کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەركوكی گری شۆرش, هەتاكو كەی بیدەنگی؟

Monday, 21/02/2011, 12:00



    بۆسەرجەم چین و تویژەكانی جەماوەری تیكۆشەرو خەباتكار و چەوساوەی شاری خەبات و تیكۆشانی رزگاری و ئازادی, شارەكەی ئالتونی رەش و شاری مامە ریشە و شاری قەلای بەرخۆدان و تیكۆشانی نەپچراوەی ریگای ئازادی؟ جەماوەری ستەمدیدەی باوەگورگوری خیر لەخۆنەدیوی دەستی بەعس و دەستەلاتی دز و گەندەل و دكتاتۆری كوردی ئەركی میژووی و نیشتمانی سەر شانمانە لەم رۆژە میژوویەدا وەك پلنگ ئاسا بیینە سەرشەقام و پشتگیری لە براكانمان و خوشكانمان و خزمانمان بكەین لەشارەكانی سلیمانی و كۆیە و شەقلاوە و سەرجەم شارەكانتر لەپیناو ناچاركردنی دەستەلاتی بەناو كوردی و ملكەچ پیكردنی لەئاست داوا رەواكانی جەماوەری راپەریوی كوردستان و بەدیهینانی ئامانج و خەونەكانیان كەخەونی هەموو كوردیكی دلسۆز و بەشەرەف و خاوەن هەلویست و ئیرادە و ویژدانە ,پیویست دەكات زۆر جەریئانە و بیباكانە و نەترسانە داواكانمان بەشیوازی دیموكراتیانە و هیمنانە لەخۆنیشاندانیكی جەماوەریدا بەرجەستەبكەین و برژیینە نیو شەقام و كوچەكانی شاری كەركوك و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆسەرجەم داوا رەواكانی جەماوەری كوردستان و ئیراق دەرببرین.
   بۆ پیشەوە لەپیناو دەستەبەركردنی سەرجەم ماف و داوا رەواكانی جەماوەری كوردستان.
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە