کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مرۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، پێشمه‌رگه‌كانی هێزی فه‌رمانده‌یی سوێند ده‌دات به‌ قورئان كه‌ ده‌نگیان بۆ كێ داوه‌

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


له پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بویه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ته‌كاندا كه‌ پۆلیس وئاسایش وپێشمه‌رگه‌ و زێره‌ڤانی و پۆلیسی سه‌رسنور و نه‌خۆشخانه‌ وبه‌ندیه‌كانی گرته‌وه‌ ، زۆرێك له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌نگیان نه‌دابێ به‌ لیستی كوردستانی بۆ په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نگیان به‌ كاك مه‌سعود نه‌دا بێت ..

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تایبه‌ت به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند : وا بریاره‌ ئه‌مرۆ زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی فه‌رمانده‌یی پۆل پۆل بانگ بكرێن و سوێندیان پێ بخۆن كه‌ ده‌نگیان به‌ كێ داوه‌ .. سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌بێ یه‌ك به‌یه‌ك ده‌ست به‌ قورئاندا بده‌ن كه‌ ده‌نگیان به‌ كێ داوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە