کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


"مام جه‌لال قه‌ت داوای‌ نه‌كردووه‌ له‌ كوڕی‌ كاك كۆسره‌ت بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌"..ئاراس شێخ جه‌نگی‌ برازای‌

Friday, 13/02/2009, 12:00

2668 بینراوە


ئاراس شێخ جه‌نگی‌ برازای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌، به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ له‌كوڕه‌كانی‌ زیاتر له‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ نزیكه‌، ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ تاڵه‌بانی‌ نیازی‌ هه‌بێت كوڕه‌كانی‌ خۆی‌ بباته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتییه‌وه‌، قسه‌كانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵیش به‌ ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ وتبووی‌ تاڵه‌بانی‌ داوای‌ لێكردووه‌ بچێته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتییه‌وه‌.

هاوڵاتی‌: گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، یاخود پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت وه‌ربگرێت؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: هیچ رێی‌ تێناچێت، زۆر زۆر دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ قوباد كوڕێكه‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌ته‌ له‌ئه‌مریكادا، كه‌ دێته‌وه‌ بۆ ئێره‌ش هه‌مووجارێك بۆ ئیشوكار دێته‌وه‌‌و یاخود بۆ سه‌ردان كه‌ دایك‌و باوكی‌ لێره‌ن، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ ئیداری‌‌و حیزبی‌ هه‌مووی‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.

هاوڵاتی‌: ده‌وترێت ئه‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڵێین یه‌كێتی‌ نوێده‌كرێته‌وه‌و گه‌نج دێته‌ پێشه‌وه‌، پێشتریش ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاڵه‌بانی‌ داوای‌ لێكردووه‌ بچێته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتییه‌وه‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌:سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ گه‌نج بێنه‌ ناو سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ راسته‌و ئیشه‌ڵا له‌كۆنگره‌ش ده‌یبینین، من باوه‌ڕم وایه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ تازه‌ بێته‌ ناو یه‌كێتی‌، به‌ڵام له‌ناو رێكخستنه‌كانه‌وه‌ بێن نه‌وه‌كو له‌ده‌ره‌وه‌ یان له‌ئه‌وروپاوه‌ بیانهێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ئه‌وروپاش له‌ناو رێكخستنه‌كان كاریانكردبێت بابێنه‌ سه‌ركردایه‌تی‌.
یه‌كێتی‌ حیزبێكی‌ بنه‌ماڵه‌ نییه‌و خه‌ڵك بێنێت ته‌عینی‌ بكات له‌سه‌ركردایه‌تی‌، ئه‌وه‌ كۆنگره‌ بڕیاری‌ له‌سه‌رده‌دات، با له‌كۆنگره‌ خۆیان هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌ر ده‌رچوون كێشه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵام من باوه‌ڕم نییه‌ كه‌ قوباد خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت، چونكه‌ مام جه‌لال رازی‌ نییه‌ نه‌ك بۆ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ڵكو بۆ وه‌زیرییش، چه‌ندجارێك داوای‌ لێكراوه‌، به‌ڵام مام جه‌لال رازینه‌بووه‌ ئیشی‌ ئیداری‌ وه‌ربگرێت له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

هاوڵاتی‌: ئه‌ی‌ بۆچی‌ داوای‌ له‌ ده‌رباز كۆسره‌ت كردووه‌ بچێته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: ئه‌وه‌ش راست نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ من ئاگاداربم باوكی‌ كاك ده‌رباز كاك كۆسره‌ت چه‌ندجارێك داوای‌ له‌مام جه‌لال كرد باگه‌نجه‌كان بێنینه‌ پێشه‌وه‌، بۆنموونه‌ ده‌رباز‌و قوباد. ئه‌وانه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ سه‌ركردایه‌تی‌، به‌ڵام مام جه‌لال وتی‌ كاك كۆسره‌ت وه‌ختی‌ ئه‌وه‌ نییه‌‌و واز له‌وكوڕانه‌ بێنه‌، خۆت ده‌زانیت ده‌بێت ئێمه‌ كۆنگره‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بدات، پاشان كادیرو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وه‌ قبوڵناكه‌ن من كوڕه‌كه‌ی‌ خۆم‌و تۆ كوڕه‌كه‌ی‌ خۆت بكه‌یت به‌سه‌ركردایه‌تی‌، منداڵه‌كانی‌ ئێمه‌ تائێستا له‌ڕێكخستنه‌كاندا ئیشیان نه‌كردووه‌ بائه‌گه‌ر ئیشیانكردو چوونه‌ كۆمیته‌یه‌ك‌و پاشان مه‌ڵبه‌ند دواتر له‌كۆنگره‌ خۆیان هه‌ڵبژێرن.
مام جه‌لال قه‌ت داوای‌ نه‌كردووه‌ له‌كوڕی‌ كاك كۆسره‌ت بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاك كۆسره‌ت داوای‌ كردووه‌ له‌مام جه‌لال كه‌وا كوڕه‌كانمان بێنینه‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌.

هاوڵاتی‌: پێت وایه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێژه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان‌و ژنان دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێك بێت تا كوڕه‌كه‌ی‌ بنێرێته‌ سه‌ركردایه‌تی‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: ئیحتیمالده‌كات وابێت ئیحتیمالده‌كات واش نه‌بێت، حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر باسمكرد.

هاوڵاتی‌: سه‌باره‌ت به‌ هێرۆخان ده‌وترێت ئه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كارده‌كات؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: هێرۆخانیش نایه‌وێت‌و ژنی‌ سه‌رۆك كۆماره‌و پێویستی‌ به‌وه‌نییه‌ ئێستا ببێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌قی‌ خۆشیه‌تی‌، هێرۆخان له‌ 78وه‌ له‌شاخه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا له‌وشاخ‌و داخه‌ ماوه‌ته‌وه‌ قه‌ت رۆێك له‌ رۆژان بیری‌ له‌وه‌ش نه‌كردووه‌ته‌وه‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و ناشیكات.

هاوڵاتی‌: به‌ڵام رێگه‌ بۆ كوڕه‌كانی‌ خۆشده‌كات؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: بۆ كوڕه‌كانیشی‌ نایه‌وێت، من له‌كۆنگره‌ی‌ پێشوودا خۆم هه‌ڵبژارد به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ مام جه‌لال رازی‌ بێت، نزیكه‌ی‌ 420 ده‌نگیشم هێنا‌و ده‌رنه‌چووم، ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ مام جه‌لال به‌به‌رنامه‌ من دابنێت، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ من ده‌رده‌چوم، من نزیكترم بۆ مام جه‌لال له‌قوبادو باڤێڵیش له‌ 79وه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدام‌و رۆژێك له‌ رۆژان بیری‌ له‌وه‌ نه‌كردووته‌وه‌ كه‌ خزمێكی‌ خۆی‌ دابنێت.

هاوڵاتی‌: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ باسده‌كرێت له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ باسبكرێت هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: مام جه‌لال نایكات‌و ره‌فزی‌ ده‌كات، ئه‌وانی‌ تریش ده‌توانیت له‌خۆیان بپرسیت.

هاوڵاتی‌: ئایا مام جه‌لال هیچ جارێك له‌لای‌ تۆ باسی‌ كردووه‌ كه‌ كوڕه‌كانی‌ خۆی‌ بێنێته‌ سه‌ركردایه‌تی‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: به‌ڵێ‌ به‌منی‌ وتوه‌و من لێم پرسیوه‌، وتویه‌تی‌ ئه‌وه‌ قبوڵناكه‌م ئێمه‌ كوڕه‌كانی‌ خۆمان بێنینه‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و پۆستیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كات بابچێت له‌كۆمیته‌یه‌كدا كاربكات‌و دوای‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمیته‌كه‌ یان مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ هه‌ڵیبژارد با له‌كۆنگره‌ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت‌و مه‌رجیش نییه‌ ده‌ربچێت.

هاوڵاتی‌: به‌ڵام ئێستا كوڕه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ پۆستیان هه‌یه‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: هیچ پۆستێكی‌ وایان نییه‌، قوباد تاڵه‌بانی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌ته‌ له‌ئه‌مریكا ئه‌و پۆسته‌ چییه‌، ئیحتیمالیشه‌ هه‌ر نه‌یه‌ت بۆ كۆنگره‌، پاڤێلیش ئێستا هیچ كارێكی‌ نییه‌و دانیشتووه‌‌و هیچ ئیشێكی‌ نییه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا.

هاوڵاتی‌: پاڤێڵ لێپرسراوی‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆر بوو؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: ئێستا دانیشتووه‌و هیچ ئیشی‌ نییه‌.

هاوڵاتی‌: ده‌وترێت تاڵه‌بانی‌ سزای‌ داوه‌و ته‌جمیدی‌ كردووه‌.
ئاراس شێخ جه‌نگی‌:نه‌خێر خۆی‌ تاقه‌تی‌ چوو، ئه‌و له‌ ئه‌وروپا گه‌وره‌ بووه‌ تاقه‌تی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ نییه‌.

هاوڵاتی‌: ئێستا خۆت چ پۆستێك به‌ڕێوه‌ده‌به‌یت؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: هیچ پۆستێك به‌ڕێوه‌نابه‌م‌و خانه‌نشینم.

هاوڵاتی‌: به‌چ پله‌یه‌ك؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: به‌پله‌ی‌ وه‌زیر.

هاوڵاتی‌: به‌ڵام تۆ رۆژێك له‌ رۆژان پۆستی‌ وه‌زیرت نه‌بووه‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: من پێشتر لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی‌ مام جه‌لال بووم، ئێستا ئه‌نواع ئیشم پێده‌كات‌و پرس‌و راوێژم پێده‌كات، خۆم داوام له‌مام جه‌لال كردو وتم تاقه‌تم نه‌ماوه‌و له‌منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵتام‌و به‌نیازنیم ببمه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌، به‌ڵام له‌خزمه‌تی‌ مام جه‌لالدام‌و لێره‌بێ‌ یان به‌غداد.

هاوڵاتی‌: ئه‌ی‌ له‌ئیداره‌ی‌ گشتی‌ چ پۆستێكت هه‌یه‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: له‌ 2006وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ئیداره‌ی‌ گشتییه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

هاوڵاتی‌: چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ بۆ چاكسازی‌ یه‌كێتی‌ ده‌خرێنه‌ڕوو؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: زۆرم پێباشه‌و ئیشه‌ڵا سه‌ركه‌وتووده‌بن‌و هه‌موو حیزبه‌كان پێویستیان به‌نوێبوونه‌وه‌یه‌، چونكه‌ ئێمه‌ حیزبی‌ شاخ‌و خه‌باتی‌ شاخین، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری‌ بووه‌ له‌دنیادا‌و عێراق رووخاوه‌و سه‌دام نه‌ماوه‌، ئێمه‌ش پێویستمان به‌ گۆڕانكاری‌ هه‌یه‌و ناكرێت دابنیشین وه‌كو حیزبه‌كانی‌ توركیا دوای‌ 80 ساڵ، دادو گه‌شه‌پێدانمان لێ زیندووبێته‌وه‌.

هاوڵاتی‌: به‌ڵام كاتێك سه‌ركرده‌كان پرۆژه‌‌و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ كێ رێگربووه‌ له‌ نوێبوونه‌وه‌، تاڵه‌بانی‌ یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ یان به‌رهه‌م ساڵح یان مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: با پێتبڵێم مادام مام جه‌لال پرۆژه‌ی‌ پێشكه‌شكردبوو نه‌ده‌بوایه‌ كه‌سی‌ تر پێشكه‌شی‌ بكات، چونكه‌ پرسی‌ به‌هه‌موویانكردبوو پرۆژه‌یه‌كی‌ موته‌كامیلی‌ پێشكه‌شكردووه‌، پرۆژه‌ی‌ دوای‌ مام جه‌لال به‌ڕێگری‌ داده‌نێم بۆ چاكسازی‌‌و كارێكی‌ خراپی‌ كردووه‌ نایه‌وێت چاكسازی‌ بكرێت، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌یه‌ رێگره‌ له‌چاكسازی‌‌و نوێبوونه‌وه‌و پۆست‌و پله‌ی‌ نامێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ رێگره‌.

هاوڵاتی‌: مام جه‌لال سه‌ڵاحیه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ئه‌و رێگریانه‌ تێكبشكێنێت؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: تێكیده‌شكێنێت‌و پێموایه‌ تێكیانده‌شكێنێت.

هاوڵاتی‌: ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب له‌كاروباری‌ حكومه‌ت ته‌نها له‌لق‌و مه‌ڵبه‌نده‌كاندا نییه‌، به‌ڵكو له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی زیاتر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌كات؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: به‌ڵێ‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ته‌داخول ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتیان له‌حكومه‌ت هه‌بێت با هه‌ریه‌كه‌یان له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سلێمانی‌ داده‌نیشن بابچن ببنه‌ وه‌زیر، هه‌تاوه‌كو ئه‌وانه‌ ته‌داخول بكه‌ن له‌ئیش‌وكاری‌ حكومه‌تدا، قه‌ت چاكسازی‌ ناكرێت پێشنیاری‌ من ئه‌وه‌یه‌ خۆیان بچن ببنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ بۆ به‌ سوك وه‌رده‌گرن.

هاوڵاتی‌: ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نیازه‌ لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبكات، رای‌ مام جه‌لال چۆنه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌:من به‌ مام جه‌لالیشم وتووه‌، وتی‌ زۆرباشه‌ مادام دیموكراتی‌ هه‌یه‌، با به‌شداربێت. با دوو سێ كورسیش بۆ ئه‌و بێت.

هاوڵاتی‌: ته‌سه‌وری‌ چه‌ند كورسی‌ ده‌كه‌ن بۆ لیسته‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: هه‌ر دوو یان سێ كورسی‌.

هاوڵاتی‌: پێتوایه‌ پارتی‌ شه‌راكه‌تی‌ یه‌كێتی‌ قبوڵبكات دوای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ لیسته‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: به‌ڵێ‌ قبوڵی‌ ده‌كات، بۆ زانیاریشت پارتی‌ قه‌د نه‌وشیروانی‌ خۆشنه‌ویستووه‌.

هاوڵاتی‌: كاتێك رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئیمزاكراوه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتیدا بوو، ئێستا كه‌ جیاده‌بێته‌وه‌ دیاره‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێده‌ده‌ن به‌شێكی‌ زۆریان یه‌كێتین‌و یان یه‌كێتی‌ بوون؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: شه‌رت نییه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان بده‌ن، سه‌یری‌ كه‌سه‌كانی‌ ناو لیسته‌كه‌ ده‌كه‌ن، شه‌خسیه‌ن من ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی‌ یه‌كێتی ده‌موچاوو ناوه‌كانم به‌دڵنه‌بێت ده‌نگی‌ ناده‌مێ‌، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی‌ پێشووی‌ پارێزگا كه‌ ده‌نگم نه‌دایه‌و به‌ئاشكراش وتم.

هاوڵاتی‌: پێتوایه‌ هه‌ڵوێستی‌ باڵی‌ ریفۆرمی‌ ناو یه‌كێتی‌ چۆن ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا لیست دروستبكات؟
ئاراس شێخ جه‌نگی‌: ده‌بێت ئه‌وان خۆیان ساغبكه‌نه‌وه‌، ئیتر ئیعلانی‌ خۆیان بكه‌ن یان بچنه‌ ئه‌ولاو یان بمێننه‌وه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)