‌ 5000 هه‌زار دۆلاری له‌ نووسینگه‌ی بازارگای نیشتیمان له‌ نزار حه‌نا وه‌رگرتووه‌ !
دوا ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن سه‌رباز هه‌ورامی یه‌وه‌ ئه‌و مانگانه‌ی نه‌وزاد هادی براوه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، دوای ته‌سفیه‌كردنی گشت موڵك و زه‌وی و هۆتێله‌كان ئێستا نێچیره‌ڤان بارزانی ته‌واوی پرۆژه‌كانی بازارگای نیشتیمانی راده‌ستی نزار حه‌نا كردۆته‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ هۆتیله‌كانی شیراتۆن و خانزادی بۆ خۆی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە