کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەفریقاو گشت ئازادی خوازان لەشیوەنی ماندێلادان.. ئێمەش لەهەمان ساتەوەختدا لەپرسەو شیوەنی گەرمیانداین

Sunday, 08/12/2013, 12:00

1571 بینراوە









ئەوەی کەمایەی سەمەرەیە لەم هەرێمە بێکەسەدا هەموان کەسی بێکەسن ئەگەرکەسی کەسداربێ وابەبێکەسی تیرۆرناکری لەکاتێکیشداهەموان خۆیان ئەکەنە کەسی بێکەسەکان کەچی هەربێکەسەکان بێکەس دەمێننەوە .


لەشەهید کردنی کاوەگەرمیانیدا جاریکیتر کوردستان هەوری سورو بارانی خوین ئاودامانی ئالکردەوە . هێشتا هەوری بارانی خوێن لەسەرئاسمانی بابە گوگور نەرەویی بۆوە تۆفانو هەوروبۆرانی ڕەش بالی بەسەر شاری قەڵاومنارەشداکێشاو دەریایەک لەخوێنی چاوانی جگەرسوتاوان تێکەڵ بون بەدەریای خوێنی ئاڵی سەردەشت عوسمان . شەپۆلی خوێنی بەناهەق رژاوی گەرمیانو کوێستانەکانمان بونەتە جۆگەی ئاودێری بۆ بوسەرلەنوێ سەوزبونەوەو ڕەگ داکوتانو بەرزبونەوەی قەدوبەلهاوێژی داری ئازادی . چونکە هەروابوە داری ئازادی بەخوێن یاونەدرێ هەرگیز بەرناگرێ . گوڵیش تادەرگای زوڵمو زۆرداری ئاوادای پۆشێت ناگەشێتەوە . ئەوانەی ئەمرۆ لەدەسەڵاتدان ئەوزاڵمانەن کەگشت دەرگاکانیان لەسەر ئازادی قفڵ داوە بۆیە ئیتر کاتی ئەوەهاتووە ئەگەر ئەودەرگایانە چەندە پۆڵایینیش بن دەبێت هێزی گەل پۆڵاشکێن بێتو دەرگای پۆڵایینی لەسەرداخراوی ئەم دەسەڵاتە لەبنەوەولە رەگو ڕیشە هەڵکەنێ بۆئەوەی چیتر نەوەکانمان تیرۆرنەکرێنو جەرگی دایکو باوکو ژنو مناڵەکانیان نەسوتێنرێن بەدەستی ئەم دەسەڵاتدارە بێباکانەوە کەلەسەر خوێنی نەوەکامان وەک دراکۆلا بەردەوامی ئەدەن بەژیانی پرلەسەرشۆریو خیانەتیان . وەنابێت چیتر بروابەو قسەو درۆودەلەسەو فرمێسکە تیمساحیانەیان بکەین کەدەیرێژن بۆ قوربانیەکان . سەرۆکی هەرێمو سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانو گشت دەستەوتاقمە مافیاییە میلیشیادارەکان نەیەن داوی ئاشکراکردنی بکوژی کاوە بکەن . چونکە ئێمە تەنها کاوەمان شەهید نەکراوە . بابکوژانی عبدولستارو سۆران و سەردەشت و گەرمیانەکانمان رادەست بکەن کە لەبن دەستی خۆیانداحەشاریان داونو ئەیان لەوەرێنن بیەنە دەست دادگاو بەسزای گەلیان بگەیەنن . من لێرەدا ئەوەنەی گلەییم لە خۆمانە گلەییم لەم دەسەڵاتە دزو خائینو میلیشیاییە نیە چونکە ئەوە بێدەنکی رابردوی ئێمەیە کەوادەکات ئەمانە بەردەوام بن لەدەسەڵاتداو بەئارەزوی خۆیان تەراتێن بکەن بەناو ژیانمانداو ڕۆژی روناکیان لێکردوینەتە شەوەزەنگ بۆئەوەی بەرپێی خۆمان نەبینین . بۆیە دەبێت بۆنەهێشتنی ئەم نادادپەروەریەو دابین کردنی ئازادی خۆپیشاندانی سەرانسەری رابگەیەندرێت . وەئەگەر ترسی ئەوەهەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە توندوتیژی بکرێت کەئێمە هەرگیز لەگەڵ توندوتیژیدانین وە نامانەوێت یەک قەترەخوێنی هاوڵاتیانمان برژێنرێت چ لەئێمەو چ لەدەسەڵات چونکە لەکۆتاییدا هەموان هاوڵاتی ئەم کوردستانەین . ئەوائەتوانرێت مانگرتنی سەرانسەری ڕابگەیەنرێت تادەسەڵات بگوژانی هەمو شەهیدەکانی کۆنو نوێمان بۆئەداتە دەست دادگایەکی بێلایەن کەمیلەت خۆی دادوەرەکانی دیاری بکات . بروابکەن ئەگەر وانەکرێت ئەوابەردەوام هەوری رەشو خوێن باراین لەئاسمانی کوردستاندا نارەوێتەوە .
لەکۆتادا سەربەرزی و نەمری بۆشەهیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازیە




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)