ئەی.............. وەتەن
Monday, 03/03/2014, 12:00
2263 بینراوە
سڵاو لە یادی شاعیری گەورەی کورد .... بێکەس
ئەی وەتەن
سەردەمێکە
نەوەکەت بێ چارەیە
دەردی دڵمان
هەمان دەردە
دەردی بووجەو
پارەیە
بەڵام
ئەوەی مەخسەرەیە
نەوت دەڕواو
مووچە نیە
چینێک ورگ زل
ژووری دۆلاریان
هەیە
چینێک هەژار
پارەی ژەمێکی
نییە
گەنجەکانت
بەش خوراو
بەپێشمەرگە وقوتابی
کەرەسی
ناو ماڵ دەفرۆشن
تا کرێی مانگێ
بدەن
چینێک لە پال
بەندی یاسای
قوڵ بڕینە
بوونە.... ملیاردێر و
گاڵتە بەمافت دەکەن
پێمان دڵێن
ئێمە مووچەتان
ئەدەین
بە مەرجی مل کەچمان
بن
هەر بۆئێمە دەنگ
بدەن
پێمان دەڵێن
خۆ ڕاگر بن
بۆ مووجە سەر نەوی
نەکەن
دەمێکە سەرنەوییە
لە بەر دەرگاتە وەتەن
باشە خۆتان
خۆڕاگر نین
هەر رۆژمۆڵێک
دروست دەکەن
ژێر خانەکان
بکەنەوە
پارەی نووستوو
هەڵدەنەوە
هەر بۆ جارێک
لە پاداشی گەلحۆییمان
مووچەی مانگێکمان
بدەن