ده‌سه‌ڵاتێك بۆڕوخاندن،جه‌ماوه‌رێك بۆ ڕاپه‌رین
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
زۆرن ئه‌وانه‌ی چاوه‌نواڕی رۆژی دادگایی‌کردنی خۆفرۆشانی گه‌ل و نیشتیمان ده‌که‌ن؛ که‌سوکاری شه‌هیدان،ئه‌نفالکراوه‌کان ؛ زیندانیانی سیاسی و کورد په‌روه‌ران و دڵسۆزانی خاک و نه‌ته‌وه.
دادگایی‌کردنی تاوانبارن؛ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆیه بۆ گشت ئه‌و مافه خوراوانه‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیدا تاکی کورد به خاکه‌که‌ی به‌خشین. ڕاپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی کورد ئاهێکی خسته‌وه نێو ده‌رونی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان و رۆژی گه‌ل له‌دایک بوو.هه‌موان ده‌زانین ڕێژه‌ی خۆفرۆشان وه‌ک ژماره سه‌د به‌رابه‌ر زیاتر به‌ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی شاخ بوون؛ که‌مترین پێشمه‌رگه‌و زۆرترین جاش له‌کوردستاندا بوونی هه‌بوو.له‌گه‌ڵ کاروو کرده‌وه‌کانیاندا جیاوازی هه‌مه‌چه‌شنه‌یان لێ ده‌بینرا، وه‌ک ئه‌و نمونانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌رۆکیان ده‌گرێت و داوای ڕیسواییکردنیان ده‌کات.
له‌ڕاپه‌ڕیندا به پاساوی سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و خوێن نه‌ڕشتنی کورد به‌ده‌ستی کورد ،لێبوردنی گشتیان بۆ گشت خۆفرۆشانی وڵات ده‌رکرد، گه‌رچی له‌مێژووی دوای ڕاپه‌ڕیندا بۆ خه‌ڵکیان سه‌لماند که هیچ به‌ته‌نگ تاکی کوردهوهنایهن جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان هه‌موو لاشه‌ی کورد بکه‌نه پرد. ئه‌وی ڕۆژێ خوێنی کوردیان ئه‌پاراست و له سزای جاشێکدا ده‌وه‌ستان و بێده‌نگیان هه‌ڵده‌بژارد، له‌شه‌ڕی ناوخۆشدا هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خه‌ڵکیان کرده سوته‌مه‌نی ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان و سه‌دان شۆڕشگێری ماندونهناسیان گۆڕ ونکرد ،که‌ئێستا به شه‌هیدی حیزب ناوده‌برێن نه‌ک نیشتیمان کوشتنی حه‌سه‌ن کوێستانیان حهڵاڵکردوو لێبوردنی گشتیش به‌ر ته‌حسین شاوه‌یس که‌وت.
پرسی دادگایی‌کردنی تاوان باران ،پرسێکی ئاسان و خۆشده‌ست نیه بۆ خه‌ڵکی کورد دادگاکه‌ی .!
لێره و له‌وێ ژیاننامه‌ی جاشه‌کانمان به‌رچاو ده‌که‌وێت که‌وا بێ باکانه خۆیان به دڵسۆز‌و تێکۆشه‌ری دێرین ده‌زانن ، بۆ هه‌ر کردارێکیان سه‌رانی باڵای پارته سیاسه‌یه‌کانی کوردستان ده‌که‌نه گه‌واهی کاره‌که‌یان و به‌ڕوونی پێمانده‌ڵێن بێ ئه‌وان ڕێ و شوێنی دادگا هه‌ڵناگرن و ئاماده‌ی لێپێچینه‌وه‌ی تاوانه‌کانیان نابن، ئه‌وان به‌دیوێکی تردا پێمان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه هۆکاری ئه‌نفال وههڵهبجهبون و میلله‌تیان به‌جێێ هێشت و به‌گورگان خواردوو دراون، ئێمه‌ی جاشیش وه‌ک پارێزه‌ر له خاک و خه‌ڵک له کاتی ئه‌نفالکردنی کوردستاندا ئه‌وه‌ی توانیبێتمان به‌رگری سهروماڵمانکردوهو و ڕێنیشانده‌رو به‌خێوکه‌ری شۆڕشیش بوین.!؟؟ ده‌یانه‌وێت خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی و پێمان بڵێن ڕزگارکه‌ری کوردستانن، یان لانی که‌م هیچیان که‌مترنیه له‌وانه‌ی ئێستا بونه‌ته سه‌رۆک و که‌سی شیاو له پێگه سیاسیه‌کانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا؛ ده‌کرێت ئه‌مه بکرێته خاڵێکی گرنگ بۆ ڕیسواکردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕابوردودا به نهێنی و ژێربه‌ژێر جاش باشیان بۆ رژێمه خوێن مژه‌کانی ناوچه‌که کردوه.
مێژووی سیاسی سه‌رانی ئێستای کورد و کرداره‌کانیان ، به‌ڵگه‌و نامه دهستکهوتوکانی سه‌رده‌می شاخ و لوتکه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان به‌رامبه‌ر به‌شۆڕش و خه‌ڵکه‌که‌ی،داڵده‌دان و به‌کوڕ ناوبردنی چڵکاوخۆرانی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس و فڵان و فیسک ،ده‌مانخاته به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ئایا پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌جاشه یان جاش له ده‌سه‌ڵاته؛ بۆیه منیش بڕوام وه‌ک کوردستانپۆسته که‌ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتێک بۆ ڕوخاندن ..... جه‌ماوه‌رێک بۆ ڕاپه‌ڕین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست