کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربەخۆیی کوردستان و ئاورێك لە پەیامەکەی عبدلله ئۆج ئالان لە جەژنی نەورۆزدا

Saturday, 23/03/2013, 12:00








لەوانەیە زۆر ئەستەم نەبێ ،ووڵامی ئەو پرسیارە ئەزەلییە بدەینەوە کە لە سەردەمانێك و مێشکی زۆربەمانی داگیر کردبوو ، بۆ هەتا ئێستا کورد لە گەڵ ئەوەی خاوەن هەموو پێویستی و بنچینەکانە تا ببێتە خاوەن قەوارەیەك وخاوەن ئاڵایەکی باوەر پێکراووی نێو دەوڵەتی یان خاوەن سنورێکی تایبەت ودیاری کراو!!! نەیتوانیوە یان نەبۆتە خاوەن ووڵاتی خۆی و بۆ چەندین سەدە و دەیەیە ، خاوەن خاکێکی داگیر کراوو گەلێکی کۆیلەو ستەم دیدەیە .
پێویست ناکات هەزار ساڵێك ئاوار لە دواوە بدینەوەو دوێنێی خۆمان بەسەربکەینەوە ، ئەوەی لە مێژوودا رویداوە بەچەندین شێوە ،خۆی دوبارە کردۆتەوەو هەر جارێ بە شێوەیەکی جیاواز بەڵام لە یەكچوو دوبارەو سێبارەو دەیان بارە بۆتەوە ،، چەندین سەدە کورد بە پێویستی نەزانییوە خۆی ببێتە خاوەن ووڵات ، خاوەن خاکی خۆی چونکە ،لە روانگەیەکی ئایینیەوە ،سڕ کراوە بەوەی لە ئایندا هەموو برای یەکترین و حوکمی خودا و شەریعەتی ئیسلام لە سەرو سنوری دەست کرد و پێكهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی یە چونکە بیر وباوەری ئاین ،مانایەك بۆ نەتەوە ناهێڵێتەوە !!! .بیر وباوەری ئاینی ئیسلامی کە دەیان سەدەیە لە ناو کوردا بڵاوبۆتەوەو چەسپیوە ، ئاینێکی داگیرکەرە بەو مانایەی کە هەموو وردکاریەکانی ژیانی تاك داگیر دەکات و دەخالەت لە هەموو پێچ وپەنایەکی مرۆڤ دەکات .هەر لە هەڵسوکەوت وخەوتنییەوە تاکو بیرکردنەوەو حەز وئارەزوشی ، تاکو بۆنەو ئاهانگ و رۆژە تایبەتیەکانیشی ،لە بەرامبەر خۆشەویستی ووڵات دەیان خۆشەویستی لە پێشتر ئەدۆزێتەوە تاکو سنور وخاك و ووڵات ونیشتمان هیچ مانایەکی باڵای نەمێنێ . ئەو شانازیەی کە بەو ئیماراتە کوردیانەوە دەیکەین ،لەوە زۆر بچوکترن ناوی قەوارەی لێبنێین . لە دوای بیری ئاینی،،، بیری چەپێتی گەورەترین رێگر و بەربەست بووە و تاکو ئێساتشی لەگەڵ دابێت ،، لە هەموو دنیادا مرۆڤی وەك کورد نییە ،،هەمو کاتێ یەکەم پەرە لە کتێبێك تەواو ناکات ودەست دەبات بۆ پەرەی کۆتایی ،،هەموو کاتێ پلیکانەی یەکەم لە نێردەوانی باڵا بوون نابرێ وئەیەوێ بازبدات تا سەری سەرەوە ،،زۆر جار کورد بۆتە قوربانی تێنەگەیشتن و ناکامڵ بوون لە بیرەکان و بەتایبەتیش لە بیری چەپی زانستی و ئەنتەرناسیۆنالی ،،گەورەترین کێشەی کۆمەڵگا بەلاوە دەنرێت و کێشەی بچوك گەورە دەکرێتەوە . ئەوەی دوای ئەم وەرچەرخانە گەورانە بووە بەربەست بۆ پێكهێنانی دەوڵەت و دیاریکردنی سنورێکی باوەر پێکراوو بۆ کوردستان ، بەجیهانیبونە . جیهانگیری کە نە دان بەسنوری نێودەوڵەتی ونە دان بە سنوری دەوڵەتانی دراوسێ دائەنێ ،، گەورەترین ترسناکیە لەسەر دروست بونی دەوڵەتی کوردی . ئەوەی ئەم بیرۆکەیەی زیاتر چەسپان و دوپاتیکردەوە ، هەڵگرتنی سنورەکانبوو لە نێوان زۆر بەی ووڵاتانی ئەوروپا و یەکێتیەکی گەورەیان پێكهێناوەو بەردەوامیش لە گەورەبووندایە ،،،بەردەوام ئەندامی نوێ وەرئەگرن وسنورەکانی نێوانیان لەهەڵگرتندایە ،،ئەوەی لە دوای بیرۆکەی بەجیهانی بوون بەتەمایە گەورەترین بەربەست بێت بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی کوردی ، بیری پێکەوە ژیان و چەپکە گوڵە ،، ئەو پێكەوە ژیانەی سەردەمانێکی دور ودرێژ بەکردار دوژمنانی کورد وویستویانە ،بیسەپێنن و لە نێوان چەندین گەل یەك گەل دروست بکەن ، هەروەك چۆن دوژمنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان پراکتیزەیان کردووە ، بەداخەوە ئێستا کورد خۆی داوای پێکەوە ژیان دەکات ولە بیری کردووە کە رۆژێ لە رۆژان هەوڵی بۆ داوەو هەزاران و هەزاران رۆڵەیان لە پێناوی کوردستانێکی سەربەخۆ وئازاد کردۆتە قوربانی . نامەکەی عەبدولله ئۆج ئالان لە پاشەکشێ یەك و خۆبەدەست دانێکی روون هیچی تر نەبوو .کە بەداخەوە ئەویش ئەو خاڵەیە کە دوژمنانی کورد دەستخۆشی لێدەکەن وپێشوازی لێدەکەن .ئاپۆ لە پەیامەکەیدا باسی پێکەوە ژیان و دەوڵەتی نوێ دەکات ، بەڵام پێش ئەوەی هەر پەیامێکی لەو بابەتە بدات بە گۆی دۆست ودوژمن و لایەنگردا ، دەبێ ووڵامێکی بۆ ئەو هەموو ساڵە هەبێ کە تێیدا خوێنی گەنجان ولاوانی کورد بە بێهودە رژایە سەر،ئەو خاك و خۆڵە .وەلێ ئەو تەنها باسی پێكەوە ژیان ناکات بەڵکو باسی پێكەوە شەریش دەکات و شەری چەناقەڵا دەهێنێتەوە ،کە لەسەردەمی عوسمانیەکاندا رویدوە ، ئەو ئیمبراتۆریەتەی نزیکەی پێنچ سەدە کورد وگەلانی ناوچەکەی وەك کۆیلە بەکار هێناوەو خوێنی مژیوون ،جا لەژێر هەر ناونیشانێك و هەر ئاڵایەكدا بێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە