کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێكی كورت بۆ سەرنجەكانی دكتۆر سامان فەوزی لەراوێژكردنی سەرانی یەكێتی لەكێشەی كوردستانپۆست ولیستی گۆراندا

Saturday, 09/01/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست/زانکۆی سلێمانی
د.سامان فەوزی مافی خۆیەتی وەلامی سەرنجەكانی كوردستان پۆستی داوەتەوە لەسەری. وەك پرەنسیبێكی دیموكراتی بابەتەكەشی ماوەیەكی بەرچاو لەسایتەكەدا هێلراوەتەوە. بەلام بروانە ئەم سەرنجانەی خوارەوە.
د.سامان فەوزی زیرەكانە بەناوی وەلامدانەوەی كوردستانپۆست پرۆپاگەندەی بۆ خۆی كردوە لەنوسینەكەیدا كە كاندید كراوە بۆ پەرلەمانی بەغداد وەك ئەندامیكی یەكیتی لەسەر لیستی هاوپەیمانی. بەلامانەوە سەیرە كە نكۆلی لەوە دەكات راویژكارو هاوكاری سەرانی یەكیتی نەكردبێت لەرووی یاساییەوە بۆدانی ئەو بەرپرسانەی گۆران بەدادگا بۆ ئەو كێشەیەی كە میدیاكانی یەكیتی دروستیان كردوە بەرامبەر كوردستانپۆست و لیستی گۆران.
سەرانی یەكیتی كەسیك ناكەنە ئەندام پەرلەمان و وەزیر و پۆستی نادەنی ئەگەر خزمەتی حیزب و سەرۆكی پێنەكاتو وەفای پێدەرنەبرێت ئیتر ئەم پیفرۆشتنەوەیە چیە دەلیت بۆ خزمەتی گەلەكەم. خزمەتی گەلەكەی باشتر پێدەكرێت ئەگەر لە كۆلیج و زانكۆ بمایەتەوە نەك یەكیتی و پارتی بەشیكی مامۆستاكانی زانكۆ دەبەنە شوینی تر و تواناكانیان بەتال كراونەتەوە بەلام كۆمەلە مامۆستایەكیش خۆیان شێتوشەیدای ئەوەن لەپیناوی ئەو چەند میلۆنەی پەرلەمان ووەزیرو هەتا دیتەوە ملی خۆیانی بۆ بشكێنن و خەریكی خۆخۆشەویست كردنن لای دەسەلات. كاك سامان فەوزی خۆی بەدوای پۆستەوە بوەو كاری زۆری بۆ كردوەو ئەمەش ئاساییە بەلام تكایە بەچیرۆكی تر راستیەكانمان لێنەشێوێنێت.ئەكادیمیاو زانست ئەركی كەی هەیە وەك لەوەی بخریتە خزمەتی حیزب وسەرۆكەوە.
زۆر ئاشكرایە كە بەرێزی بۆ هەلبژاردنەكەی پەرلەمانی هەریم راكەراكی بوو لەنیوان مەلبەندی سلیمانی وگردەكە. لای هەردوولا وای بلاودەكردەوە كە ئەملا وە ئەو لاش دەیەوی پۆستی بدەنی ئەمە وەك وەسیلەیەكی تەكتیكی بۆ ئەوەی سەرنجی هەردوولای گۆران و یەكیتیش بەلای خۆیدا رابكێشێت. ئەوە بوو دواتر بەلای ورگەكەدا شكانیەوە بەهیوای وەرگرتنی پۆستێكو دەستیشی كەوت. تەكتیكی ئەم پیاوە ئەوە بووە هەردوولا رابگرێت. باس لە كاك بابەكر درەیی دەكات و ئەم دەكاتە شایەت بۆ خۆی. ناوبراو خویندكار بووە لەكۆلیجی یاساو خویندكاری د.سامانە ناكرێت ئاماژە بەو بەریزە بكات وبیكاتە شایەتیك.نكۆلیمان لەوە نیە كە ئەم بەریزە چالاكی هەبوە لەبواری رۆژنامەگەری و هەتا ئەم ساتە نەمانبیستوە لەكەدار بوبێت بەلام كاریكی خراپە كەهاوكاریە ژێربەژێرەكانی ئەم مامۆستای زانكۆیە بۆ راویژكاری كردنی سەرانی یەكیتی بە كیشەكەی كوردستانپۆست وئەو بەریزانەی لیستی گۆران بۆ خۆشكردنی ریگای یاسایی بۆ دانی لیستی گۆران بە دادگا كەمەبەستی سیاسی لەپشتەو یەكتی كاری بۆ دەكات.بەمەش كاك سامان فەوزی دەیەوی خالیكی ئیجابی بۆ بنوسرێتو لیرەوە چیتر خۆی لەكەدار دەكات. لەم بارەیەوە زانیاری هەیە ئەگەر پێویستی كرد لەكاتی خۆیدا دەخرێتە روو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە