کوڕی به‌رپرسه‌کان بونه‌ته ئیزرائیلی گیانی ئه‌م میلله‌ته
Saturday, 16/05/2009, 12:00
به‌رپرسه‌كان، كوڕه‌كانیان وا راهێناوه كه له سهرووییاساوهبن
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كوڕی دوو بهرپرسیباڵا و پاسه‌وانی به‌رپرسێك، بهشانازیكردن به ده‌سه‌ڵاتی باوكیانهو ههێرشیانكردووهته سه‌ر پۆلیس، نه‌شتوانراوه ڕێ و شوێنه یاساییه‌كان به‌بێ جیاوازی بگیرێته به‌ر به‌رامبه‌ریان.
ئه‌مه ئه‌و وتاره‌یه که له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیا بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر حه‌زم کرد زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بدوێم تا خه‌ڵک چیتر به پڕوپاگه‌نده‌ی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت و سنورێک بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵم و ناحه‌قیانه دا‌نێت که به‌رامبه‌ر که‌رامه‌ت و ڕێزی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک له کوردستان ئه‌کرێت.
ڕووداوی یه‌که‌م کوڕه‌که‌ی عیماد ئه‌حمه‌د سوکایه‌تی به پۆلیس ئه‌کات و هێز ئه‌نێرێته سه‌ریان.ئه‌مه له کاتێکایه که به‌حساب جه‌لال تاڵانی گۆڕانکاری کردوه له حیزب و حکومهتهکهیانا، بۆیه له‌جێی عومه‌ر خه‌وتو عیماد ئه‌حمه‌دی شه‌ڕواڵ پیس و دزیان له‌جێ داناوه و ئێستا جێگری به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌س له به‌رژه‌وه‌ندی 2 بنه‌ماڵه‌دا کار ئه‌کات، کاره‌کانی به‌س ته‌نها تایبه‌ته به دزی و ڕاو و ڕووت، خۆی حکومه‌ت واتای باوک و سه‌رپه‌رشتیاری میلله‌ت، به‌ڵام لای ئێمه مانایه‌کی تر ئه‌به‌خشێ ئه‌ویش به‌ربوونه گیانی هاوڵاتیان و کردنیان به‌کۆیله‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان.
با زیاتر بڕۆینه ناو باسه‌که‌وه؛ شه‌وی پێنجه‌شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی رووداوێكی هاتوچۆ له‌شه‌قامی سالم و له نزیك ئۆتێل میهراكۆ رووده‌دات، هێزه‌كانی پۆلیسی ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، به‌مه‌به‌ستی فریاكه‌وتن.
هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن داوا له‌هاوڵاتیانی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه ده‌كه‌ن كه شوێنه‌كه چۆڵبكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا كوڕه‌كه‌ی عیمادی ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌نزیك رووداوه‌كه ده‌بێت و پۆلیسه‌كان داوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و توڕه دهبێتو پێیان ده‌ڵێت "ئێوه‌نازانن من كوڕی كێم"و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی، دوای كه‌مێك به‌ر له‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنه، كوڕهكهیعیماد ئه‌حمه‌د ژماره‌یه‌ك لهدهستهیپاسهوانهكانی باوكی ده‌باته‌سه‌ر پۆلیسه‌كان به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی وتی"ئه‌و شه‌وه كوڕهكهیعیماد ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ئاشكرا قسه به‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ڵێت و سوكایه‌تیان پێده‌كات، ئه‌وانیش به‌وه نیگه‌ران دهبنو بڕیاری مانگرتن ده‌ده‌ن".
ئه‌و سهرچاوهیهوتی"كوڕی به‌رپرسه‌كان سوكایه‌تیش به پۆلیس ده‌كه‌ن، له‌م وڵاته ئه‌وان له‌سه‌رووی یاساوه‌ن".
پۆلیس له هه‌موو وڵاتێکا واته یاسا و پاراستنی باری ئاسایش و گیانی هاوڵاتیان، به‌م شێوه قێزهونده نابێ سوکایه‌تیان پێبکرێت، کوڕه‌که‌ی عیماد ئه‌حمه‌د به‌پۆلیسه‌کان ئه‌ڵێت نازانن من کوڕی کێم، من پێی ئه‌ڵێم قابیله باوکت ئه‌وه‌نده شه‌ریفه تا تۆش شه‌ریف بیت، باوکت که‌سێکی هه‌تا بڵێی گێل و نه‌زانه! پیاوکوژه! درۆزنه! دزه! شهڕواڵپیسه! پیاوی ئیتیلاعاته، بۆیه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌توانێت تۆ په‌روه‌رده‌کات ئیتر چۆن ئه‌توانێت بۆ به‌رژه‌وه‌نی گه‌لێک کاربکات، پێشینان باشیان وتوه ڕه‌گ به ڕهگێشه و خلێنهش بهبنهتۆ و واته باوک چۆن بێت مناڵه‌کانیشی وه‌ک خۆی ده‌ره‌چن.
داوا له‌گشت پۆلیس و کارمه‌ندێکی فه‌رمانگه‌کانی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌م که جارێکی تر ده‌نگ به پارتی و یه‌کێتی نه‌ده‌ن، چونکه 2 حیزبی خائین و جاشن و نۆکه‌ری تورکیا و ئێران و عه‌ره‌بن به‌ڵام بۆ گه‌لی کورد ئازان، بۆیه با خۆپیشاندان و مانگرتن ئه‌م سیاسه‌ته دیکتاتۆریه و ئه‌م سوکایه‌تیه کۆتایی پێناهێنرێ، بۆیه چاره‌سه‌ر ته‌نها به‌س ده‌نگ نه‌دانه به‌پارتی و به یه‌کێتی.
ڕووداوی دووه‌م: كوڕه‌كه‌ی حامدی حاجیغالی و پاسه‌وانه‌كانی له ملازمێك دهدهنرۆژی یه‌كشه‌ممه، كوڕێكی حامدیحاجیغالیلێپرسراوی مهكتهبیكۆمهڵایهتیی یه‌كێتی و ده‌سته‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی باوكی، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ملازمێكی هاتوچۆ له به‌رده‌م مزگهوتیحاجیجهمالدا له سلێمانی و لێی ده‌ده‌ن و سوكایه‌تیشی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی ئه‌و كوڕه‌ی حامدیحاجیغالی، تا ئێستا هیچ ئیجرائاتێكی به‌رامبه‌ر نه‌كراوه.
کوڕی به‌رپرسه‌كان و ده‌سته و پاسه‌وانه‌كانیان كاتێك پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی به پۆلیس‌و خه‌ڵك تر ده‌كه‌ن، دواتر هیچ ئیجرائاتێكی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت، یاخود بهلێخۆشبوونو پۆزش هێنانه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت، دوور له‌یاسا.
ئه‌وه‌ی زیاتر هاوڵاتیانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه كوڕی به‌رپرسه حیزبی و حكومییه‌كانی كوردستان، به شانازییكردن به پۆست و ده‌سه‌ڵاتی باوكیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكیی و سوكایه‌تی به‌هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت به پۆلیس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌پاسه‌وانه‌كانی باوكیانه‌وه.
رووداوی سێیه‌م : شوفێری محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سوكایه‌تیی به مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس دهكاتبۆیه زۆر پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که سوکایه‌تی قبوڵناکه‌ن و داوای مافی یه‌کسانی و یاسا ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێت که‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و ڕێزیان پارێزراو بێت ئه‌و ده‌نگ مه‌ده‌ن به پارتی و یه‌کێتی، چونکه ئه‌و 2 حیزبه ئه‌مه به‌رهه‌مه‌کانیانه، که خۆیان و کوڕه عه‌سابه و چه‌ته‌کانیان له سه‌رو یاساوه‌ن، شتێک نییه له کوردستان پێی بوترێت یاسا، یاسا ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یدا ئه‌سه‌پێت، که خه‌ڵکانێکی هه‌ژارن و خه‌ڵکانی ئاسایی، که که‌سی به‌رپرسیان نییه له ناو ئه‌م 2 حیزبه خۆسهپێنهرهیدا، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ئه‌م ڕه‌فتارانه‌یان به‌رامبه‌ر بکرێت و هیچ نرخێک بۆخۆیان دانانێن و حه‌ز ئه‌که‌ن به‌کۆیله‌یی بژین ئه‌وا با بڕۆن ده‌نگ بده‌ن به ئاغای تاڵه‌بانی و بارزانی و ببن به نۆکه‌ر و خزمه‌تکاریان، به‌ڵام من بۆیه له‌لای خۆمه‌وه، هه‌ڵوێستی ویژدانانه و مرۆڤانه وه‌رئه‌گرم ده‌نگ نایه‌م به‌م 2 حیزبه مافیایه و بۆ به‌دیهێنانی یاسا و سه‌روه‌ریی و یه‌کسانی و ئاسوده‌یی ئه‌ڕۆم ده‌نگ ئه‌ده‌م به لیستی گۆڕان، لیستی کاک نه‌وشیروان که‌سایه‌تییه‌کی پاک و خاوه‌ن مێژووییه‌کی پڕ سه‌روه‌ریی، که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یدا، وازی له هه‌موو پۆستێکی حیزبی هێنا و ووتی نا بۆ دزی و نایاسای و به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست