دوکان و بازاڕی زێڕینگەری، هاژە و نەورۆز تیڤی
Sunday, 23/11/2014, 12:00
لەناو کۆمەڵگای کوردەواریدا بە گشتی، نە کۆمەڵگای وشیارە،نە تاکی ناو کۆمەڵگا.نەتەوەیەک سەردەکەوێ کە بتوانێ لە ناوخۆیدا ئاڵۆگۆڕی مەزن پێک بێنێ. بۆ پەروەردەکردنی تاکی هۆشیار مێدیاوچاپەمەنی دامودەزگای پێشکەوتوو وێڕای پسپۆڕو شارەزای دوورناس رۆڵی سەرەکی دەبینن.لەوڵاتی ئێمەدا بە هۆی هەڵکەوتەی جوغڕافیایی گەلێک دژوارە کە حیزب یا سیستم یامێدیا......بەرەوئاقارێک هەنگاو بنێ کە سەردەمیانە کۆمەڵگا بەرەو سەرکەوتن بەڕێوە بەرێ.دەستتێوەردانی سیاسی وئابوری لە دەرەوەی ئیرادەی کورد داییم بۆتە گرفتی مێژوویی بۆ بە لاڕێبردنی کێشەی کۆمەڵایەتی کورد.
لە کۆمەڵگای تەواوی وڵاتانی ئەو دونیایەدا هەم کولتوری خراپ هەیە وهەم دابو نەریت دواکەوتوو. مەرجی سەرەکی بۆ شەڕ لە گەڵ ئەو رێگوزەرە پڕڕنگکردنی هێڵەکانی ئەرێنین، وهاوکات کەمکردنەوەی دابونەریتە ناحەزەکانن. لێرە گرفتی سەرەکی لە ناو بنەماڵەکاندا سەرهەڵدەدا.هەم پیاو خەتا بارە ،هەم ژن.چون ئەوانە یەکەم مامۆستای بەرهەم هێنەری منداڵای داهاتوون کە هێدی هێدی مەزن دەبن وپاشێن کە تێکەڵ بە کۆمەڵگایەکی مەزنتر بون،ئەرک بە شێوەیەکی دیکە دێتە گۆڕێن لەو گۆڕەپانەشدا رۆڵ دەکەوێتە سەر شانی سازی ومێدیاو چاپەمەنی وسیستمی پەروەردەوڕوهێنان بە مەرجی بونی کەسانی لێهاتووو دیرۆکناس.
یەکێک لە کولتورە خراپەکانی نەو کۆمەڵگای کوردەواری کە داوێنی ژنانی ئەو کۆمەڵگایەی لە زۆربەی شارەکانی وڵاتی (بەتایبەتی باشور) گرتۆتەوە گیرۆدە بون بە زێڕوئاڵتوونە! کڕینی ئەوشتانە بۆ لەخۆهەڵاواسین کاتی شایی وزەماوەند بۆتە نەریتێکی ناحەزکە زۆر جار دەبێتە پێناسە لەئاست کەسایەتیو بنەماڵەدا. واهەیە کێبەرکێ سازدەبێ بۆ ئەو کارە کە لەوانەیە بە چەند کەس سەرجەم ١٢ کلاسیان خوێندەواری نەبێ. من ئیزن بە خۆم نادەم بە کەس بلێم چۆن بژی؟ چۆن جلوبەرگ بپۆشێ.....مەبەستی من لە کورتەوتارەدارەخنەیەکە لە کاناڵێکی کوردی.
شەوی رابوردوو ٢٣/١١/٢٩١٤ بۆ یەکەمجار چاوم بە رێکلامێک کەوت کە زۆرم پێ سەیر بوو! رێکلام لەسەر شاشەی،، نەورۆزتیڤی،، بۆ خاوەنی زێڕینگەریەک بە ناوی ،،،هاژە،،،(گۆیا لە باشووری وڵاتە)! ئەو رێکلامە بۆ کڕینی ئاڵتون وهاندانی کچ کوڕوژن وپیاو..... بوو کە ببێتە مایەی بازاڕگەرمی بۆ زێڕفرۆشی هاژە! یە کڕاست بیرم لە کچانی کۆبانی کردووە ئەو کچانەی کە لەسەر پشتی شێر دادەنیشن وسەریان لە خۆر دەدەن. ئەکچانەی کە لەسەر باڵی مەلەکەتاووس دانیشتوون و قسەیان پێە بۆ خوداوەندی خۆر، بۆ ئەستێرە وبۆ خولگەی زەوی. لەوێ زێڕمان پێ نافرۆشن خوێنی شەهیدان دەپارێزن شەڕافەتوو کەرامەتی کوردو هەمووجیهانی مرۆوایەتی دەپارێزن. ئەو شەڕە تەنیا شەڕی کورد نییە دژی دڕندەکانی دوو پێی داعش. شەڕی هەموو جیهانە بۆ خۆشەویستی.لەوەش بترازێ قەت باوەڕم نەدەکردلەوەها سەردەمێکدا کاناڵێکی ئاوا بخوازێ رێکلام بۆ کولتورێک بکا کە بۆتە هۆی هەڵوەشانەوەی هەزاران بنە ماڵە! بۆتە لەمپەرێک لەئاست سەدان کوڕو کچ بە هۆی نەبونی پارەو زێڕو ئاڵتون لە ژیانی هاوبەشی بێبەری بون.
کاتێک چاو لەیەکە یەکەی بەرنامەکانی ئەو کاناڵە دەکەی بە روونی هەست دەکەی کە جیاوازیەکی تەواویان لەدەڵ مێدیای دەسەڵات لە باشور هەیە.کەسانێک کە ئەو کاناڵە بەڕێوە دەبەن، باوەڕمەندی رێبازو فەلسەفەیەکن کە وەک رۆژ بۆ دونیای تەواوی زلهێزەکان دەرکەوتووەکەهەتا گەیشتۆتە ئەوئاستە چەندی خوێن بۆ ڕژاوە.بۆ بڕێک پارەوەرگرتن لەئاست رێکلامێکی ئاوا لاڕێیانە دەبێ چۆن لێکدرابێتەوە؟ دەڵێی هەموو گرفتەکانمان چارەسەر بون وهەرماوە یاسای بنەڕەتی کوردستانی سەربەخۆ بنوسین! پاشێن ئەگەر بێکار ماین رێکلام بۆ بازەرگانێکی وەی ،،هاژە،، بکەین. یەکێک لە کارەکانی مێدیاکان رێکلامە کەس حاشێ لەوە ناکا بەڵام رێکلامی بەو شێوەش دەبێ لە جێگای خۆیدا بکرێ و لەکاتی خۆیدا. رێگایەکی دوورودرێژمان لە پیشە. لەو جۆرە کارانە خۆتان دوور ڕاگرن. ئەو کاناڵەش بە خوێنی شەهیدان دامەزراوە.بۆ پێداهەڵگوتنی زێڕوزەمبەر پێکنەهاتووە.
لە هەر کوێیەکی ئەو جیهانەدا بنەماڵەیەکی شەهید هەبێ مافی بەسەر ئەو کاناڵەدا هەیە وبنەماڵە شەهیدانیش ئیزن نادەن ئەو پێگەیە ببێتە مۆڵگەی زێڕفرۆش وبازەرگانەنی دۆڵار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست