کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆج ئالان: پرۆژەى (AKP) پرۆژەى پاكتاوكردنى كوردە

Saturday, 11/06/2011, 12:00


ئۆج ئالان لە دواین دیداریدا بەر لە هەڵبژاردنەكانی (12/ى حوزەیران) ئاماژەی بە ئامانجی دامەزراندنی (AKP) بۆ پاكتاوكردنی كوردانی هەڵسەنگاند و وتی:
كودەتای (AKP) لە ئارادایە، كودەتای ئیسلامی میلیگەرا لەوانەی پێشوتری خۆی زیاتر مەترسیدارترە.
ئۆج ئالان لە دیدارەكەیدا رادەگەیەنێ:
پێڤاژۆكە پێویستە لەسەر بنەمای چارەسەری بە دەستوری بنەڕەتی، یاخود لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك بە ئەنجام بگات. ئۆج ئالان، وتەكانی سەرۆك وەزیر رەجەب تەیب ئەردۆغانی بیر هێنایەوە و وەك، پرۆژەیەكى شێتانە بەناوى كرد و وتی: ئاشكرایە كە لە بابەتی پاكتاوكردنی كورداندا كردەوەیەكی شێتانە دەكات. لەبەر ئەوەی ئاگاشی لە هێزی شاراوەی پشتیشیەوە هەیە. بە پرۆژەی شێتانە، وەك ئەوە وایە گاڵتە بە مرۆڤ بكات.
ئۆج ئالان دەڵێت: (AKP) پارتی چارەسەری نییە، لەو رۆژەی دامەزراوە و بەدواوە دەیەوێت بزوتنەوەی كورد پاكتاو بكات. یەكێك لە ئامانجەكانی دامەزراندنیشی هەر ئەوەیە، لە ساڵی دوو هەزار بەدواوە (AKP) كودەتای خۆی پیكدێنی و هێزیش لەو كودەتایەوە وەردەگرێت، هەوڵدەدات كوردان پاكتاو بكات، لەگەڵ ئەمەریكا رێككەتووە و كودەتای خۆی پێكدەهێنێت، كودەتای نوێی ئیسلامى میلیگەرا لە كودەتای نەتەوەپەرەستی قوڵتر و مەترسیدارترە و بەرێكخستن كراوترە.
ئۆج ئالان، هەوروەها سەرنجی راكێشایە سەر رۆژنامەی (زەمان) كە زمانحاڵی كودەتای ئیسلام و میلیەتگەرا دەكات و وتیشی: لە بەرامبەر خزمەتكردنی سیاسەتی وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئینگلستاندا، (AKP) لەسەر دەسەڵات دەهێلێرتەوە و بابەتەكەی بەم شێوەیە زیاتر هەڵسەنگاند: (AKP) نوێنەری ئەمەریكایە لە (50) وڵاتی موسڵماندا. لە بەرامبەر هەموو ئەو خزمەتانەدا بۆ پاكتاوكردنی كوردان مۆڵەتی لە ئەمەریكا وەرگرتووە (AKP) پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەوروپاشدا باشتر كرد. لەو بابەتەشدا ئیدی ئاسودە بوون، ئیدی پشوییەكیان وەرگرت. لە ئەنجامدا هەوڵدەدەن چارەسەریەكی بێ (PKK)، بێ من پێكبهێنن، ئەوان هەوڵیاندا و هەوڵیش دەدەن كە (PKK) بە لای خۆیاندا بكێشن، (BDP)ەش بكەنە كلكیان، منیش لیرە لە هەلومەرجێكدا بهێڵنەوە و بەرێی بەكارهێنان بمكەنە بەشێك لە چارەسەری. لەدژی هەموو ئەوانەش دەبێت رێكخستنێكی بەهێز و گەورە دروست بكرێت.
لەبەردەمماندا ئەڵتەرناتیڤی چارەسەری بە دەستوری بنەڕەتی دیموكراتیك، یان لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك و پێكهێنانی كاروانی خۆمان و دیاریكردنی چارەنوسی خۆمان بە دەستى خۆمان، هەیە. داخوازیمان بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك داخوازیەكی حقوقیە، ئەوەش بە تایبەت لە مەرجەكانی بەڕێوەبردنی هەرێمی ئەوروپادا دەستنیشان كراوە. پەیوەندی نێوان كورد و تورك ڕەوشی دەست لێبەرنەدراوە. گەر پێكەوەبوونی نوێ بێتە ئاراوە، دەبێت ببێتە زەواجێكی ئازاد و وەك تێكڵی هاوبەشی نیوان ژن و مێردە. لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتەنەكانیدا ئۆج ئالان ئاماژەی بە ئیفادەدانی (كەنان ئەڤرەنی) ئەندازیاری كودەتای سەربازی (12/ی ئەیلول)ی ساڵی (1982)دا و وتی: (AKP) لە (12ئەیلول)ى نەپرسیەوە. ئەوانەش هەموو پرۆپاگەندەن، فێڵن. ئیفادەدانی ئەڤرەن دەرەنجامی سیناریۆیەكی پیشتر ئامادە كراوە. ئەڤرەن بە دڵی خۆی ئیفادە دەدات.
ئۆج ئالان وتی ئەو بۆ چارسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد لە هەوڵداندایە و، لەسەر ئەوەش وشیاری دا، ئەگەر ئەوە پێك نەیێت هێرشەكان زیاتر دەبن.
ئاماژەی بەوەدا رێبازی بەرخودانی، شتێكی نوێ نییە، ئەگەر هێرشێكی سەرتاسەری پێك بێ، پاراستنی رەوا حەق و مافێكی رەوایە. ئۆج ئالان هەروەها رایگەیاند دەبێ پەرە بە شێوازی سیاسەتی دیموكراتیكانە بدرێ و دەبێ مەیدانی ئازادی وەك تەحریر ئاوا بكرێ. رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆج ئالان وتی، ئەو بۆ چارسەر دیموكراتیانە كار دەكات، دیدارەكانی ئیمرالیش بەو ئامانجە پێك دێن.
بەر لە (15/ى حوزەیران) دیدارێكی تر ئەنجام دەدرێ، بەڵام هێشتا ئەو دیدارە پێك نەهاتووە.
ئۆج ئالان لە درێژەی هەڵسەنگاندنەكەیدا پرسیار دەكات و دەڵیـت لە بەرامبەر رووداو و ئەگەری پێشهاتەكان چەند ئامادەن؟ داخۆ دەكرێ لە بەرامبەر مەترسیەكانی سەر گەل، بەرگرى بكەن ؟ و دەڵێت: هەلومەرجی قەندیل جیاوازە، هەلومەرجی سیاسەتی دیموكراتیی جیاوازە ، هەلومەرجی منیش جیاوازە ، زیاتر خۆیان سیاسەتی چارسەری دەتوانن دەست نیشان بكەن، هەوڵ بدەن كە ئەو سیاسەتانە بەجێ بێنن، لەو هەلومەرجەدا ناتوانم رێبەرایەتی كردەیی بكەم، من لێرە پەرە بە ئاگربەست نادەم، ئەوەی من دەیكەم، پشتگیریكردنە لە چارسەری دیموكراتیك و دەستوری. وێرای ئەو هەموو هەوڵانەی من بۆ ئاشتی و نیازپاكی، كاربەدەستى وڵاتێكی ئەوروپی من بە دكتاتۆربوون تۆمەتبار دەكات، ویرای ئەو هەموو هەواڵانەم بۆ چارسەری، نابێ تۆمەتبار كردنم وەك دكتاتۆر قەبوڵ بكرێ.
ئۆج ئالان بیری هێنایەوە كە ئەو لایەن گلادیۆی سەر بە ناتۆوە هێنرایە ئیمرالی، سەرنج بۆسەر دۆخی گیراوی بارمتەیی خۆی رادەكێشێ و دەڵێت:
داخۆ چ بە سەری بارمتەیەك دەهێنرێ ؟ یان لە بەرابەر هێز و كەسایەتی سیاسیدا ئەوەی دەخوازرێ بەجێ بێنرێ و ئازاد بكرێ، یان مەرجی بەجێ ناهێنرێ و لە دۆخی بارمتەییدا دەكوژرێ، یان پوچ دەكرێ، بەڵام من مۆڵەت بەوە نادەم لێرە پوچم بكەنەوە.
(AKP) هەوڵ دەدات كە (BDP) بە خۆیەوە ببەستێتەوە و بیكاتە كلكی خۆی بۆ ئەوەی كە پاكتاوی بكات، بەڵام ئەو ئامانجەی ئەو سەرناكەوێ، لەبەرئەوەی كە تاكە هێزی كە لەبەرامبەر (AKP) بەرخودانی دەكات كوردن، (AKP) بۆ ئەوەیە كە هێندە بێزار و توڕەیە.
ئۆج ئالان وشیاریدا كە ئەگەر پەرە بە چارەسەری دیموكراتیك و دەستوری نەدرێ، ئەوە هێرشەكان زیاتر دەبن، كاتێكیش هێرشی سەرتاسەری ئەنجام بدرێ، ئەوە پاراستنی رەوا مافێكی بنەڕەتیە.
دەبێ هیچ كەسێك خۆی نەكاتە مەڕی قوربانی بۆ سەربڕین، دەبێ قوڵایی ستراتیژی هەبێ، هەڵوێستێكی ئایدۆلۆژی و رێكخستنی هەبێ، بێ ئەو هەڵوێستانە فیداكاری هیچ كەسێك ناتوانێ تەنیا خۆبەخۆ و بە دروستی لە ژێر ئەو باری ئەو كێشانە ڕاست بێتەوە، ئەوانەی بڕیاریان داوە كە گەریلایەتی بكەن، دەبێ بزانن و مێشكی خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بكەن، ئەوانەی گەریلایەتی دەكەن نابێ لە یاد بكەن ئەوان رۆژی (24) كاتژمێر گەریلان.
ئۆج ئالان رایگەیاند كە هەمان دۆخ و رێباز بۆ گۆڕەپانی سیاسەتی دیموكراتیكیش پێویستە، دەبێ هەموو كەسێ تێكۆشانێك بكاتكە شایانی شۆرشگێڕى بێت، مەترسیەكە زۆر گەورەیە، مەترسیە تەنیا بۆ باكور نییە، بەڵكو بۆ باشور هەمان مەترسی هەیە.
ئۆج ئالان وتی كارێكتەری قۆناغەكە، كەم و زۆر ڕوون بۆتەوە، ئاشكرایە كە (AKP) كار بۆ بونیادنان و چەسپاندنی هەژەمۆنی خۆی دەكات. ئۆج ئالان وەڵامی هێرشەكانی (AKP)شی بۆ سەر نوێژی مەدەنی دایەوە و ڕایگەیاند كە دەمامكی (AKP) لە مەسەلەی ئیسلامییەتدا دەركەوت و هەر بۆیە ئەوەندە لێمان بە كینن. (AKP) زیاتر بە دەمامكی ئاین سیاسەتی پاكتاوكردن بەڕێوە دەبات، لەبەرئەوەی دەمامكەكان هەڵدەماڵێن بۆ ئەوەشە هێندە توڕە و كینیان لەبەرامبەرمان هەیە. لە راستی دا (AKP) هیچ پەیوەندیەكی بە ئاینەوە نییە، دەمامكی پارتى كۆمارى گەل (CHP) نەتەوەپەروەریە، دەمامكى پارتى بزوتنەوەى نەتەوەپەرەستى(MHP)ش نەتەوەپەرستییە و دەمامكی (AKP)ش ئیسلامییە، توڕەیی ئەو پارتانە لە ژێر ئەو دەمامكانەدا خۆی دەشارێتەوە و سیاسەتی چەپەڵ بەڕێوە دەبەن، لەبەر ئەوەی دەمامكی ئیسلامیمان لە رووی (AKP) هەڵماڵی بۆ ئەوەیە هێندە لێمان توڕەن، لەم ماوەی دواییەدا هێرشی سەر من، (BDP) و بزوتنەوەی گەلی كورد دەكەن و چەواشەكاری دەكەن، لە بنەمای ئەو هێرشەدا ئەو نارەحەتیە هەیە. ئۆج ئالان لە دواترین دیدارى پێش هەڵبژاردنەكان سەرنجی بۆسەر ململانێی ئیسلامی راستەقینەی مەدینە، ئیسلامی دەستەڵاتداری راكێشا و رایگەیاند كە (AKP) نوێنەرایەتی ئیسلامی دەستەڵاتدار دەكات لەسەر ئەوەش وتى: ئیمە رێزمان بۆ بیروباوەڕ هەیە، نرخیان پێ دەدەین لە بەرئەوەی نرخی پێدەدەین چەمكی ئیسلامی ساختەی (AKP) قەبوڵ ناكەین و لە دژی تێدەكۆشین، ئێمە ئسیلامیەتی مەدینە گرنگ دەبینین، كاتێ موسلمانەكان