حكومەتی هەریم بەرە و هەپروون بە هەپروون بوون دەچیت
Sunday, 06/03/2011, 12:00
راپەرینی جەماوەری لەفیشەك كاریگەرترە بۆدلی پركینەی دكتاتۆ و تالانچیەكان.ئەوانەی لەگڤەی با سل دەكەنەوە و لە قاسپەی كەو و نەغمەی بولبولیش چونكە واتیدەگەن ئەمە نهینیەك بیت بۆفشارخستن و هەلمەت بردن بۆ سەر سیستەم و دەستەلات و دایەرە سەركوتكەرەكانى. لەم ریگایەشەوە دابمالرین لەتوانا و هیز و چەكەكانیان و دواتریش گوێكردن و بەسزاگەیاندنیان؟
ئەوەی ئەم بەرەبەیانە لەبەردەركی سەرای سلیمانی روویداوە ئاماژە بەو ترسەی رژیمە سەركوتكەرەكەی پارتی و یەكیتی دەكات و هەتاكو ترۆپك نارەحەتی و فریشك كەوتنیان دەردەخات وەلەكاردانەوەی ئەم هەموو ترس و دلەراوكی و نائارامیەیان هیدی هیدی بەرەو كاری توند و تیژتر و قیزەونتر هەنگاو دە نین و كرداری خویناویتریان لی رەچاو دەكریت,لەبەرئەوەی ئەم هەموو ئەزمونی چەندین رۆژەی هەریەك لەتونس و میسرو لیبیا نەبونەتە وانەیەك بۆ ئەم دەستەلاتەی هەریم تا عیبرەت و پەندی لیوەرگرن وەئەو 17 رۆژەی لە راپەرینی خەلكی كوردستانیشیان بەهەند وەرنەگرتووە وە ئەكریت بوتریت ئەگەرتائیستاكە حكومەتی هەریم بەنیازی ئەوەبیت بەم جۆرە رەفتار و كردارانەی خەلكی راپەریو چاوترسین و كپدەكات ئەوا دەبیت چاك بزانیت خۆی و حكومەتەكەی بەرەو هەلدیر دەبات و میللەتیش بەرە و شەریكی خویناوی و پرمەترسی دەبات و دواتریش كۆتایی خۆی بەدەستی خۆی دینیت, ئەوەی ئەمرۆكە بەلای دەستەلاتەوە گرنگە كپ كردن و چاوترسینكردنی دەنگی هەقی میللەتە ئەمەش بەتوند و تیژی و چاوسوركردنەوە و تۆقاندن و كوشتن و خوینرشتن نایاتەدی ؟ بەلكە بەوەلامی جددی و هەنگاوی جددی دیتە ئاراوە؟
حكومەتی هەریم بەداخەوە تائیستاكەش هیچ خویندنەوەیەكی نەبۆ راپەرینی گەلانی ناوچەكە و نەبۆ گەلی خۆشی نیە ئەم حكومەتە واتیدەگات بەهەندیك پینە و پەرۆ و وەعدی پرۆژە و پارە و پول هەلرژاندن كیشەكە چارەسەردەبیت و ریشەكیش دەبیت هەرچەندە بەداخەوە ئەمەشی نەكردووە تەنیا دوند و تیژی و هەرەشە و كوشتن نەبیت بەمەش ئەم حكومەتە ناحالی و ناتەواوە روو لەدەرگای تونیلیك دەكات تاریكە و ئەوسەری روون نیە واتە داخراوە و دەربازبونی نیە و تیایدا وەك شووشە لە بەرامبەر فشاری خەلكی ستەمدیدەی راپەریودا هەپروون بەهەپروون دەبیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست