ئایا چاكسازیەكانى ناو یەكێتى پارتى ناگرێتەوە بۆ بەڕێز سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
Saturday, 07/03/2009, 12:00
ئێمە نازانین بەرپرسانى پارتى لەسنوورى شارى سلێمانى چ ئەركێكیان هەیە
بە ڕێز پشت گوێخستنى پارتى بۆ شارى سلێمانى و گوێ پێ نەدانى بۆ چاكسازى لە سنوورى لقى 4 پێدانى هەموو ێلاحیەتێ بە بەرپرسى لقى4 وڕاونانى پارتیە دڵسۆزەكان لەلایەن بەرپرس و ئەوانەى خوار خۆى بڕینەوەى پارەیەكى بێشووماربۆ كەسانێك كە ڕۆژێك لەڕۆژان پارتایەتیان نەكردووە و لە حیزبى ترەوە هاتوون هە موو دڵسۆزیەیان بۆ پارە پەیاكردنە ئەوانەى كە دەركران ئیهانە كران و سوكایەتیان پێكرا لە شەڕى ناوخۆوسەردەمى بەعس هەڵكرى ئاڵاى بارزانى نەمربوون هیچ حیسابێكیان بۆ نەكرا بە ڵكووسووكایەتیان پێكرا.
هەندێك لە كارگێرانى لق تەنها بۆ خۆیانەژنیان لە دەرەوەى ووڵاتەو خۆیان لە سلێمانى ڕائەبوێرن هەتا ئێستا هیچ دڵسۆزیەكیان نەنواندوە بۆ خەڵكى شارەكە كەس وتارێكى لێ نەبیستوون لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن .
بەرپرسى ئافرەتان باوكى دووشەهید گوێ ناداتە كەسایەتى ئافرەتیشى سووك كرد لە سلێمانى گەشتەكەى كۆسۆفۆو زنجیرە دراماكانى شیراتۆن و چوارچراى هەولێرى بەردەوام دووبارە ئەبێتەوە .
ئەمە بوو پاداشتى پارتى بۆ خەڵكى ئەم شارە هەتا كەى ئەم بێ سستمى یە هەبێت لەم شارە پاك و بێگەردەدا ئبَمەى سۆرانى پارتیمان كردە ڕابەر چوونكەڕەمزى ئەخلاق وئەدەب و قوربانیدان بوونەك بۆ ئەوە كە یارى بە هەستەكانى خەڵكى ئەم شارە خۆشەویستە بكرێت .
پارتییهک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست