نوێژکردن لەهەولێر حەرامە
Friday, 04/03/2011, 12:00
یەکێ لەو هۆکارانەی ئیسلامی دروست کرد، تووندی تیژی ئەو بنەمەڵەیە بوو کەلە شاری مەککە حکومڕان بوو، جگە لەوەش بازرگانی بەمرۆڤ و بەکۆیلەکردنی، یەکێ تر بوو لەو هۆکارانەی کە ئاینی ئیسلام کاری بۆ کردو دواتر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بنەمەڵەی بارزانی ، لەشاری هەولێر دەستیان خستۆتە بینەقاقای ئاینی ئیسلام و مەلای مزگەوتەکان، جگە لەوەی زۆربەی مەلاکان کەوەك جاران لەسەردەمی بەعس ، ئەبوو لەزۆربەی ووتارەکانی ڕۆژی هەینیدا بەشان و باڵی سەرۆکی قاعید و سەروەریەکانی شۆڕشی ١٧ و ٣٠ گەلاوێژی ١٩٦٧ دا هەڵیان بدایەو نوێژکەرانیان چەواشەوە بکردایە. هەنووکە ، بنەماڵەی کوردکوژی مەلا مستەفاو چەتەکانیان هەمان ڕێگەیان گرتوەو ئەیانەوێ لەڕێگای (ترغیب و ترهیب)ی بەعس ، ئەمانیش (پارە و ترس) بەکار بهێنن و ئەم مەلایانە لەخوتبەی ڕۆژانی هەینی ، لەجیاتی فەرمایشتەکانی ئاینی ئیسلام، فەرمایشتەکانی مەسعود، بەگوێی نوێژکەراندا بدەنەوە، ئەی ئەوە نەبوو ماوەیەك لەمەو پێش ، حەمەی مەلا قادری تڕۆکراو، ئەیووت، مەسعود لەخوا باشترە بۆ میلەتی کورد و شاری هەولێر.
مەسعود و تاقمە تیرۆریستەکەی لەمێژە ئەیانەوێ لەڕێگای ئیسلامەوە گۆڵی خۆیان لەمیلەت بکەن، لێ ئێستا دەرکەوت کەئەوان فیشەك لەسنگی هەموو گەنجی کورد ئەسوێنن بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ئاین و ڕەنگی پێست و زمان و ناوچە.
شاری هەولێر لەدوای ٣١ ئابی ١٩٩٦ وە بە زەبری هێزو دەبابەی بەعس لەلایەن چەتە کلك زەردەکانەوە داگیر کراوەو حوکمێکی عورفی بەسەر دانیستوانەکەی سەپێنراوە، بۆیە لەڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە ، هەر شارێ ئازادی تیا نەبێ و کەرامەتی مرۆڤی تیا پارێزراو نەبێ ، ئەوا خواپەرتیشی تیا ڕەوا نیەو کورت ئەهێنێ. موحەمەد تا ڕزگارکردنی شاری مەککەی تەواو نەکرد و کەعبەی لە بتەکان پانەکردەوە نەیتوانی بڵێ ئاینی ئیسلام تەواو بوە، ئەوەبوو دوای ئەوە هاتە سەر مینبەرو ووتی ئەوڕۆ پەیامی ئازادی ئاینی ئیسلام بەتەواوەتی گەیەندرا بەهەموو خەڵکی.
زۆربەی مەلاکانی سلێمانی ڕۆژانە لەتەك گەنجانی ڕاپەڕیو و نەك(خۆپیشاندەر) دان و پشت گیریان لێ ئەکەن و وەك ئەوان دەسەڵات ڕەشبگیریان ئەکات و هەڕەشەی کوشتیان لێ ئەکەن، لێ ئەوان چونکە بەتەواوەتی لەمانەی ئیسلام گەیشتون و لایان وایە کەئەمەی ئیستا جۆرێکە لە (جیهاد) دژ بەنایەکسانی و گەندەڵی ، بۆیە سڵ لەمردن ناکەنەوەو شەهادەیان لا بەنرخترە، ئا ئەمەیە کرۆك و لۆژیکی هەڵوێست و بیرو باوەڕ.
بۆیە پێوستە لەسەر مەلاکانی شاری هەولێر ، لەئیستاوە چی تر نوێژی هەینی بەڕیوە نەبەن و بایکۆتی بکەن تا هەولێریش بەتەواوەتی ئازاد ئەبێ، پەیامیان بۆ نوێژکەران و خواپەرستان ئەوەبێ ، نابێ ئەو ڕەشەکوژیەی شاری سلێمانی کرا لەلایەن پارتیەوە ، ئەبێ ڕیسوای بکەن و هەروا نەیەڵن بەسەر پارتیەوە بچێ. ئەرکی ئەمان وەك براکانیان وایە لەسلێمانی ، دەسەڵاتی پارتی پێوستە پێش هەموو شتێ ، لەزارو ووتاری ئاینی ئەمانەوە مەحکوم بکرێ و هانی خەڵکی بدەن نەچن بەدەم پەیام و ئەوامری مەسعود و چەتەکانی . هەروەها لەسەر گەنجانی شاری هەولێریش پێوستە نەچنە نوێژی هەینی و پاش نوێژی ئەو مەلایانە قبوڵ نەکەن کەلەسەر ئاوازی پارتی لەبری خواپەرستی ، فێری کۆیلەتی و خۆفرۆشیان بکەن،، دوور کەوتنەوەی ئەو گەنجانە لە میحرابی مزگەوتەکان لەم کاتەدا ئەرکێکی ئاینی و کۆمەڵایەتیە دژ بە تیرۆریستەکانی بنەمەڵە و پێوستە چیتر مەلاکان نەیەڵن کورد لەوە زیاتر خوێنی بڕێژرێ و تیرۆریستان بەبێ دادگا ڕزگاریان ببێ. هیوامان گەورەیەو پێوستە وەك چۆن موحەمەد شەڕی کافرەکانی کرد، ئێوەش شەڕی بنەماڵەی بارزانی کوردکوژ بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست