مێزگرتێک بۆ گفتوکۆکردن (باسی شەشەم و کۆتایی)
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
1847 بینراوە
کوردستانپۆست ئەم مێزگرتەی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ دانا، تێیدا کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنین، تایبەتن بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، هەرچەندە رووداوەکان بە پەلە بەسەرماندا دەگوزەرێن، کارەساتەکان لە ناکاودا روودەدەن، بە جۆرێک کەس نازانێت ئەوەی ئەمڕۆ روودەدەن بەیانی چی بە دوادا دێت، تەنانەت کەسایەتی و چاودێرە سیاسیییەکان بۆ خۆشیان ناتوانن بڕیار لەسەر هەنگاوی بە دوای پێشووتردا بدەن، لێرەدا بە پیویستمان زانی دەرفەت بە نووسەر و کەسایەتییەکانی ئەو بوارەش بدەین، کە بە ئەزمون و تاقیکردنەوەی خۆیان، ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی زانستیانە لەسەر ئەو رووداوانە قسە بکەن، بۆچوون و وەڵامیان بۆ ئەوە پێ بێت، رێگایەک بدۆزنەوە چارەسەری ئەو مەترسییانەی، لە پاشەڕۆژدا دێنە بەردەممان، کۆمەڵگاکەمان لە کارەسات دوور بخاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک راگەیاندنێک هەوڵ دەدەین لێرەوە بەو کارە هەڵبستین، بە پێچەوانەی میدیا ئەهلییەکانی کوردستانەوە، رووی خوێنەر بەلای ئەم باسانەد وەربچەرخێنین، وەک ئەوان نەکەین بۆ گەوجاندنی خوێنەر، دووریان بخەینەوە، سەرقاڵیان نەکەین بە باس و هەواڵی ئەکتەری نێو زنجیرە پەرپوت و بێکەڵکەکانی تورکی و هیندی و کۆرییەکان. ئێمە وەک کوردستانپۆست بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەین چاوی خەڵکیی و خوێنەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بەرین و بیانخەینە سەر هێڵێکی راست و وشیاریان بکەینەوە.
بۆ ئەمجارە ناسک قادرمان میوانداریی کردووە، تا پێکەوە گفتوگۆ بکەین.
تێبینی:
ئەم تەوەرە بریتییە لە شەش باس، کە بە دوای یەکتردا دێن، هەر نووسەر و کەسایەتییەکی تر، پێی خۆش بێت دەتوانێت لەسەر هەمان تەوەر بنووسێت و قسەی خۆی بکات.
*************************************
به‌شی شێر له ڕه‌خنه به‌رکێ ده‌که‌وێت؟ ده‌بێت چی بکرێت؟دیاره هه‌ر هێزێکی سیاسی ئازاده له‌وه‌ی به چ جۆرێک سیاسه‌ته ده‌کات به‌ڵام کاتێک کرداری حیزبێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه و به‌ڵێنانه ده‌بێت که له کاتی هه‌ڵبژاردندا به‌خه‌ڵکی ده‌دات، بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌بێته لێپرسراوێتیه‌کی ئه‌خلاقی که داوای ڕۆنکردنه‌وه له‌و حیزبه بکه‌ن ده‌رباره‌ی وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و پارته‌ی که ده‌نگیان پێداوه. به‌شداری بێقهید و شه‌رتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حکومه‌تی بنکه فراوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆبنهوهیهکی داخراو کرده‌یه‌کی نادیموکراتیانهیه و خاڵیه له ئاکاری سیاسی، وبێمتمانه‌یی خه‌ڵک به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که هه‌ر هێزێک له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت که ده‌توانیت خیانه‌ت له تاسه و ئیراده‌ی گۆڕانکاری له خه‌ڵک بکات و به سه‌لامه‌تی بۆی ده‌ربچێت زۆر هه‌ڵه‌یه، له دیدی منه‌وه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان ڕاشکاوانه و به شه‌هامه‌ته‌وه نوکی ڕمی قه‌ڵه‌مه‌کانیان بکه‌نه ئه‌و هێزانه‌ی له سه‌ر کۆژانی خه‌ڵکی هه‌رێم و ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه له 23 ساڵی حوکمڕانی هێزه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان خۆیان گه‌یانده ده‌سته‌ڵات گوایه چاکسازی تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ر له ده‌ستبه‌کاربونیان سه‌رجه‌م هێلکه‌کانیان خسته سه‌به‌ته‌ی حیزبێکی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، که به دڵنیایه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته کۆژانێکی بێوێنه‌ی خه‌ڵکی به‌دواوه‌یه و هه‌رئێستا سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوون. بزوتنه‌وه‌ی گۆران له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی خه‌ڵکی به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی دژایه‌تی کردنی 'میدیاییانه‌ی' ئه‌و ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته شه‌ریکی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که به هه‌موو پێودانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌سته‌ڵاتێکی کلیپتۆکراته، و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا له سه‌ر زۆر بابه‌ت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. ئه‌م جوڵه‌یه‌ی گۆڕان خه‌ڵکێکی زۆری تووشی نائومێدی له سیاسه‌ت کردوه، ئه‌رکی ئه‌خلاقی ئه‌و هێزه‌یه که ڕاشکاوانه و بۆ فه‌زای گشتی داکۆکی له هه‌لوێستی خۆیان بکه‌ن و هۆکاری ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه له نێوان گوتار و کرداردا بخه‌نه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه!
له په‌یوه‌ند به سه‌ربه‌خۆیه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت پرسیاری جدی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکرێت که ئایا بۆ به بێ هیچ شیکارێکی بابه‌تیانه هاتوته پای قبوڵکردنی ئه‌م به‌د به‌کارهێنانه‌ی کارتی بوون به ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن پارتیه‌وه؟ ئه‌و هۆکارانه چین که له و په‌رله‌مانه‌ی ئه‌وان بڕیار بوو بیکه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌کی به‌شکۆ، ڕۆژانه وه‌ک دیوه‌خان له حزوری سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو و وه‌زیره گه‌نده‌ڵ و کۆیله‌کانی حیزب‌دا له سه‌ر گازی پشته، به‌ڵێ ئه‌وان سه‌رقاڵی لاقه کردنی سیستمی نوێنه‌رایه‌تین، دوێنێ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌نگێکی زۆری خه‌ڵکی به‌ده‌ستهێنا گوایه تا ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵک بۆ داکۆکیکردن له مافی ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه، نه‌ک له پیناو دژایه‌تیکردنی حیزبێکی سیاسی به ته‌ڕ و وشکه‌وه هه‌ڵه‌کانی هێزی به‌رامبه‌ر قبوڵ بکات، ئاخر پێمان ناڵێن چ ئالیه‌تێک له به‌رده‌م خه‌ڵکدا هه‌یه که دژایه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئێوه بکات؟؟ له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی گشتی ئومێدی گه‌وره‌ی له سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردبوو، باشتره ئه‌م پێشنیاره‌ی بخرێته به‌رده‌م که ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌ستبهێنێته‌وه و کۆتایی به سیاسه‌تی حیزبگه‌رایی و نا شه‌فافی خۆی بهێنێت، ده‌بێت له زووترین کاتدا هه‌ڵوێستی یه‌کلا که‌ره‌وه‌ی هه‌بێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م شه‌رعیه‌تدانه به شکستی حوکمڕانی له هه‌رێمدا ببیت، ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌کریت که ئاماده‌بێت تا ئه‌و ئاسته بڕوات ئه‌گه‌ر پێویستی کرد (که من هه‌ستده‌که‌م تاکه هه‌ڵبژارده‌یه له به‌رده‌میدا) له سه‌رجه‌م پۆست و پله‌و پایه‌کان پاشه‌کشه بکات و بێته نێو خه‌ڵکه‌وه و به هاوکاری خه‌ڵکانی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز به‌دیل بۆ ئه‌م قه‌یرانه فره ڕه‌هه‌ندانه‌ی هه‌رێم بخه‌نه به‌رنامه‌ی کاری خۆیان، بۆ ئه‌وکاره‌ش ده‌بێت پاکسازیهک له نێو خۆیدا له‌و که‌سانه بکات که تۆراوانی حیزبه‌کانی تری کوردستانن و بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌وانیان حه‌شارگای شکسته‌کانیان و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌وتون و به پاشکۆ بوونیان بۆ حیزبه‌کانی کوردستان وه‌ک ئاو خواردنه‌وه وایه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌کات ئه‌وا پێویسته خه‌ڵک چیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وان نه‌کات و بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه به سه‌ر ڕێگا بخرێت بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمدا هه‌ن.
پێکهاته‌ی دووهه‌م که پێویسته قسه‌ی جدی له‌سه‌ر بکرێت میدیای کوردیه. له‌م کاته‌دا میدیای کوردی هه‌لیکی زێڕینی هاتوۆته به‌رده‌م که کار له سه‌ر بونیاتنانی ڕای گشتی بکات، به داخه‌وه له ئێستادا له جیاتی که‌شفکردنی ڕاستیه‌کان و ته‌حقیق کردن له پرسه جدیه‌کان و بهدواداچونونی به‌رده‌وام و سیستماتیک و کارکردن بۆ دروستکردنی فه‌زایه‌کی ئازاد بۆ گفتوگۆکردن، سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌کارانه و پشتپێنه‌به‌ستراو شیکاری ساده له‌وحانه‌یه، بگره له ڕێگای به‌رنامه و دراما بێ ناوه‌ڕۆک و به‌رنامه ته‌رفیهیه هه‌رزان به‌هاکان و ڕیکلام کردن بۆ کۆمپانیا خاوه‌ن نادیار و مۆنۆپۆلکارهکان بۆته به‌شێک له ئامڕازی بڵاوکردنه‌وه‌ی جه‌هل و کلتوری نزمی کۆمه‌ڵگا بێبه‌رهه‌مه‌کانی ناوچه‌که. سه‌رجه‌م میدیاکان له ئێستادا کار له سه‌ر په‌راوێز خستنی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ڕه‌خنه‌گر و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن، پێویسته ده‌رگای گفتوگۆ له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدا بکه‌نه‌وه و چیدی نه‌بنه مه‌قاش به ده‌ست حیزبی کوردی و موخابه‌راتی ناوچه‌که و جیهانه‌وه.