کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاریدولیای عەشیرەی بارزانی

Saturday, 23/08/2014, 12:00

1714 بینراوە



من لەسەر ئەو باوەڕەم لە بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا کەسانی وڵاتپارێز وخۆ نەویست هەڵدەکەوێ. کەسانێک کە بە دڵ و گیان باوەڕیان بە نیشتمانی کوردو ئازادی کورد هەیە. بەداخەوە ئەو کەسانە زۆر کەمن وبە دەگمەن هەڵکەوتەیان لێ دروست بووە. هەرکاتیش وەدوای راستیەکان کەوتون یانژی رەخنەیان لەو دوو دەسەڵاتە گرتووە یا دوور خراون یا بە ئاشکرا لە ناو چون! یا تا کاتی مردن بە گۆشە گیری سەریان ناوەتەوە.
لەدوای ١١ سێپتامبر وهێرش بۆ ناوەندەکانی بازەرگانی ئامریکا و هێرش بۆ عێڕاق وئەفغانستان رێڕەوی شەڕ لە گەڵ تڕۆریزمی ناونەتەوەیی گۆڕا.لە عێڕاق وئەفغانستان رۆڵی سەرەکی بۆ شەڕ درا بە پەیمانکارانی سیاسی ونیزامی! بۆ سەرکوت کردنی ئەو سیستمانەی کە ببونە جێگای مەترسی لە حاند بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز. لێرەدا نەتەوەیەکگرتووەکان وبەتایبەت ئامریکا رۆڵی سەرەکیان هەبوە لە دابین کردنی ئابوری چەک بۆ کۆمپانیای شەڕ. تایبەتمەندی ئەو کۆمپانیایانە ئەوەیە کە سنور ناناسن.لە هەر کوێ بە قازانجی بزانن دەچنە شەڕلەوجوغڕافیایە.پێناسەی ئەو هێزانە بە ئەڕتەشی هاوتەریب ناوزەد دەکرێ.
مەبەست لەو چەند رستەیەی سەروو چییە؟
چەند مانگی رابوردوو لە باشووری وڵات تووشی قەیرانێکی چاوەڕواننەکراو بووە کە وڵاتانی بەرژەوەند خوازیشی گرتۆتەوە.بەو واتایە شەڕ لە گەڵ داعش تەنیا شەڕی کورد نییە.مەترسی ئەو رێکخراوەیەش مەترسیەکی مەزنی ناوچەییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بێ گومان ئەو دەسەڵاتەی باشوور کە بناخەی سەرەکی بە پاڵپشتی داگیر کەر دامەزراوە بە تەنیا ناتوانێ بەرەنگاری ئەو هێرشانە بێ کە داعش دەیانکا.لێرەدا رۆڵی تایبەت کەوتۆتە سەر شانی کوڕی هەژارو کوڕە رە نجدەری کورد کە ناوی بۆتە ،، پێشمەرگە،، ئەو فیداکاریانەی کە هێزی پێشمەرگە لە ساڵانی رابوردوودا نیشانیداوە ، هەتا کام ئاست بەرهەمی هێناوە وگەیشتۆتە ئامانج؟ جوابی ئەو پرسە مێژووییە دەکەوێتە سەر ئەستۆی دوو چێنی جیاواز. دەسەڵات و چینی رووناکبیری کورد.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ،،پاریدولیای رەوانشناسی،، بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی قەت نابنە هێزیکی رزگاریدە یا نابنە سیستمێک کەلە دونیای سەردەمدا بتوانێ بەرەو رێئالیتەی هەزارەی سێ هەنگاو بنێ. ئەو دونیایە حەوجێی بە چەکی قورس نییە، زانکۆی دەوێ، حەوجێی بە سەت هەزار چەکدار (ئەوان دەڵێن پێشمەرگە) نییە،یاسای سەردەمیانەی دەوێ،نەتەوەی هوشیاری گەرەکە، نەک کۆمەڵگای داڕماو،زانکۆ، فێرگە، کشتوکاڵ،وسەدان بابەتی دی.(داعش نەگەیشتبووە هەولێر نیوەی خەڵک چۆلیان کرد!من نازانم بارزانی لەسەر کام حیساب دەڵێ سەتالە حەفتا دەنگیان داوە بەمن!؟)
کاریزماوپاریدولیای ناکارامەی مەڕحومی مەلا مستەفای بابی مەسعود بارزانیش تا ئەو جێیە رۆیی کە دوو دەسەڵات بە فیتی زلهێزەکان لە ماوەیەکی کورتداشۆڕشێکیان سووتاند. هەستی خۆبە زلزانی لەسەر پێشمەرگەوخەڵکی هەژارتەنیا هاندەری بابەتە نادیارەکانە لەسەر بەرهەمی هەڵەکان. ئێوە دۆنکیشۆتانە ئەوەی کە لە مێشکو دایە دروستی دەکەن. نمونەی هەرە زیندووچەندمانگی رابوردوو بوو کە باسو لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کرد! دیتمان چۆن ئەوانەی کە چەکی قورست دەدەنێ چییان پێ گوتی.!
پاریدولیای پێشمەرگە چی لێ دێ؟
من کارم بە هێزی نیزامی عێڕاق وئەفغانستان نییە کە بۆ کێ شەڕ دەکەن؟ بۆ چی شەڕ دەکەن؟دوای ئەو شەڕانە ئەو وڵاتە چی لێ دێ؟ ئۆباما سەرۆککۆماری ئامریکا دەڵێ: هێزی عەرزەکی نانێرینە باشور بۆ شەڕی داعش. ئەوە نییە پێشمەرگە شەریان لەگەڵ دەکاو ئێمەش لەرێگای هەوایی یارمەتیان دەدەین.هوشیار زێباریش فەرمووی ، سەربازمان ناوێ تەنیا چەکمان بدەنێ! ئاڵمان، ئینگلیز، فەڕێنسە ئیتالیا، کۆماری ئیسلامی و.... تەنیا پێشمەرگە پڕ چەک دەکەن لە دژی داعش.!
پەیمانکارەکانی شەڕ یا هێزی هاوتەریب لە هەر کوێی ئەو دونیایە پارەیان بدرێتێ دەچن شەڕ دەکەن.ئەو پارەیەش بۆ پاراستنی وڵاتانی زل هێزە. پەیمانکاری شەڕ سنور ونەتەوە ناناسێ جیاوازی تەواوی لە گەڵ پێشمەرگە هەیە. شەڕی وان شەڕی رزگاری نییە. شەڕێکی نیشتمانی نییە. بەڵام شەڕی کورد شەڕی ناسنامەیە. وشەڕی ئازادی. مەترسیەکانی هێرشی داعش و نیگەرانی دەسەڵات بو مانەوەی سەر دەسەڵات هێدی هێدی وێنەی پەیمانکارێکیان لێ هاتووە کە لە یەکەم هەنگاودا ئیرادەی تاکی کورد لە ناو دەبەن.(خێری دەسەڵاتی ٢٤ ساڵەی ئەو دوو عەشیرەیە بۆ کۆماری ئیسلامی سەرکوت کردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتە لە کەمپەکاندا،بە بێ خەرجو موخارجی دەسەڵاتی تاران، بارزانی و تاڵەبانی وەک کۆمپانیایەکی شەڕن بۆ کۆماری ئیسلامی تا تاکی کورد لە رۆژهەڵات بە بێ ئیرادە رابگرن لە راستیدا هێزی هاوتەریبی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتن ، من پێشمەرگەو پاسدار وەک یەک سەیر ناکەم دوو بابەتی لێک جیاوازن)
ئەلێرەیە کە هێدی هێدی ،، پێشمەرگە،، دەبێتە دینامی چەکدار یا هێزی هاوتەریبی پەیمانکاری مەزنتر. ئامریکا چی گوت؟ سەرۆکیش هەر وا دەڵێ. تورکیەو ئێران چۆن دەڕواننە کێشەی کورد؟ سەرۆکیش هەر ئەو سیاسەتە بەڕێوە دەبا! سەرۆک دەوڵەتی کوردی دادەمەزرێنێ! خەڵک چەپڵەی بۆ لێدەدا! سەرۆک شەڕ رادەگرێ! خەڵک هەلدەپەڕن! جڵەوە هەناردەی نەفت لە چەنگ دوژمنی کوردە! چون سەرۆک وای پێ باشە! پێشمەرگە خۆ بەخشە! بەڵام منداڵی سەرۆک بۆنی داعشی بۆ بێ لە هەولێر رادەکا!؟ کۆمەڵگایەک بە بێ نەبونی ئیرادە هەنگاو بنێ تاکی ئەو کۆمەڵگایە تووشی پاریدولیایەک دەبن کە پێیان وایە جگە لە تاڵەبانی بارزانی هیچ سیستمێکی دیکە ناتوانێ رزگاریان بکا!
ڕێچار چییە؟
دوو ڕێچارهەیە لە باشوری وڵات، یان ئەو دەسەڵاتە دەبێ سەتا لە سەت خۆی بگۆڕێ وپێ بنێتە قۆناغێکی دیکە.بۆ ئەو کارەش رێکارو کەسانی شارەزا هەن.ئەگەر رێیان پێبدرێ. بۆ ئەو کارەش هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆشێوەی دەسەڵات کارێکی ئەرێنییە. کار گەیشتۆتە ئاستێک کە ئەو کەسانەی کە خاوەنی بڕوانامەی بەرزن خۆ لە بەرپرسایەتی دەشارنەوە.چون دەزانن سەرچاوەی ژیانی سیاسی ئەو دامودەزگایە ناروونەو بەبێ هێزێکی دەرەکی چوکترین هەنگاوی سیاسی وئابور یان بۆ ناویشترێ.
بەڵام ئەگەر قەرار بێ ئەو سیستمە هەروا گەندەڵ وبێ ئیرادە بێ زۆری پێ ناچێ دەبینە گۆڕەپانێک بۆ دەسەڵاتی بیانی.لەبیرمان نەچێ کاتێک قەزافی تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو هاتە سەرکار خەڵک زۆریان خۆش دەویست وبە رزگاریدەریان دەناسی.دیتمان دوای چەندساڵ دەسەڵات بوو بە دیکتاتۆڕێک کە دونیای دەرەوە وای لێکرد کە لە ژێر دەستی خەڵکی لیبی دا چی بەسەرهات با ئێوەش دوچاری ئەو چارە نوسە نەبن.
جەعفەر کەریمی
٢٣/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)