کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تەحەدا دەكەین نەك ئامێرو كەرەستەى تەندروستى , یەك دانە دەرزیش لەلایەن وەزارەتەوە درابێت بەسەنتەرى نەزۆكى شارى سلیمانى

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1322 بینراوە


بەناودكتۆرێك دوو پرسیارى ئاراستەى وەزیرى تەندروستى كردووە و سەرەتاش باسى خراپى بارودۆخى تەندروستى هەرێم و داتا دەكات كە بەرەو دواوە چووە , ئێمە وەك ڕاگەیاندنى وەزارەتى تەندروستى زۆر بەكورتى وڵامى ئەو بەناو دكتۆرە دەدەینەوە , سەرەتا دەڵێن ئامارى وەزارەتى تەندروستى و داتاكان لەبەردەستدان و لێرەوەش ڕایدەگەێنین هەموو كەناڵەكانى ڕگەیاندن و سەرجەم رۆژنامەنوسان و چاودێرانى تەندروستى بابفەرموون بۆ وەزارەتى تەندروستى و بەدواداچون بكەن ئەوكاتە ڕاستیەكان دەردەكەوێ , ئەمە لەلایەك سەبارەت بە دوو پرسیارەكەى ئەوبەناو دكتۆرەش دەڵێن :

1_ ئەگەر بە شێوەى قاچاخ لەهەرێمى كوردستان دەرمانى خراپ بەرەو بەغدا بچێت ئەوا یەكەم شت لە ئەستۆى لایەنە ئەمنییەكانى هەرێمە كەچۆن بەقاچاغ دەرمان دێتە ناو هەرێم و دووەم لەئەستۆى لایەنە ئەمنیە كانى حكومەتى بەغدایە چۆن دەرمان بەقاچاخ دەچێتە ئەوێ , وەئێمە پێمان وایە رێژەى قاچاخ ڕێژەیەكى زۆرنییە ئەگەر هەشبێت لەلاى خۆیانە لەبەغدا نەوەكو لەلاى ئێمى لە هەرێمى كوردستان .

2_ ئێستا لەهەرێمى كوردستان كۆمپانیاكانى هێنانى دەرمان و كەرەستەى تەندروستى تەواو كۆنترۆڵ كراون هەمویان لە كوالیتى كۆنترۆل تۆمار كراون و رێنمایى وەزارەتى تەندروستى هەرێمیان بەسەردا چەسپاوە و هەركۆمپانیایەكیش بەپێى ڕێنماییەكانى وەزارەتى تەندروستى كارنەكات كۆمپانیاكەى دادەخرێت .

3_ لەوەتەى حكومەتى هەرێمى كوردستان هەیە بە هەموو كابیینەكانى پێشوى تائێستا بەقەد ئەم كابینەیەى ئێستا كۆمپانیاكانى هێنانى دەرمان و ئامێرى تەندروستى گوشاریان لەسەرنەبووەو ئێستا تا ڕادەیەكى زۆرباش كۆنترۆڵ كراوە .

4_ تەحەدا دەكەین نەك ئامێرو كەرەستەى تەندروستى , یەك دانە دەرزیش درابێ بە سەنتەرى نەزۆكى شارى سلیمانى , ئەگەرئەو بەناو دكتۆرەش ڕاست دەكات با بفەرموێت بیسەلمێنێت .

5_ ئێستا دوو سەنتەرى نەزۆكى لەشارى هەولێرهەیە و كەرتى تایبەتە , خزمەتى بەرچاویان پێشكەش كردووەو تا ئێستاش نزیكەى شەست منداڵ لەرێگەى بلورە منداڵ (اتفال انابیب) لەدایكبوون و كارى زۆر باش و گەورەیان كردووە , لەشارى سلیمانیش بەهەمان شێوە كراوەتەوە , وەزارەتى تەندروستى لەڕووى مەعنەوییەوە پشتگیریان دەكات و چاودێریشە بەسەریانەوە , وەلەچاو ووڵاتانى دەوروبەر بەنرخێكى زۆر هەرزانتر كاردەكەن و خزمەتى باشیان پێشكەشكردووە .

لەكۆتاییشدا هیوادارین هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و دەرخستنى ڕاستییەكان و خزمەت بەمیلەتەكەمان كاربكەین .






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)