سەرەتا چوونە مەدینە مزگەوتیان نەبوو، موسلمانان ئەو كاتەی مەدینە سەرەتا لە ژێر سێبەری دارخورماكاندا و پاشانیش لە ژێر سێبەری ئەو خانوانەى كە دروستیان كردبوو و پاشان لە مزگەوتەكان پرسەكانی خۆیان تاوتوێ دەكرد و هەوڵی چارەسەر كردنیان دەدا. ئیسلامیەتی مەدینە ئیسلامیەتێكی كۆمەڵگەیە، ئیسلامیەتێكی كۆمەڵایەتیە، ئیسلامیەتێكە كە پشتوانی و پشتگیری تێدایە، چەمكی (AKP) بۆ ئیسلام ئیسلامی دەستەڵاتدارییە، ئیسلامیەتی معاویەیە، ئیسلامی ئۆمەوییە، ئێمە لە دژی ئیسلامی دەستەڵاتپەرستین، ئەوەی ئێمە دەمانەوێ بیكەین ئەوەیە، دەمانەوێ ئیسلام بە پێی هەلومەرجی رۆژی ئەمرۆ بەجێ بێنین. هەروەها شتێكی وەك بانگدان بە كوردی راست نیە، ئەوەی گرنگە جەوهەری ئیسلام خۆیەتی، ئێمە بەو گەوهەرەوە سەقاڵ دەبین. ئێمە رێز لە هەموو بیروباوەڕییەكان دەگرین و بایەخیان پێدەدەین، هێندەی ئەوەی كە لە دژی ئیسلامی ساختە توڕەین، ئەوەندەش نرخ و بایەخ بە ئیسلامی ڕاستەقینە دەدەین. ئۆج ئالان بانگی لە لایەنەكانی وەك حزبوڵا، موزتەزعەف دەر و مەزلوم دەر كرد و وتی: كێشەمان لەگەڵ بیر و باوەڕی ئەوان نیە، بە پێچەوانەوە ئێمە رێز لە بیروباوەڕیان دەگرین بایەخیان پێدەدەین، دەبێ ئەو لایەنانە خۆیان نەكەنە داردەستى ئیسلامیەتی ساختەكار، لە قۆناغی رابردوودا بە شێوەیەك بەكارهێنرا، دەزانرێ ژێتەم -دەستگای هەواڵگرى سەربازى- ئەوانی چۆن بەكارهێنا. لە قۆناغی نوێی شەڕدا ئەگەری ئەوە هەیە (AKP) هەوڵ بدات بەكاریان بێنێ. دەبێ نەبنە داردەستى گەمەی چەپەڵ، دەبێ یەكتر كوشتن روونەدا، دەبێ راگیڕێ، من ئەو بیروبۆچوونانەی خۆم دەربارەی ئەوان، دڵخواز و دروستانە ئاراستە دەكەم، ئەو لایەنانەی باسیان دەكەم دەكرێ بچنە لای كۆنگرەی كۆمەلگەی دیموكراتیك (KCD) كە گوزارە لە خۆیان بكەن، دەكرێ هاوكاری كاروكاری (KCD) بكەن.
ئۆج ئالان سەرنجی بۆ سەر رۆڵی پارتی چەترئاسا و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی (KCD) راكێشا و وتی ئێمە لە قۆناغێكی مێژوویی داین و بۆ هەڵبژاردنیش پەیامیدا. سڵاویشی لە هەموو كەسێك كرد كە كاروباری هەڵبژاردن بەریوەدەبەن و وتی، من لەو باوەڕەدام كە تەواوی گەلەمان و لایەنە دیموكراتیەكان، شۆڕشگێر‌ و سۆسیالیستەكان لەم هەڵبژاردنەدا ڕۆلی مێژووییان لەسەر شانە. گەر (AKP) گوێی بە چارەسەری دیموكراتیك و دەستوری بنەڕەتی نەدات ئەو كاتە دۆخی شەڕ‌ دێتە ئاراوە، لە دۆخێكی واش دا كورد لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك كۆمەڵگەی خۆیان بونیاد دەنێنەوە.
ئەگەر پەرە بە چارەسەرى نەدرێ ئەوە ئەو شەڕەی كە بەرپا دەبێت نابێتە شەڕی كورد و تورك، قۆناغێكی شەڕ لە نیوان هێزی دیموكراتیك و خۆسەر و هیزی (AKP) هەژمونی دەستەڵاتداری دەست پێدەكات. ئەو شەڕە پێدەچێ سەرتاسەری توركیا بگرێتەوە. كاتێ من ئەوانە دەڵێم هەڕەشە لە كەس ناكەم، پشتڕاست بە ئەزمونەكانم و ئاماژە سۆسیۆلۆژیەكانم ئەوە دەڵێم. ئۆج ئالان وتی سۆسیالیست، كلتور و باوەڕیە جیاوازەكان دەبێ بێنە لای یەك و بەپێی چەمكی نەتەوەی دیموكراتیك خۆیان رێكخستە بكەن.
دوای هەڵبژاردنەكان رێگاى ئەو هەوڵدانانە پارتی چەترە، لەو مەسەلەیەدا بار دەكەویتە سەر شانی هەموو كەسێك هەوڵەكانمان بۆ پارتی چەترئاسا لەسەر بنەمای چەمكی نەتەوەی دیموكراتیكە، ئەو هەوڵە وەك بەرەیەكە كە بە رێبازەكانی دیموكراتی سیاسی فشار دێنێ، لە پێناوی چارسەری دەستوری بنەرەتی دیموكراتیكدا.
ئۆج ئالان سەبارەت بە رۆڵی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی وتى: (KCD) دەتوانێ كاروباری دیموكراتیزەبوون و یەكێتی نێوان كوردانی توركیا و بەشەكانیتر بەڕێوەبەرێ، هەروەها دەكرێ كاروباری دەستوری بنەڕەتی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیكى كوردان بەڕێوەببات، هەروەها لە دۆخی ئەگەری شەڕدا كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك دەكرێت بە رۆڵی ناوبژیوانی دەوڵەت و كوردان هەڵستێ، دەتوانێ كاروبارێكی بە كاریگەر بەڕێوەبەرێ.
ئۆج ئالان وتی هەڵبژاردنی (12 حوزەیران) مێژووییە و پەیامی خۆشی بۆ هەڵبژاردن وەها دا: ڕۆژانی داهاتوو مێژوویین، تەواو لەو باوەڕیەدام كە گەلەكەمان و لایەنە دیموكراتیك، سۆسیالیست و شۆڕشگێران لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵێكی مێژوویی دەكەوێتە سەر مل، گەلەكەمان خاوەنداری لە دەنگەكانی بكات، سڵاو لە تەواوی مەیدانەكانی كاروباری هەڵبژاردن، گەلەكەمان، لە پاڵێوراوی بەرەی رەنج دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لەو تیكۆشانەدا.
ئۆج ئالان دەربارەی (روحا) و ئەو گەمانەی لەسەر ئەو شارە دەكرێ وتی: دەبوو كە چوار پالێوراو لەوێ هەڵبژێردرێ سەربەخۆ وەك ولاتێكە دەبێ داكۆكی لەو زەوی و خاكە بكرێ، بەهۆی پێكهاتەی ئاینیەكەیەوە، هەوڵ دەدرێ كە گەمە لەسەر ئاین بەڕێوە ببرێ، دەبێ كاروباری خۆییانە (روحا) بۆ رێكخستبونی دیموكراتى هەبێ.
ئۆج ئالان سڵاوی لە (ویداد توركالی) كرد و لەسەر كوردانی باشوری رۆژئاوش وتی:
كورد دەكرێ لەسەر بنەمای یەكێتی دیموكراتیك دڕێژە بە تێكۆشانی خۆیان بدەن، دەكرێ لە دژی هێرشەكانی ئیمپریالیست هێزی پاراستنی رەوا ئاوا بكەن، ئەو نەك لە دژی ئەسەد نە لە دژی خۆ، دەبێت ببنە هیزێك لەدژی هێرشە ئیمپریالیستەكان، كاتێ كورد هیزی خۆی دامەزرێنێ، دەبێ لەسەر بنەمای دژبەری نەبێ، بەڵكو لەسەر بنەمای رێكەوتن و دیالۆگ دیدار ئەنجام بدەن، سڵاو لە گەلەكەمان لە رۆژهەڵات و باشوری كوردستان دەكەم، بە بۆچی من دەبێ یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتیك پێك بێنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە