بکوژێکی سۆرانی مامە حەمە دەکرێتە بەرپرسی لقی 4 پارتی لە سلێمانی
Sunday, 20/06/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانیی و نێچیره‌ڤان بارزانی، له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانیی، به‌رپرسی بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی، سه‌لام عه‌بدوڵڵا له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابرا و له‌بری ئه‌و هیوا ئەحمەد مستەفا، خرایه جێگای.
هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا، بکوژێکی نێو ده‌زگای پاراستنه، یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی کردووه، مێژووی ئەم کەڵە تیرۆریستەی پاراستنی بنەماڵەی بارزانی، پڕە لە شەرمەزاریی و ناپاکیی.
نێچیره‌ڤان بارزانی پێش چه‌ند مانگ، که سه‌ردانی سلێمانی کرد و باسی له گۆڕانکاری نێو ریزه‌کانی پارتی کرد، سه‌لام عه‌بدوڵڵایان لابرد و هیوا ئه‌حمه‌دیان له شوێنی دانا، ئه‌م پیاوکوژه بوو به به‌شێک له‌و گۆڕانکاریی و چاکسازییه‌ی که باسی لێوه‌کرد، هەڵبەتە دوابەدوای شەهید بوونی سەردەشت عوسمان، پارتی لە سلێمانی و دەورووبەری پێویستییان بە کەسانی لەم شێوەیە هه‌یه، کە مێژوویی درێژیان لە تیرۆرکردن و خزمه‌تکردنی بنەماڵەی بارزانی هه‌بێت، بۆیە لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نیین، که ئیتر ڕۆژنامەنووسانی دەڤەری سلێمانی و هەڵسوڕاوانی میدیای ئازاد، ده‌بێت زۆرتر ئاگایان لە خۆیان بێت، چونکه دانانی ئه‌م که‌سه وه‌ک به‌رپرسی لقی 4ی پارتیی، به مه‌به‌ست کراوه.
هیوا ئەحمەد مستەفا، زیاتر لە 10 ساڵە وەك بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقەكانى پشدەر و كەركوك كارى كردووە، لەسەر دەست و نەخشە و پلانی ئەمدا، سۆرانى مامە حەمە لە كەركوك شەهید كرا، هه‌روه‌ها لە پشدەریش دەستى هەبوو لە گرتنى 4 گەریلاى پەكەكە، که راسته‌وخۆ ته‌سلیمی مەسرور بارزانی كرد، له‌وێشه‌وه به میتی تورکیییان فرۆشت و له‌ناویان بردن.
کردنی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، وه‌ک به‌رپرسیی لقی 4ی سلێمانی پارتیی، چه‌ند مه‌به‌ستێکی له‌دواوه‌یه، یه‌کێک له‌وانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌تی پارتییه له سلێمانی، ئه‌ویش له رێگای کوشتن و تیرۆرکردنی، نه‌یار و ده‌نگه ئازا و ئازاده‌کانی نێو راگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له کاتێکیشدا ده‌زانن، که دوای یه‌کێتیی و نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌و میتۆده ده‌سه‌ڵاتی پارتیی له سلێمانی زیادبکات. مه‌به‌ستێکی دیکه‌شیان ئه‌وه‌یه که له پاشه‌ڕۆژدا پلانی کوشتنی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام بده‌ن، له ئیستاوه کار بۆ ئه‌و خاڵه‌لاوازانه‌ی ئه‌وان ده‌که‌ن، که ئه‌و که‌سانه له کاتژمێری سفردا ده‌ستیان لێبوه‌شێنرێت، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر کارێکی تیرۆریستانه‌ی شاراوه له سلێمانی رووبدات، ئه‌وه به پلان و به ده‌ستی هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا ئه‌نجامداراوه.
ئەم لینکانەی خوارەوە بەشێک لە ئەشیفی ئەم تیرۆریستەن فەرموون کلیکیان بکەن خۆتان شاهیدی بدەن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1a4a84c9http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d1c687ddhttp://www.kurdistanpost.info/news/2732.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست