که‌لتوری خێڵه‌کیه‌تی بتپه‌رستی کۆسپی سه‌ره‌کی ڕوخێنه‌ره بۆ کورد
Sunday, 24/03/2013, 12:00
کێشه‌ی کوردله هه‌وڵدانا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌میشه له مێژووی نوێیدا که‌لتوری خێڵه‌کیه‌تی بتپه‌رستی بووه‌ته هۆی دانانی کۆسپێکی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م شۆڕشه‌کانی کوردا، هه‌ر له دوای دابه‌شبوونی کوردستان له په‌یمانی جهڵدێرانی نێوان تورکه عوسمانیه‌کان و فارسه‌کانه‌وه له ساڵی 1639 ی زاینیه‌وه تا ئێستا.
هه‌میشه ئه‌م که‌لتوری باوک سالاریه بووه‌ته هۆی دانانی چه‌ندین کۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆساید‌و ئه‌نفال و قه‌ڵاچۆکردنی کورد. هه‌تا له سه‌ره‌تای پێکهێنانی حیزبه‌کان و کۆمه‌ڵه‌و حیزبی ڕزگاری و حیزبی هیواو و حیزبی شیوعی هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه له به‌ندی خێڵه‌کیه‌تی بتپه‌رستی خۆیان و کۆمه‌ڵگای کورد ڕزگارکه‌ن. هه‌تا حیزبی شیوعیش به‌شێوه‌یه‌کی خێڵه‌کیه‌تی حیزبایه‌تیان ده‌کرد و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی فه‌رمان بوون له مۆسکۆوه، هه‌روه‌ک چونه جه‌بهه‌ی نیشتمانی عێراق، بوون به جاش له ساڵی 74 / 75 دا. کورد وه‌ک میلله‌تێکی ناسکی عاتیفی، هه‌رکه په‌یوه‌ند بوو به هه‌ر سه‌رکرده‌و سه‌رخێڵ و حیزبێکه‌وه ئیتر تا مردن چاوپۆشیکا له هه‌ڵه‌کانیان و ده‌بێ دڵسۆزی بێ و بۆی بمرێ. هه‌تا دینداریشمان هه‌ر به عاتیفی بتپه‌رستی یه‌وه بووه، که له باوک و سه‌رخێڵ و که‌سایه‌تی ناوچه‌یی یه‌وه هه‌ستی دڵسۆزیمان ئاشکراو دیاره.
ئه‌م جۆره سیفاتی خێڵهکیهتیه چه‌سپاوه له خه‌ریته‌ی دی ئێن ئه‌یی کاره‌کته‌ری کوردا، و وادیاره زۆر زه‌حمه‌ته ڕزگار بوون لێی. هه‌وڵی ڕزگاربوونیش به خۆ زنا کردن خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیرکردن ده‌بێت، و عهقللیهتی خۆڕۆشنبیرکردن و خودانه خوێندنه‌وه و گه‌ڕان به شوێن ڕاستیه‌کانی ژیانا له که‌لتوری خێڵهکیهتیا زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌نجام بدرێ، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند فێربوون و زانابوون وه‌ده‌ست بێنی پیاده‌کردنیان زۆر کێشه‌دار ده‌بێ و که‌م که‌س هه‌یه گوێت لێبگرێ. له کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کی بتپه‌رستی وادا چه‌ندینمان تیا هه‌ڵده‌که‌وێ هه‌موو لێکدانه‌وه‌ی ئاینی و مارکسیه‌ت و ماوی و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی و نیتشه و چه‌ندینی تر شاره‌زایه‌و و له‌وانه‌یه زۆریانی وه‌ک قه‌سیده له‌به‌ربێ، به‌لام ئه‌گه‌ر کرداری پێنهکاو هه‌وڵ نه‌دا ئه‌و فه‌لسه‌فانه پیاده‌کا، بی که‌ڵک ده‌بێ و هه‌ر له ڕیزی پیاوه ماقوڵانی باوک سالاریدا دانیشێ چای دیژلهمهبخواتهوه چاکتره، چونکه ناوه‌ندی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکه هه‌ر ئه‌وجۆره که‌سانه‌یان به لاوه عاقلتر و به‌رزتره .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم بۆ ئه‌م باسه هه‌وڵی ڕێکه‌وتنه له نێوان په‌که‌که‌و ڕژێمی تورک‌دا، هه‌روه‌ک چه‌ندین له براده‌ران نوسین و بۆچوونی چاکیان بلاوکرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لیه، به‌لام زۆرمان له بیرمانه که له نێوان ڕژێمی سه‌ددام و کوردی باشوردا چه‌ندین جار هه‌وڵی ڕێکه‌وتن وه‌ک ناومان ده‌نا مفاوه‌زه هه‌بوو، له‌هه‌ر یه‌ک له‌م هه‌ولانه‌دا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ڕژێم باش بووبێ یان ننا هه‌ر به‌دروست بوونی قه‌راردان له‌سه‌ر لێدوان و هه‌ندێ ڕێکه‌وتن، هه‌موو به‌نده سیاسیه‌کان به‌رده‌دران، به‌لام له‌م لێدوانه‌ی نیوان په‌که‌که‌و ڕژێمی فاشی تورک‌دا لهوهناکا بۆ ڕێکه‌وتن بێ، هیوادارم من هه‌ڵه‌بم چونکه ئه‌مه ڕێکه‌وتنی خۆبه‌ده‌سته‌وه دانه.
سه‌رۆک ئاپۆ وه‌ک به‌ندێک که که‌س نه‌توانێ بیبنێ و بێگومان بین له ته‌ندروستی و له نزیکه‌وه لێدوانی له گه‌ل بکرێ و هیچ نه‌بێ هه‌ندێ له وته‌کانی تۆماربکرێ یا به فلیمی ڤیدیۆ تۆمار بکرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاسانکاریانه نه‌کرێ و بێگوومان ڕوون و ئاشکرایه که ڕژێمی فاشی تورکی درۆده‌کا، چونکه ئه‌م ڕژێمه ناسراوه نه‌ک ته‌نها به کورد به‌ڵکو هه‌موو جیهان ئه‌مه ڕژێمی لێدوان و ڕێکه‌وتن نیه، ڕژێمی جیاوازیگهری ئه‌فریقای خوارو زۆر شارستانی تر و مرۆڤایه‌تی تر بوون له هه‌موو ڕژێمه‌کانی تورک.
ڕێکه‌وتنێک که ئازادی سه‌رۆکی له گه‌لدا نه‌بی ڕێکه‌وتنێک ئه‌گه‌ر ئازادی زیاتر له 10 هه‌زار به‌ندی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر قه‌راری ئه‌وه بێت چه‌کداره‌کانی په‌که‌که نابێ له باکوری کوردستان بژین و ده‌بێت له باشور له جێگایه‌کدا دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی کۆماندۆی هه‌لیکۆپته‌ری تورک هه‌رکاتێک ویستیان دابه‌زن له‌سه‌ریان و هه‌موویان قهلاچۆکهن، و ئه‌ویش بکه‌ن به هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌روه‌ک 3 تێکۆشه‌ری کوردیان له پاریس تیرۆرکرد. ڕێکه‌وتنێک که قه‌راری کشانه‌وه‌ی له‌شکری تورک نه‌دا له کوردستان، ئه‌وه که‌ی ڕێکه‌وتنه، به‌لکو تسلیم بوونه؟ سه‌رۆک ئاپۆ له به‌رده‌ست تورکدایهوه به‌لای ڕژێمی جه‌نگه‌لی تورکه‌وه ئاسایی یه به‌ده‌رمان به ماده‌ی بێهۆشکه‌ر، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیانه‌وێ نوسینێک یا وتارێک به سه‌رۆک تۆمارکه‌ن یا نوسراوێک ئمیزاکهن.
تورک ترسنۆکانه هه‌وڵده‌ده‌ن فێڵ له کورد بکه‌ن، له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتووبن، به‌لام هه‌ر وه‌ک لای خۆمان له باشوور فێڵێکی گه‌وره‌مان لێ‌کرا له لایه‌ن هه‌موو زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات، به‌لام میلله‌ت هه‌ر وازی نه‌هێنا و واز ناهێنێ. هه‌روه‌ک له‌م ڕۆژانه‌دا جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی گه‌شته به‌غدا و بۆ وتووێژ له‌سه‌ر وه‌زعی سوریا و ده‌وری عێراق له‌م کێشانه‌دا و په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه و ته‌له‌فۆنی کرد بۆ مه‌سعودبه‌رزانی و پێی ووت: 'ده‌بێ بێگوومان بین له مانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی عێراق به یه‌ک پارچه‌یی.' ئاوایه ده‌وری ڕۆژئاوا‌و و تورکیاش هه‌ر ئه‌ڵقه‌له‌گوێی ڕۆژئاوایه، ئیتر به‌ته‌مای چی فڕوفێڵێکی تورک و فارس و عه‌ره‌ب بین؟ هه‌ندێ بۆچوونی ساویلکه‌ی کورد دڵیان به‌وه خۆشه که ده‌ڵێن 'وا ئێستا تورکیا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که کورد له باکوری هه‌یه‌و کێشه‌ی کورد هه‌یه، ئیتر کورد تورکی شاخاوی نیه. ئه‌وه 10 هه‌زار ساڵه کورد له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، له‌مێژوودا ئاشکرایه بوونی کورد ئیتر تورکی فاشی پێی خۆش بێ یاننا. ئه‌م هه‌وڵه‌ی تورک وادیاره بۆ دروستکردنی دوبه‌ره‌کی بێت له‌نێو کورده‌کانی باکوردا، له‌وانه‌یه تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتووبێ، به‌لام ئه‌م ویستی مان و بوونه ویستی میلله‌تێکه زیاتر له 30 ملیۆن و 'براده‌رانی باکور نه‌ده‌بوو پیوهندیکهن به‌به‌ندکردنی سه‌رک ئاپۆوه به‌ته‌نیا، ئاسایی ده‌بێ له ڕێکه‌وتنێکدا هه‌رده‌بێ ئازادبێ'، چونکه ئه‌و ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌که گه‌ر بمێنێ یاننا کورد هه‌ر ماوه هه‌ر ده‌مێنێ و وازناهێنێ له هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی مرۆڤ که له ئه‌نجامدا وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ.
من له زووه ئه‌م بۆچوونه م هه‌یه کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد ته‌نها داگیرکه‌ران نیه، کێشه‌مان زل هێزه‌کانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌گینا داگیرکه‌ران ترسنۆک و دزو جه‌رده‌ن، یه‌کیه‌تی کورد چاکترین چه‌که بۆ دژایه‌تیان. ئاوا ئه‌وه 90 ساڵه زلهێزه‌کان بوون به دیکتاتۆری کورد و به‌زۆری ئه‌وان ولاتمان دابه‌شکراوه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بێ داگیرکراو و ژێردهستهبین هه‌ر به ویستی ئه‌وانه، ژێرده‌سته‌یی ئێمه‌یان ئاسایی کردووه بهژێرپێ خستنی مافی مرۆڤ و ئه‌مه هه‌میشه تهڵخێکی چڵکن و ناشیرینه له مێژودا به‌ناوچه‌وانیانه‌وه، پێیان خۆش بێ یاننا ڕۆژێک ده‌بێ هه‌ر ده‌بێ سه‌ربه‌خۆبین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست